申命记 15 – CCB & KSS

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

申命记 15:1-23

安息年

1“每逢第七年末,你们要免除他人的债务。 2你们要这样做,所有债主都要免除同胞所欠的债务,不可向他们追讨,因为宣布免除债务的是耶和华。 3你们可以向外族人讨债,但无论同胞欠你什么债务,都要免除。 4-5只要你们听从你们上帝耶和华的话,谨遵我今天吩咐你们的诫命,祂必使你们在这片祂赐给你们作产业的土地上蒙福,你们中间不会有穷人。 6你们的上帝耶和华必照祂的应许赐福给你们,你们必借贷给多国,却不需要向他们借贷。你们必统治多国,却不被他们统治。

7“在进入你们的上帝耶和华将要赐给你们的土地后,如果你们居住的城中有贫穷的同胞,你们不可硬着心肠拒施援手。 8他们所需要的,你们要慷慨地借给他们。 9你们要谨慎,不可因为免除债务的第七年将近,就心怀恶念,对贫穷同胞冷眼相待,拒施援手。否则,他会求告耶和华,那时你们便有罪了。 10你们要慷慨给予,并且无怨无悔,因为耶和华必在你们所做的一切事上赐福给你们。 11你们居住的地方总会有穷人,所以我吩咐你们要慷慨地帮助贫穷或有需要的同胞。

12“如果你们的希伯来同胞,不论男女,卖身给你们做奴隶,他们要服侍你们六年,到第七年,你们要给他们自由。 13你们不可让他们空手离去, 14要慷慨地把你们的上帝耶和华赐给你们的羊、五谷和酒分给他们。 15要记住,你们曾在埃及做奴隶,你们的上帝耶和华拯救了你们。所以,我今天吩咐你们这样做。 16如果你们的奴隶因为爱你们和你们的家人,与你们相处融洽,不愿意离去, 17你们就要让他靠在门上,用锥子在他耳朵上扎个洞,他便终身成为你们的奴隶。对待婢女也要这样。 18你们释放奴隶时,不要不情愿,因为他们服侍你们六年,所做的是普通雇工的两倍。而且,你们的上帝耶和华也会在你们所做的一切事上赐福给你们。

头生的牛羊

19“你们要把头生的公牛和公羊分别出来,献给你们的上帝耶和华。不可用头生的公牛耕田,也不要剪头生公羊的毛。 20每年,你们全家要去你们的上帝耶和华选定的地方,在祂面前吃这些头生的牛羊。 21如果这些牛羊有什么残疾,如瘸腿、瞎眼或其他残疾,就不可献给你们的上帝耶和华。 22要在你们的城里吃这些牛羊。洁净的人和不洁净的人都可以吃,就像吃羚羊和鹿一样。 23但不可吃它们的血,要把血倒在地上,像倒水一样。

Kurdi Sorani Standard

دواوتار 15:1-23

ساڵی بەتاڵکردنەوەی قەرزەکان

1هەر حەوت ساڵ جارێک، لە قەرزەکانتان خۆش بن. 2ئەمەش چۆنیەتی بەتاڵکردنەوەیە، هەموو خاوەن قەرزەکان پێویستە لەو قەرزەی بە نزیکەکەی داوە بەتاڵی بکاتەوە. لە نزیکەکەی یان براکەی داوا ناکاتەوە، چونکە کاتی یەزدان بۆ بەتاڵکردنەوەی قەرزەکان بانگەواز کراوە. 3لە بیانی داوا دەکرێت، بەڵام ئەو قەرزەی لەلای براکەت هەتبوو، ئەوا پێویستە بەتاڵی بکەیتەوە. 4هەرچەندە پێویستە لەنێوتان کەس هەژار نەبێت، چونکە بێگومان یەزدان بەرەکەتدارتان دەکات لەو خاکەی یەزدانی پەروەردگارتان پێتانی دەدات هەتا وەک میرات دەستی بەسەردا بگرن، 5ئەگەر گوێڕایەڵی یەزدانی پەروەردگارتان بوون، هەتا هەموو ئەو فەرمانانەی من ئەمڕۆ فەرمانتان پێ دەکەم، بپارێزن و کاریان پێ بکەن. 6یەزدانی پەروەردگارتان بەرەکەتدارتان دەکات وەک بەڵێنی پێدان، جا قەرز بە زۆربەی نەتەوەکان دەدەن و ئێوە قەرز ناکەن، بەسەر زۆربەی نەتەوەکاندا دەسەڵاتتان دەبێت و ئەوان بەسەرتانەوە دەسەڵاتدار نابن.

7ئەگەر هەژارێک لەنێوتان بوو، یەکێک لە برایانتان لە شارۆچکەیەکی خاکەکەتان کە یەزدانی پەروەردگارتان پێتانی دەدات، ئەوا دڵتان ڕەق مەکەن و لە ئاست برا هەژارەکانتان دەستتان دامەخەن، 8بەڵکو دەستتانی بۆ بکەنەوە و ئەوەی پێویستی بە قەرزە بیدەنێ. 9ئاگاداربن لەوەی بیرێکی خراپتان لە دڵدا بێت و بڵێن، «ئەوا ساڵی حەوتەم نزیک بووەتەوە، ساڵی بەتاڵکردنەوەی قەرزەکانە،» ئیتر بە خراپی ڕەفتار لەگەڵ هەژار بکەن و نەیدەنێ، جا ئەویش بۆ یەزدان هاوار دەکات سەبارەت بە ئێوە و دەبێتە گوناه بەسەرتانەوە. 10بە دڵفراوانییەوە پێی ببەخشن و با بە نابەدڵی نەبێت کاتێک دەیدەنێ، چونکە بەهۆی ئەم شتەوە یەزدانی پەروەردگارتان بەرەکەتدارتان دەکات لە هەموو کارەکانتان و لە هەموو ئەوەی دەستی بۆ دەبەن. 11لەبەر ئەوەی هەژار لە خاکەکەدا کۆتایی نایەت، بۆیە من فەرمانتان پێدەدەم و دەڵێم: «دەستی یارمەتیتان بکەنەوە بۆ برای نەدارتان و بۆ هەژاران لە خاکەکەتان.»

ئازادکردنی خزمەتکار

12ئەگەر برایەک یان خوشکێکی عیبرانیت پێ فرۆشرا و شەش ساڵ خزمەتی کردیت، ئەوا لە ساڵی حەوتەم لەلای خۆت ئازادی دەکەیت. 13کاتێک ئازادیشی دەکەیت، بە دەستبەتاڵی ئازادی ناکەیت. 14بەڵکو بە دڵفراوانییەوە لە مێگەلەکەت و جۆخینەکەت15‏:14 جۆخین یان سەرخەرمان ئەو زەوییە تەرخانکراوەیە کە لەلایەن وەرزێر و جوتیارەوە بەکارهێنراوە بۆ کوتانی دانەوێڵە لەسەری لەدوای کۆکردنەوەی لە کێڵگە.‏ و گوشەرەکەتی15‏:14 گوشەرەکەتی: بەرهەمەکەی ئاوی ترێیە، بڕوانە سەرژمێری 18‏:27‏.‏ پێدەدەیت، بەو شێوەیەی یەزدانی پەروەردگارت بەرەکەتداری کردوویت، پێی دەدەیت. 15لە یادت بێت تۆش لە خاکی میسر کۆیلە بوویت، جا یەزدانی پەروەردگارت تۆی کڕییەوە، بۆیە من ئەمڕۆ فەرمانی ئەمەت پێ دەکەم.

16بەڵام ئەگەر گوتی، «واز لە تۆ ناهێنم،» چونکە خۆت و ماڵەکەتی خۆشدەوێت، لەبەر ئەوەی لەلای تۆ لە خۆشیدا بووە، 17ئەوا درێشە ببە و لەلای دەرگاکە گوێی کون بکە، جا بۆ هەتاهەتایە دەبێتە کۆیلەت، ئاواش بۆ کارەکەرەکەت دەکەیت.

18بە لاتەوە گران نەبێت خزمەتکارەکەت ئازاد بکەیت، چونکە شەش ساڵ خزمەتی کردوویت، دوو هێندەی کرێگرتەیەک، جا یەزدانی پەروەردگارت بەرەکەتدارت دەکات لە هەموو ئەوەی کە دەیکەیت.

نۆبەرە ئاژەڵەکان

19هەموو نۆبەرەیەکی نێرینەی مانگا و مەڕەکانت بۆ یەزدانی پەروەردگارت تەرخان دەکەیت، کار بە نۆبەرەی مانگاکەت مەکە و خوری نۆبەرەی مەڕەکانت مەبڕەوە. 20ساڵ بە ساڵ لەبەردەم یەزدانی پەروەردگارت دەیخۆیت لەو شوێنەی یەزدان هەڵیدەبژێرێت، خۆت و ماڵەکەت. 21بەڵام ئەگەر ئاژەڵێک کەموکوڕییەکی تێدابێت، وەک شەلی یان کوێری، هەر کەموکوڕییەکی خراپ، ئەوا بۆ یەزدانی پەروەردگارت سەری مەبڕە، 22لە شارۆچکەی خۆتدا دەیخۆیت، کەسی گڵاو و پاک بەپێی ڕێوڕەسم وەک یەک، وەک چۆن مامز و ئاسک دەخۆن. 23بەڵام خوێنەکەی نەخۆیت، وەک ئاو دەیڕێژیتە سەر زەوی.