约书亚记 20 – CCB & KSS

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

约书亚记 20:1-9

避难城

1耶和华对约书亚说: 2“你吩咐以色列人,照我以前借摩西所吩咐你们的,设立一些城邑作为避难城, 3好让那些误杀了人的可以逃到那里,免遭仇人追杀。 4逃进城的人要先站在城门口,向避难城的长老陈明事情的经过,长老就把他们收容到城里,给他们地方住。 5如果他们的仇人追到,长老们不可把他们交出来,因为他们是无意杀的,跟被杀者无冤无仇。 6这些人要住在城内,直到在会众面前受了审讯,并且还要等到在任的大祭司死后,才可离城回乡。”

7于是,民众便设立拿弗他利山区加利利境内的基低斯以法莲山区的示剑犹大山区的基列·亚巴,即希伯仑作为避难城。 8他们又在约旦河、耶利哥东面空旷的平原上设立吕便支派的比悉迦得支派基列境内的拉末玛拿西支派巴珊境内的哥兰作为避难城。 9这是为以色列人和那些从外地来寄居的人所设立的避难城,误杀了人的可以逃到那里,不致未在会众面前受审便死在报仇的人手里。

Kurdi Sorani Standard

یەشوع 20:1-9

شارەکانی پەناگا

1ئینجا یەزدان بە یەشوعی فەرموو: 2«بە نەوەی ئیسرائیل بڵێ: ”شاری پەناگا بۆ خۆتان دابنێن، هەروەک لە ڕێگەی موساوە پێم فەرموون، 3هەتا ئەو کەسەی بەبێ ئەنقەست و بە ڕێککەوت کەسێکی دیکە دەکوژێت بۆ ئەوێ هەڵبێت، جا دەبێتە پەناگاتان لە دەست خوێنگری20‏:3 خوێنگر: خوێنخوا، نزیکترین پلەی کۆمەڵایەتی کە مافی هەیە داوای تۆڵەی خوێنی بکات. بڕوانە پێشەکی پەڕتووکی ڕائووس.‏ تۆڵەسێنەر. 4با بۆ یەکێک لەو شارانە هەڵبێت و لە دەروازەی شارەکەدا بوەستێت و کێشەکەی بۆ پیرانی ئەو شارە بگێڕێتەوە و ئەوانیش لە شارەکەدا دەیگرنە خۆیان و شوێنێکی دەدەنێ، جا لەنێویاندا نیشتەجێ دەبێت. 5ئەگەر هاتوو خوێنگرەکەش دوای کەوت، ئەوان تۆمەتبارکراوەکە نادەنە دەستیەوە، چونکە بە ڕێککەوت نزیکەکەی خۆی کوشتووە و پێشتر ڕقی لێی نەبووەتەوە. 6ئیتر لەو شارە نیشتەجێ دەبێت، هەتا ئەو کاتەی بۆ بڕیاردان لەبەردەم ئەنجومەن ڕادەوەستێت و هەتا مردنی سەرۆکی کاهینی ئەو سەردەمە، ئینجا ئەو کەسە دەتوانێت بگەڕێتەوە ماڵەکەی خۆی، بۆ ئەو شارۆچکەیەی لێی هەڵاتبوو.“»

7جا قەدەشیان لە جەلیل لە ناوچە شاخاوییەکانی نەفتالی تەرخان کرد و شەخەمیش لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەفرایم و قیریەت ئەربەع کە حەبرۆنە لە ناوچە شاخاوییەکانی یەهودا. 8هەروەها لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردونیش لەلای ئەریحا، بەچەریان لە چۆڵەوانی لە دەشتە بەرزەکەی هۆزی ڕەئوبێن نیشان کرد و ڕامۆت لە گلعاد لە هۆزی گاد و گۆلان لە باشان لە هۆزی مەنەشە. 9ئەمانە شارەکانی پەناگان بۆ هەموو نەوەی ئیسرائیل و ئەو نامۆیەی لەنێویاندا دەژیێت، هەتا ئەوەی بەبێ ئەنقەست کەسێکی دیکەی کوشت بۆ ئەوێ هەڵبێت، جا بە دەستی خوێنگرە تۆڵەسێنەرەکە ناکوژرێت هەتا لەبەردەم ئەنجومەن نەوەستێت بۆ دادگاییکردنی.