申命记 20 – CCB & KSS

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

申命记 20:1-20

交战的条例

1“你们和敌人交战时,面对比你们强大的军队及战车战马,不要害怕,因为你们的上帝耶和华与你们同在,祂曾带领你们离开埃及2你们出战之前,祭司要上前鼓舞士气, 3说,‘以色列人啊,听着!今天你们要和敌人交战,不要胆怯,不要惧怕,也不要恐慌。 4因为你们的上帝耶和华要与你们同去,为你们争战,使你们得胜。’ 5官长要对士兵说,‘你们谁建了新房子还没有举行奉献礼20:5 举行奉献礼”指入住前举行的仪式,有些版本译为“开始入住”。?他可以回家去,以免他阵亡了,别人为他的房子举行奉献礼。 6谁栽种了葡萄园还没有享受过园中的果子?他可以回家去,以免他阵亡了,别人享受他园中的果子。 7谁订了亲还没有迎娶?他可以回家去,以免他阵亡了,别人娶他的未婚妻。’ 8官长也要告诉士兵,‘有没有胆怯、害怕的?他可以回家去,免得影响他人士气。’ 9他们讲完后,就要委派将领率军出战。

攻城之略

10“你们进攻一座城之前,要先给城中居民求和的机会。 11如果他们开城投降,城里所有的人都要做你们的奴隶,为你们服劳役。 12如果他们不肯投降,要交战,你们就要围攻那城。 13你们的上帝耶和华把城交给你们时,你们要杀光城里所有的男子, 14但可以留下城中的妇女、孩童、牲畜及其他一切作战利品。你们可以享用仇敌的财物,那是你们的上帝耶和华赐给你们的。 15上述做法只适用于离你们很遥远的城邑,你们附近各族的城邑除外。 16你们的上帝耶和华将把你们附近各族的城邑赐给你们,你们要将里面有气息的全部消灭。 17要遵照你们的上帝耶和华的吩咐,彻底灭绝人、亚摩利人、迦南人、比利洗人、希未人和耶布斯人, 18免得他们将祭拜自己神明的可憎习俗传给你们,以致你们得罪你们的上帝耶和华。

19“你们围攻一座城久攻不下时,不可用斧头砍掉那里的树木,因为你们可以吃树上的果子。田间的树木岂是人,让你们围攻吗? 20但你们可以砍那些不结果子的树来建围城的工事,直到攻陷为止。

Kurdi Sorani Standard

دواوتار 20:1-20

چوون بۆ جەنگ

1کاتێک دەچن بۆ ئەوەی لە دژی دوژمنەکانتان بجەنگن، ئەسپ و گالیسکە و سوپایەکی لە خۆتان زۆرترتان بینی، لێیان مەترسن، چونکە یەزدانی پەروەردگارتان لەگەڵتانە، ئەوەی کە لە خاکی میسر دەریهێنان. 2کاتێک لە جەنگ نزیک دەکەونەوە کاهینەکە دێتە پێش و وتار بۆ گەل دەدات، 3پێیان دەڵێت: «ئەی ئیسرائیل گوێ بگرە، ئێوە ئەمڕۆ لە جەنگ لە دژی دوژمنەکانتان نزیک بوونەتەوە، ورەتان نەڕووخێت، لێیان مەترسن و مەتۆقن و سام نەتانگرێت، 4چونکە یەزدانی پەروەردگارتان لەگەڵتان دەڕوات، هەتا بۆ ئێوە لە دژی دوژمنەکانتان بجەنگێت و سەرکەوتووتان بکات.»

5ئینجا سەرکردەکان قسە بۆ سوپا دەکەن و دەڵێن: «کێ خانووێکی نوێی بنیاد ناوە و نەیکردووەتەوە، با بڕوات و بگەڕێتەوە بۆ ماڵەکەی، نەوەک لە جەنگەکەدا بکوژرێت و پیاوێکی دیکە بیکاتەوە. 6کێ ڕەزەمێوێکی چاندووە و لە یەکەم بەری نەخواردووە؟ با بڕوات و بگەڕێتەوە ماڵەکەی، نەوەک لە جەنگەکەدا بکوژرێت و پیاوێکی دیکە یەکەم بەری بخوات. 7کێ ژنێکی مارە کردووە و نەیگواستووەتەوە، با بڕوات و بگەڕێتەوە ماڵەکەی، نەوەک لە جەنگەکەدا بکوژرێت و پیاوێکی دیکە بیگوازێتەوە.» 8ئینجا دووبارە سەرکردەکان قسە بۆ گەل دەکەن و دەڵێن: «کێ دەترسێت و ورەی ڕووخاوە؟ با بڕوات و بگەڕێتەوە بۆ ماڵەکەی، نەوەک دڵی براکانیشی بتۆقێت وەک خۆی.» 9کاتێک سەرکردەکان لە قسەکردن لەگەڵ گەل تەواو دەبن، فەرماندەکان بۆ سوپا دادەنێن.

10کاتێک لە شارێک نزیک دەبنەوە بۆ ئەوەی لەگەڵیدا بجەنگن، بانگی بکەن بۆ ڕێککەوتن. 11جا ئەگەر بۆ ئاشتبوونەوە وەڵامی دانەوە و دەرگای بۆ کردنەوە، ئەوا هەموو ئەو گەلەی تێیدان بۆ ئێوە بێگاری20‏:11 بێگاری: واتا بە زۆرەملێ.‏ و کارت بۆ دەکەن. 12بەڵام ئەگەر ئاشتییان نەویست و لە دژتان جەنگان ئەوا ئابڵوقەی بدەن. 13کاتێک یەزدانی پەروەردگارتان ئەوی دایە دەستتان، ئەوا بە شمشێر لە هەموو پیاوەکانی بدەن، 14بەڵام ئافرەت و منداڵ و ئاژەڵی ماڵی و هەموو شتێکی دیکە کە لەناو شارەکەیە، هەموو تاڵانییەکە دەبێتە دەستکەوتتان، ئەو دەستکەوتانەی دوژمنانتان بەکاردەهێنن کە یەزدانی پەروەردگارتان پێتانی دا. 15ئاوا دەکەن بە هەموو ئەو شارانەی زۆر لە ئێوە دوورن، ئەوانەی لە شارەکانی ئەم گەلانەی ئێرە نین.

16بەڵام شارەکانی ئەم گەلانەی کە یەزدانی پەروەردگارتان بە میرات دەتانداتێ، هیچ هەناسەیەکی لێ مەهێڵنەوە. 17بەڵکو بە تەواوی لەناویان ببەن20‏:17 بە تەواوی لەناویان دەبەن: لە زمانی عیبری ئەم زاراوەیە دەگەڕێتەوە بۆ شتێک یان کەسێک کە دەبەخشرێت بە یەزدان، زۆر جار بەخشینەکە بە تەواوی لە ناودەبردرێت.‏، حیتی و ئەمۆری و کەنعانی و پریزی و حیڤی و یەبوسییەکان، هەروەک یەزدانی پەروەردگارتان فەرمانی پێ کردن، 18نەوەک فێرتان بکەن وەک هەموو نەریتە قێزەونەکانیان بکەن کە ئەوان بۆ خوداوەندەکانیان دەیکەن، ئێوەش سەبارەت بە یەزدانی پەروەردگارتان تووشی گوناه دەبن.

19ئەگەر بۆ چەندین ڕۆژ ئابڵوقەی شارێکتان دا، جەنگتان لە دژی بەرپا کرد هەتا بیگرن، دارەکان بە تەور لەناو مەبەن و مەیانبڕنەوە، چونکە دەتوانن لە بەروبوومیان بخۆن. ئایا داری ڕەز مرۆڤە تاکو ئابڵوقەی بدەیت؟ 20بەڵام ئەو دارانەی کە دەزانن لێیان ناخورێن، ئەوا دەتوانن ئەوانە تێکبدەن و بیانبڕنەوە بۆ دروستکردنی سەنگەر لە دژی ئەو شارەی کە جەنگتان لەگەڵ دەکات هەتا دەکەوێت.