彼得前书 4 – CCB & KSS

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

彼得前书 4:1-19

生活的改变

1既然基督曾在肉身上为你们受苦,你们也要怀着同样的心志,因为肉体受过苦的人已经与罪断绝了关系, 2可以在今后的生活中不再随从人的私欲,只服从上帝的旨意。 3你们从前长期沉溺于异教徒的嗜好——淫乱、纵欲、醉酒、狂欢、宴乐和可憎的偶像崇拜。 4如今你们不再和他们同流合污,他们觉得奇怪,就用恶言毁谤你们。 5但他们将来必须向审判活人和死人的主交账。 6正因如此,福音也曾传给已死的人。这样,他们的肉体虽然像世人一样受了审判,他们的灵魂却可以靠上帝活着。

恩典的好管家

7万物的尽头快到了。因此,你们要谨慎自律,警醒祷告。 8最重要的是要彼此真诚相爱,因为爱可以遮盖许多罪。 9要互相接待,不发怨言, 10按着自己所得的恩赐彼此服侍,做上帝各样恩典的好管家。 11能讲道的,要按着上帝的话去讲;能服侍人的,要本着上帝所赐的力量去服侍。这样,上帝会借着耶稣基督在一切的事上得到荣耀。

愿荣耀和权能都归于祂,直到永永远远。阿们!

以受苦为荣

12亲爱的弟兄姊妹,若有火一般的试炼临到你们,不要觉得奇怪,以为发生了什么不寻常的事, 13反倒要欢喜,因为你们是与基督一起受苦。这样,你们在祂的荣耀显现时可以和祂一同欢喜快乐。 14如果你们为基督的缘故受辱骂,就有福了!因为上帝荣耀的灵常住在你们身上。 15你们谁也不可因杀人、偷盗、作恶或管闲事而受苦。 16若是为了做基督徒而受苦,不要觉得羞耻,要因这身份归荣耀给上帝。 17因为时候到了,审判要先从上帝的家开始。如果审判要从我们开始,那些不信从上帝福音的人会有怎样的结局呢? 18如果义人得救尚且不易,不敬虔的人和罪人会有什么下场呢? 19所以,照上帝旨意受苦的人要继续专心行善,将自己的灵魂交托给那位信实的造物主。

Kurdi Sorani Standard

یەکەم پەترۆس 4:1-19

ژیان لە پێناوی خودا

1وەک مەسیح بە جەستە ئازاری چێژت، ئێوەش خۆتان بەم بیروڕایە چەکدار بکەن، چونکە ئەوەی بە جەستە ئازار بچێژێ لە گوناهکردن دەوەستێ، 2تاکو ئەو کاتەی بە جەستە لە ژیاندا ماوە بۆ هەوەسی مرۆڤانە نەژی، بەڵکو بۆ خواستی خودا. 3ئیتر ئەو کاتەی لە ئەنجامدانی خواستی بێباوەڕان بەسەرتان برد بەسە، لە بەڕەڵایی، هەوەسبازی، سەرخۆشی، ڕابواردن، ئاهەنگی شەرابخواردنەوە، بتپەرستیی قێزەون. 4لەمە سەرسام دەبن کە لەگەڵیان ڕاناکەن بۆ لافاوی هەمان بەدڕەوشتی و جنێوتان پێدەدەن. 5بەڵام ئەوانە حیسابی خۆیان دەدەن بەوەی کە ئامادەیە مردووان و زیندووان حوکم بدات، 6چونکە بەم هۆیەوە مژدە درایە مردووانیش، تاکو بەگوێرەی خەڵک لە جەستەدا حوکم بدرێن، بەڵام بەگوێرەی خودا لە ڕۆحدا بژین.

7کۆتایی هەموو شتێک نزیک بووەتەوە. بۆیە ژیر و چاوکراوە بن تاکو نوێژ بکەن. 8لە سەرووی هەموو شتێکەوە خۆشەویستیتان بۆ یەکتری بەهێز بێت، چونکە خۆشەویستی گوناهی زۆر دادەپۆشێت. 9بێ بۆڵەبۆڵ میوانداریەتی یەکتری بکەن. 10هەریەکە بەگوێرەی ئەو بەهرەیەی وەریگرتووە، خزمەتی یەکتری پێ بکەن، وەک سەرکارێکی باش لەسەر نیعمەتە جۆراوجۆرەکانی خودا. 11ئەگەر کەسێک وتار دەدات، با بە جۆرێک بدوێت وەک کەسێک کە پەیامی خودا ڕابگەیەنێت. ئەگەر کەسێک خزمەت دەکات، با بەو هێزەوە بیکات کە خودا دابینی کردووە، تاکو لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە خودا لە هەموو شتێکدا شکۆدار بێت. هەتاهەتایە شکۆ و دەسەڵات بۆ ئەوە. ئامین.

وەک قوتابی مەسیح ئازار بچێژن

12خۆشەویستان، لەلاتان سەیر نەبێ لە تاقیکردنەوەتان بەڵای سووتێنەر تووشتان دێت، وەک بڵێی شتێکی سەیرتان بەسەرهاتووە، 13بەڵکو دڵخۆش بن وەکو ئەوەی کە بەشداریتان لە ئازارەکانی مەسیحدا کردبێت، تاکو لە ئاشکراکردنی شکۆیەکەی دڵخۆش و شادمان بن. 14ئەگەر بە ناوی مەسیح جنێوتان پێدرا، خۆزگە دەخوازرێت بە ئێوە، چونکە ڕۆحی شکۆ و خودا دێتە سەرتان. 15با کەستان وەک بکوژێک یان دزێک یان بەدکارێک یاخود یەکێک دەست لە کاروباری خەڵک وەربدات ئازار نەچێژێ، 16بەڵام ئەگەر وەک قوتابی مەسیح ئازار بدرێن، شەرم مەکەن، بەڵکو ستایشی خودا بکەن کە ناوی مەسیحتان هەڵگرتووە، 17چونکە کاتی دەستپێکردنی لێپرسینەوەیە لە گەلی خودا. ئەگەر دەستپێک لە ئێمەوە بێت، کۆتایی ئەوانە چی دەبێت کە گوێڕایەڵی پەیامی ئینجیلی خودا نابن؟

18﴿ئەگەر کەسی ڕاستودروست بە زەحمەت ڕزگاری ببێت،

ئەی چارەنووسی خراپەکار و گوناهبار چۆن دەبێت؟﴾4‏:18 پەندەکان 11‏:31

19بۆیە ئەوانەی بەگوێرەی خواستی خودا ئازار دەدرێن، با خۆیان بدەنە دەست بەدیهێنەری دڵسۆز و بەردەوام بن لە چاکەکاری.