彼得前书 5 – CCB & KSS

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

彼得前书 5:1-14

劝勉长老

1我是基督受苦的见证人,将分享以后所显明的荣耀。我以长老的身份劝你们中间做长老的: 2务要牧养上帝托付给你们的羊群,按着上帝的旨意甘心乐意地照顾他们,不是出于勉强,不是为了谋利,而是出于热诚。 3不要辖制托付给你们的羊群,而是要做群羊的榜样。 4等到大牧长显现的时候,你们必得到永不衰残的荣耀冠冕。

5你们年轻的要顺服年长的,大家都要存谦卑的心彼此服侍。因为上帝阻挡骄傲的人,恩待谦卑的人。 6所以你们要在上帝大能的手下谦卑,时候到了,祂必擢升你们。 7你们要把一切忧虑卸给上帝,因为祂眷顾你们。

8你们务要谨慎,警醒,因为你们的仇敌魔鬼好像咆哮的狮子四处游走,寻找可以吞吃的猎物。 9你们要以坚固的信心抵挡它,要知道世界各地的弟兄姊妹在遭受同样的苦难。 10你们忍受短暂的苦难之后,广施恩典、在基督里呼召你们享受祂永远荣耀的上帝必亲自复兴你们,使你们刚强、笃定、坚立。 11愿权能归给祂,直到永永远远。阿们!

问候

12在忠心的弟兄西拉的帮助下,我简单地写了这封信劝勉你们,并证明这是上帝真实的恩典。你们务要在这恩典上站稳。

13巴比伦和你们一同蒙拣选的教会问候你们,我的儿子马可也问候你们。 14你们要以爱心彼此亲吻问候。

愿平安归给你们所有在基督里的人!

Kurdi Sorani Standard

یەکەم پەترۆس 5:1-14

شوانی مێگەلی خودا

1وەک پیرێکی هاوڕێتان، داوا لەو پیرانە دەکەم کە لەنێوتاندان، شایەتی ئازارەکانی مەسیح و هاوبەشی ئەو شکۆیەی وا ڕادەگەیەنرێ: 2ئەو مێگەلەی خودا بلەوەڕێنن کە لەنێوانتاندایە، وەک چاودێر خزمەتیان بکەن، نەک بە ناچاری، بەڵکو بە ویستەوە وەک چۆن خودا دەیەوێت، نەک بۆ دەستکەوتی شەرمەزاری، بەڵکو بە چالاکییەوە، 3خۆتان بەسەر ئەوانەدا مەسەپێنن کە دراونەتە دەستتان، بەڵکو ببنە نموونە بۆ مێگەل. 4کاتێکیش سەرۆکی شوانان دەردەکەوێ، تاجی شکۆ وەردەگرن کە کاڵ نابێتەوە.

5ئەی لاوەکان، بە هەمان شێوە ملکەچی پیران بن، هەمووتان بەرامبەر بە یەکتر بێفیز بن، چونکە:

﴿خودا بەرهەڵستی لووتبەرزەکان دەکات،

بەڵام نیعمەت دەداتە بێفیزەکان.﴾5‏:5 پەندەکان 3‏:34

6بۆیە لەژێر دەستی بەهێزی خودا بێفیز بن، تاکو لە کاتی خۆیدا بەرزتان بکاتەوە. 7هەموو خەمێکتان بە خودا بسپێرن، چونکە ئەو بایەختان پێدەدات.

8چاوکراوە بن و ئێشک بگرن، شەیتانی دوژمنتان وەک شێرێکی بە نەڕەنەڕ دەسووڕێتەوە، بەدوای یەکێکدا دەگەڕێ بۆ ئەوەی بیخوات. 9بەربەرەکانێی بکەن، لە باوەڕەکە بچەسپێن، بزانن خوشک و براکانیشتان لە جیهاندا هەمان ئازار دەچێژن.

10خودای هەموو نیعمەتێک، ئەوەی بە یەکبوون لەگەڵ عیسای مەسیحدا5‏:10 بە یەکبوون لەگەڵ عیسای مەسیحدا لە زمانی یۆنانیدا (لە عیسای مەسیحدا) بەکارهاتووە.‏ بانگی کردوون بۆ شکۆیە هەتاهەتاییەکەی، کە تۆزێک ئازارتان چێژت، خۆی ڕاستە ڕێتان دەکات و واتان لێ دەکات کە بەهێز و چەسپاو و دەمەزراو بن. 11هەتاهەتایە دەسەڵات بۆ ئەوە. ئامین.

نیعمەتی ڕاستی خودا

12بەهۆی سیلا5‏:12 یۆنانی: سیلوانۆس‏.‏، کە بە برای دڵسۆزی دەزانم، بە کورتی بۆم نووسین، هانتان دەدەم و شایەتی دەدەم، ئەمە نیعمەتە ڕاستەقینەکەی خودایە. تێیدا بچەسپێن. 13ئەوەی لە بابل5‏:13 بابل: هێمایە بۆ ڕۆما.‏ وەک ئێوە هەڵبژێردراوە، سڵاوتان لێدەکات، هەروەها مەرقۆسی ڕۆڵەم. 14بە ماچی خۆشەویستی سڵاو لە یەکتری بکەن. ئاشتی بۆ هەمووتان بێت کە لەگەڵ مەسیح یەکن5‏:14 کە لەگەڵ مەسیح یەکن لە زمانی یۆنانیدا (لە مەسیحدا) بەکارهاتووە.‏.