申命记 3 – CCB & KSS

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

申命记 3:1-29

击败巴珊王噩

1“之后,我们前往巴珊巴珊率全军在以得来迎战我们。 2耶和华对我说,‘不要怕他,因为我已把他及其众民和土地交在你手中,你要像从前对付希实本亚摩利西宏一样对付他。’

3“我们的上帝耶和华把巴珊及其众民交在我们手中,我们杀了他们,一个不留。 4我们占领了亚珥歌伯全境,即巴珊的所有城邑,共六十座。 5这些城邑围墙高耸,门闩牢固。我们还占领了许多没有城墙的乡村。 6像对付希实本西宏一样,我们将这些城邑夷为平地,城中的男女老幼一个不留, 7只留下牲畜和财物作战利品。 8于是,我们攻占了约旦河东两个亚摩利王的土地,从亚嫩谷一直到黑门山—— 9西顿人称黑门山为西连亚摩利人称之为示尼珥—— 10攻占了高原的城邑、整个基列巴珊,远至巴珊的城邑撒迦以得来11巴珊是最后一个利乏音人。他的床是铁做的,存放在亚扪人的拉巴城,长四米,宽一点八米。

分配约旦河东之地

12“我们占领了这片土地后,我把亚嫩谷边的亚罗珥以北地区和基列山区的一半及其城邑,分给吕便支派和迦得支派, 13基列山区的另一半,以及的王国巴珊全境——整个亚珥歌伯分给玛拿西半个支派。巴珊地区又被称为利乏音人之地。 14玛拿西的子孙雅珥得到亚珥歌伯全境,远至基述人和玛迦人的边界。他按自己的名字给那地方取名叫哈倭特·雅珥,沿用至今。 15我又把基列分给玛吉16把从基列亚嫩谷,以谷中央为界,远至亚扪人的边界雅博河地区分给吕便支派和迦得支派。 17我还把亚拉巴,就是以约旦河为界,从基尼烈直到东面毗斯迦山脚的亚拉巴海,即盐海地区给了他们。

18“那时我吩咐他们,‘你们的上帝耶和华已经把这些地方赐给你们,但你们所有的战士必须带着兵器过河,做同胞的先锋。 19我知道你们有许多牲畜,你们的妻子、儿女和牲畜可以留在我分给你们的城邑。 20等你们的上帝耶和华使其他以色列人和你们一样有了安身之所,占领了耶和华赐给他们的约旦河西之地后,你们才可以返回我分给你们的家园。’ 21那时我吩咐约书亚,‘你们的上帝耶和华怎样对付那两个王,你都亲眼看见了。耶和华必以同样的方式对付你将去攻占的各国。 22不要怕他们,因为你的上帝耶和华将为你争战。’

摩西不得进入迦南

23“那时,我恳求耶和华,说, 24‘主耶和华啊,你已向仆人彰显你的伟大和权能,天上地下没有神明可与你相比! 25求你让我过去看看约旦河那边的佳美之地——那美好的山区和黎巴嫩。’ 26但因你们的缘故,耶和华向我发怒,不听我的恳求,祂对我说,‘够了,不要再跟我提这件事。 27你可以上毗斯迦山顶,向东南西北眺望,但你不可过约旦河。 28你要委任约书亚,勉励他,支持他,因为他必带领以色列人过河,占领你眺望的那片土地。’ 29当时,我们驻扎在伯·毗珥对面的谷中。

Kurdi Sorani Standard

دواوتار 3:1-29

شکاندنی عۆگ پاشای باشان

1ئینجا ڕوومان وەرگێڕا و بە ڕێگای باشاندا سەرکەوتین، جا عۆگی پاشای باشان لەگەڵ هەموو سوپاکەی هاتنە دەرەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەمان لە ئەدرەعی. 2یەزدانیش پێی فەرمووم، «لێی مەترسە، چونکە خۆی و هەموو سوپاکەی و خاکەکەیم داوەتە دەستت، ئەوەی پێ دەکەیت کە بە سیحۆنی پاشای ئەمۆرییەکانت کرد کە لە حەشبۆن فەرمانڕەوا بوو.»

3جا یەزدانی پەروەردگارمان، عۆگی پاشای باشان و هەموو سوپاکەی دایە دەستمان و لێماندا و نەمانهێشت کەس دەرباز بێت. 4لەو کاتەشدا دەستمان بەسەر هەموو شارەکانیدا گرت. هیچ شارێک لەو شەست شارە نەمایەوە کە لێیان نەستێنین، واتا هەموو هەرێمی ئەرگۆڤ شانشینی عۆگ لە باشان. 5هەموو ئەو شارانە شوورابەند بوون بە شوورای بەرز و دەروازە و شمشیرەیان3‏:5 شمشیر، پارچە دارێک بووە لە جیاتی قوفڵ لە دواوەی دەرگا بە شێوەی ئاسۆیی دانراوە بۆ داخستنی دەرگا.‏ هەبوو، لەگەڵ ئەوەشدا چەند گوندێکی زۆر شوورایان نەبوو. 6جا بە تەواوی قڕمان کرد3‏:6 لە زمانی عیبری ئەم زاراوەیە دەگەڕێتەوە بۆ شتێک یان کەسێک کە دەبەخشرێت بە یەزدان، زۆر جار بەخشینەکە بە تەواوی لە ناودەبردرێت.‏، وەک ئەوەی بە سیحۆنی پاشای حەشبۆنمان کرد، لە هەموو شارێکدا پیاو و ژن و منداڵەکانمان بە تەواوی قڕکرد. 7بەڵام هەموو ئاژەڵە ماڵییەکان و دەستکەوتی شارەکانیان بۆ خۆمان تاڵان کرد.

8لەو کاتەدا ئەو خاکەی کە لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون لە دەربەندی ئەرنۆنەوە هەتا چیای حەرمۆنمان لە دەستی ئەم دوو پاشایەی ئەمۆرییەکان دەرهێنا. 9(سەیدائییەکان بە حەرمۆن دەڵێن سیریۆن و ئەمۆرییەکانیش پێی دەڵێن سنیر.) 10هەموو شارۆچکەکانی دەشت و هەموو گلعاد و هەموو باشان هەتا سەلخە و ئەدرەعی، دوو شارەکەی شانشینی عۆگ لە باشاندا دەستمان بەسەردا گرت. 11(عۆگی پاشای باشان بە تەنها مابووەوە لە پاشماوەی ڕفائییەکان، قەرەوێڵەکەی لە ئاسن دروستکرابوو، هەتا ئێستا لە شاری ڕەبەی3‏:11 شاری ڕەبە: ئێستا بە عەمان ناودەبردرێت، پایتەختی وڵاتی ئوردونە.‏ عەمۆنییەکانە، درێژییەکەی نۆ باڵ3‏:11 نۆ باڵ: نزیکەی 4 مەتر.‏ و پانییەکەی چوار باڵە3‏:11 چوار باڵ: نزیکەی 1,8 مەتر.‏ بە باڵی پیاو.)

دابەشکردنی خاکەکە

12لەو کاتەی دەستمان بەسەر ئەو خاکەدا گرت، هەرێمێکم دایە ڕەئوبێنییەکان و گادییەکان، لە سەرووی عەرۆعێرەوە کە لەسەر دەربەندی ئەرنۆنە و نیوەی ناوچە شاخاوییەکانی گلعاد و شارۆچکەکانی لە هەرێمەکەدا بوو. 13ئەوەشی لە گلعاد مایەوە و هەموو باشانی شانشینی عۆگ دامە نیوەی هۆزی مەنەشە3‏:13 هۆزی مەنەشە دابەش ببوون بۆ سەر دوو بەش، هەریەکەیان کەوتبووە لایەکی ڕووباری ئوردون.‏. (هەموو هەرێمی ئەرگۆڤ لەگەڵ هەموو باشان بوو، کە بە خاکی ڕفائییەکان ناودەبردرا. 14یائیری نەوەی مەنەشە دەستی بەسەر هەموو هەرێمی ئەرگۆڤدا گرت هەتا سنووری گەشوورییەکان و مەعکاتییەکان و بە ناوی خۆیەوە ناوی لێنا، هەتا ئەمڕۆش باشان بە حەڤۆت یائیر ناودەبردرێت.) 15گلعادیشم دا بە ماکیر. 16لە گلعادیشەوە هەتا دەربەندی ئەرنۆن، ناوەڕاستی دۆڵەکە سنوور بوو، هەتا ڕووباری یەبۆق سنووری عەمۆنییەکان دامە ڕەئوبێنییەکان و گادییەکان. 17عەراڤا و ڕووباری ئوردونیش سنووری ڕۆژئاواییەکەی بوو، لە کینەرەتەوە هەتا دەریای عەراڤا، دەریای مردوو3‏:17 دەریای مردوو: عیبری: دەریای خوێ.‏، لەژێر بنارەکانی پسگە.

18ئەو کاتە فەرمانم پێکردن و گوتم، «یەزدانی پەروەردگارتان ئەم خاکەی پێداون بۆ ئەوەی دەستی بەسەردا بگرن. هەموو پاڵەوانەکان بە چەکەوە لەپێش نەوەی ئیسرائیلی برایانتان دەپەڕنەوە، 19بەڵام ژن و منداڵ و ئاژەڵە ماڵییەکانتان، (زانیومە ئاژەڵی ماڵی زۆرتان هەیە،) ئەوا لە شارۆچکەکانتان دەمێننەوە کە پێم داون، 20هەتا یەزدان براکانیشتان وەک ئێوە بحەسێنێتەوە، ئەوانیش دەست بەسەر ئەو خاکەی پشتی ڕووباری ئوردوندا بگرن کە یەزدانی پەروەردگارتان دەیانداتێ. ئینجا هەرکەسە دەگەڕێتەوە لای موڵکی خۆی کە پێم داوە.»

ڕێنەدان بە پەڕینەوەی موسا

21لەو کاتەشدا فەرمانم بە یەشوع کرد و گوتم، «چاوەکانت هەموو ئەوەیان بینی کە یەزدانی پەروەردگارتان بەم دوو پاشایەی کرد، یەزدان هەمان شت دەکات بە هەموو ئەو پاشایەتییانەی تۆ بۆیان دەپەڕیتەوە. 22لێیان مەترسن، چونکە یەزدانی پەروەردگارتان بۆتان دەجەنگێت.»

23لەو کاتەدا لە یەزدان پاڕامەوە و گوتم: 24«ئەی یەزدانی باڵادەست، تۆ دەستت پێ کرد مەزنی و دەستی بەهێزت بە خزمەتکارەکەت پیشان بدەیت، چونکە چ خودایەک لە ئاسمان و لەسەر زەوی وەک کردەوەکان و تواناکانی تۆ دەکات؟ 25تکایە لێمگەڕێ با بپەڕمەوە و ئەو خاکە چاکەی لە بەری ڕۆژئاوای ڕووباری ئوردونە، ئەو ناوچە شاخاوییە جوانە و لوبنان، ببینم.»

26بەڵام یەزدان بەهۆی ئێوەوە لێم هەڵچوو و گوێی لێ نەگرتم، بەڵکو یەزدان پێی فەرمووم: «بەسە! ئیتر لەبارەی ئەم بابەتەوە لەگەڵم مەدوێ. 27سەربکەوە بۆ لووتکەی پسگە و بەرەو ڕۆژئاوا و باکوور و باشوور و ڕۆژهەڵات سەر بڵند بکە و بە چاوەکانت خاکەکە ببینە، بەڵام لەم ڕووباری ئوردونە مەپەڕەوە. 28ئەرکی ڕابەرایەتی بە یەشوع بسپێرە و بەهێزی بکە و هانی بدە، چونکە ئەو لەپێش ئەم گەلە دەپەڕێتەوە و ئەو خاکەکەیان بۆ دابەش دەکات کە تۆ دەیبینیت.» 29جا لە دۆڵەکە بەرامبەر بێت‌پەعۆر ماینەوە.