民数记 28 – CCB & KSS

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

民数记 28:1-31

日常献祭的条例

1耶和华对摩西说: 2“你告诉以色列人,要在规定的时间献上蒙我悦纳的馨香火祭,作为我的食物。 3以下是他们要献给耶和华的火祭。

“每天两只毫无残疾、一岁的公羊羔作燔祭, 4早晨和傍晚各献一只, 5同时献上素祭——一公斤细面粉调上一升油。 6这是在西奈山上规定的日常燔祭,是献给耶和华的馨香火祭。 7与每只羊羔一同献上的还有一升酒,要将酒洒在圣所作为献给耶和华的奠祭。 8傍晚献羊羔时,也要像早上一样同时献上素祭和奠祭,作蒙耶和华悦纳的馨香火祭。

安息日献的祭

9“安息日,要献两只毫无残疾、一岁的公羊羔,同时献上奠祭以及两公斤调油的细面粉作素祭。 10这是在日常燔祭和奠祭以外安息日所献的燔祭。

初一献的祭

11“在朔日,要给耶和华献燔祭——两头公牛犊、一只公绵羊和七只一岁的公羊羔,都要毫无残疾。 12同时要献上调了油的细面粉作素祭,每头公牛需献三公斤素祭,每只公绵羊需献两公斤素祭, 13每只公羊羔需献一公斤素祭。这馨香的燔祭是献给耶和华的火祭。 14献燔祭时要同时献上奠祭,每头公牛需献二升奠酒,每只公绵羊需献一点二升奠酒,每只羊羔需献一升奠酒。这是朔日要献的燔祭,一年之中月月如此。 15除了日常的燔祭和奠祭以外,还要把一只公山羊献给耶和华作赎罪祭。

逾越节献的祭

16“一月十四日是耶和华的逾越节, 17十五日开始节庆,你们要连续七天吃无酵饼。 18第一天要举行圣会,不可做日常工作。 19你们要把毫无残疾的两头公牛犊、一只公绵羊和七只一岁的公羊羔献给耶和华作燔祭; 20同时要献上调了油的细面粉作素祭,每头公牛需献三公斤素祭,每只公绵羊需献两公斤素祭, 21每只公羊羔需献一公斤素祭; 22同时还要献一只公山羊作赎罪祭,为你们赎罪。 23除了早晨献的日常燔祭以外,要献上这些祭物。 24接连七天,除了日常的燔祭和同献的奠祭以外,还要照上面的规定给耶和华献上馨香的火祭。 25第七天,你们要举行圣会,不可做日常工作。

七七收获节献的祭

26“七七收获节庄稼初熟之日,就是你们把新素祭献给耶和华的日子,不可工作,要举行圣会。 27你们要把两头公牛犊、一只公绵羊和七只一岁的公羊羔献给耶和华作馨香的燔祭。 28同时要献上调了油的细面粉作素祭,每头公牛需献三公斤素祭,每只公绵羊需献两公斤素祭, 29每只公羊羔需献一公斤素祭。 30此外,还要献上一只公山羊作赎罪祭,为你们赎罪。 31除了日常的燔祭和同献的素祭以外,还要献上奠祭。祭牲不可有残疾。

Kurdi Sorani Standard

سەرژمێری 28:1-31

قوربانی و پێشکەشکراوەکانی ڕۆژانە

1هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: 2«فەرمان بە نەوەی ئیسرائیل بکە و پێیان بڵێ: ”قوربانی من، ئەو بۆنەی پێم خۆشە، ئاگاداربن کە لە کاتی خۆی خۆراکم بە قوربانی بە ئاگر پێشکەش بکەن.“ 3پێشیان بڵێ: ”ئەمە ئەو قوربانی بە ئاگرەیە کە ڕۆژانە بۆ یەزدان پێشکەشی دەکەن: دوو بەرخی نێری یەک ساڵەی ساغ، قوربانی سووتاندنی بەردەوام. 4یەکێک لە بەرخەکان لە بەیانی پێشکەش بکە و بەرخی دووەمیش لە کاتی خۆرئاوابوون. 5لەگەڵ دەیەکی ئێفەیەک لە باشترین ئارد بۆ پێشکەشکراوی دانەوێڵە بە چارەکە هەینێک زەیتی زەیتوونی گوشراو شێلرابێت، 6قوربانی سووتاندنی بەردەوام، ئەوەی لە شاخی سینا کراوە، بۆنێکی خۆشە و قوربانی بە ئاگرە بۆ یەزدان، 7لەگەڵ شەرابە پێشکەشکراوەکەشی، چارەکە هەینێک مەی بۆ بەرخی یەکەم، لە پیرۆزگا بۆ یەزدان پێشکەشی بکە. 8هەروەها بەرخی دووەمیش لە کاتی خۆرئاوابووندا پێشکەش بکە، لەگەڵ پێشکەشەکراوی دانەوێڵەکەی و شەرابە پێشکەشکراوەکەی، وەک ئەوەی لە بەیانیدا کردووتە، قوربانی بە ئاگرە، ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە.

قوربانی و پێشکەشکراوەکانی ڕۆژی شەممە

9«”لە ڕۆژی شەممە28‏:9 مەبەستی ڕۆژی حەسانەوەیە کە ڕۆژی دوای شەش ڕۆژی بەدیهێنان خودا حەسایەوە، بڕوانە پەیدابوون 2‏:2‏.‏ دوو بەرخی یەک ساڵەی ساغ پێشکەش بکەن لەگەڵ دوو دەیەکی ئێفەیەک28‏:9 دوو دەیەکی ئێفەیەک: نزیکە 4,5 لیتر.‏ لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو وەک پێشکەشکراوێکی دانەوێڵە لەگەڵ شەرابە پێشکەشکراوەکەی، کە ئەمەش 10قوربانی سووتاندنی هەموو ڕۆژێکی شەممەیە، سەرەڕای قوربانی سووتاندنی بەردەوام و شەرابە پێشکەشکراوەکەی.

قوربانی و پێشکەشکراوەکانی مانگانە

11«”لە دەستپێکی هەموو مانگێکدا قوربانی سووتاندن بۆ یەزدان بکەن، دوو جوانەگا و بەرانێک و حەوت بەرخی نێری یەک ساڵەی ساغ، 12لەگەڵ سێ دەیەکی ئێفەیەک28‏:12 سێ دەیەکی ئێفەیەک: نزیکەی 6,5 لیتر.‏ لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو، پێشکەشکراوێکی دانەوێڵەیە بۆ هەر جوانەگایەک و دوو دەیەکی ئێفەیەک لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو، پێشکەشکراوێکی دانەوێڵەیە بۆ هەر بەرانێک. 13یەک دەیەکی ئێفەیەک لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو، پێشکەشکراوێکی دانەوێڵەیە بۆ هەر بەرخێک، قوربانی سووتاندنە، ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە، قوربانی بە ئاگرە بۆ یەزدان. 14شەرابە پێشکەشکراوەکەشیان نیو هەین28‏:14 نزیکەی دوو لیتر بوو.‏ بۆ جوانەگا و سێیەکی هەین28‏:14 نزیکەی 1,2 لیتر بوو.‏ بۆ بەران و چارەکە هەینێک بۆ بەرخ. ئەمە قوربانی سووتاندنە لە دەستپێکی هەموو مانگەکانی ساڵ. 15سەرەڕای قوربانی سووتاندنی بەردەوام لەگەڵ شەرابە پێشکەشکراوەکەی، هەروەها گیسکێکی نێریش بۆ قوربانی گوناه بۆ یەزدان پێشکەش بکرێت.

جەژنی پەسخە

16«”لە چواردەی مانگی یەک، جەژنی پەسخەیە بۆ یەزدان، 17لە ڕۆژی پازدەی ئەم مانگەدا جەژنە، حەوت ڕۆژ نانی فەتیرە بخۆن. 18لە ڕۆژی یەکەم کۆبوونەوەی پیرۆزبوون28‏:18 بیرۆکەی بنەڕەتی سەرجەم جەژنەکان دەگەڕێتەوە بۆ دوو بنەمای سەرەکی: (1) یادکردنەوەی کار و چاکە مەزنەکانی خودا بەرامبەر بە گەلەکەی؛ (2) خۆتەرخانکردن لەم ڕۆژانەدا تەنها بۆ ستایش و پەرستنی خودا و فێربوون.‏ ببەستن، هیچ کارێکی ئاسایی مەکەن. 19قوربانی بە ئاگر، قوربانی سووتاندن بۆ یەزدان پێشکەش بکەن، دوو جوانەگا و بەرانێک و حەوت بەرخی نێری یەک ساڵەی ساغ لەلایەن ئێوەوە بێت. 20پێشکەشکراوی دانەوێڵەشیان لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو، سێ دەیەکی ئێفەیەک بۆ هەر جوانەگایەک، دوو دەیەک بۆ هەر بەرانێک، 21دەیەکێک بۆ هەر بەرخێک لە حەوت بەرخەکە بکە. 22گیسکێکی نێریش قوربانی گوناه بێت بۆ کەفارەتکردن بۆتان، 23سەرەڕای قوربانی سووتاندنی بەیانییان کە بۆ قوربانی سووتاندنی بەردەوام دەیکەن. 24بە هەمان شێواز بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ هەموو ڕۆژێک ئاوا بکەن، خۆراک پێشکەش بکەن، قوربانی بە ئاگرە، ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە، سەرەڕای قوربانی سووتاندنی بەردەوام لەگەڵ شەرابە پێشکەشکراوەکەی. 25لە ڕۆژی حەوتەمیش کۆبوونەوەی پیرۆزبوون ببەستن، هیچ کارێکی ئاسایی مەکەن.

جەژنی هەفتەکان

26«”لە ڕۆژی یەکەمین بەرهەم، کاتێک پێشکەشکراوێکی دانەوێڵەیی نوێ بۆ یەزدان پێشکەش دەکەن، لە جەژنی هەفتەکانتان28‏:26 جەژنی هەفتەکان، هەروەها وەک جەژنی دروێنەش ناسراوە (بڕوانە دەرچوون 23‏:16‏)، 50 ڕۆژ دوای جەژنی فەتیرە بووە، کە دەکاتە حەوت هەفتە.‏ کۆبوونەوەی پیرۆزبوون ببەستن، هیچ کارێکی ئاسایی مەکەن. 27قوربانی سووتاندن پێشکەش بکەن، بۆ ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە، دوو جوانەگا و بەرانێک و حەوت بەرخی نێری یەک ساڵە، 28هەروەها پێشکەشکراوی دانەوێڵەشیان لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو، سێ دەیەکی ئێفەیەک بۆ جوانەگا، دوو دەیەک بۆ بەران، 29دەیەکێک بۆ هەر بەرخێک لە حەوت بەرخەکە. 30گیسکێکی نێریش بۆ کەفارەتکردن بۆتان. 31سەرەڕای قوربانی سووتاندنی بەردەوام و پێشکەشکراوی دانەوێڵەکە بیکەن، دڵنیا بن لەوەی ئاژەڵەکان ساغن و لەگەڵ شەرابە پێشکەشکراوەکەیان بیکەن.