启示录 13 – CCB & KSS

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

启示录 13:1-18

两只怪兽

1我又看见一只怪兽从海中上来,有七头十角,每只角上都戴着一个冠冕,每个头上都写着亵渎上帝的名号。 2它看起来像豹,却有熊的脚和狮子的口。巨龙将自己的能力、王位和大权柄都交给了怪兽。 3我看见怪兽的一个头似乎受了致命伤,这伤却复原了。全世界的人都惊奇地跟从了它。 4他们拜巨龙,因为巨龙将自己的权力给了怪兽。他们又拜怪兽,说:“有谁比得上这兽呢?谁能与它对抗呢?” 5巨龙又使怪兽说狂妄、亵渎的话,并给它权柄,可以任意妄为四十二个月。 6怪兽开口亵渎上帝的名、上帝的居所和一切居住在天上的。 7它又获准去攻打圣徒,征服他们,并得到权柄制服各民族、各部落、各语言族群、各国家。 8凡住在地上的人,就是从创世以来名字没有记在被杀羔羊的生命册上的,都会崇拜怪兽。

9凡有耳朵的都应当听。

10该被掳的人必被掳,

该被刀杀的必被刀杀。

因此,圣徒需要坚忍和信心。

11我又看见另一只怪兽从地里窜出来,它的两只角像羔羊的角,说话却像龙, 12在头一只怪兽面前行使头一只怪兽的一切权柄。它命令世上的人拜曾受了致命伤但已复原的头一只怪兽, 13又行大奇迹,当众叫火从天降到地上。 14它在头一只怪兽面前获准行奇迹,欺骗了普世的人,并吩咐他们为受了刀伤却仍然活着的头一只怪兽塑像。 15它又获准给怪兽的塑像生命气息,使它不但能说话,还能使所有不敬拜那像的人遭害。 16它又强迫所有的人,不论老少、尊卑、贫富、自由人或奴隶,都在右手或额上接受印记。 17凡没有盖上怪兽印记的,就是没有怪兽的名字或代号的,都不能做买卖。 18这里藏有玄机,聪明的人可以计算那怪兽的代号,因为那是一个人的代号,是“六百六十六”。

Kurdi Sorani Standard

ئاشکراکردن 13:1-18

دەرکەوتنی دڕندەیەک لە دەریا

1ئەژدیهاکەش لەسەر لمی دەریا ڕاوەستا. ئینجا دڕندەیەکم بینی لە دەریاکە دەهاتە دەرەوە، دە شاخ و حەوت سەری هەبوو، دە تاجیش لەسەر شاخەکانی بوون، لەسەر سەرەکانیشی ناوی کفرکردن هەبوو. 2ئەو دڕندەیەی بینیم لە پڵنگ دەچوو، پێی وەک ورچ و دەمی وەک دەمی شێر بوو. ئەژدیهاکەش توانا و تەختی خۆی و دەسەڵاتێکی گەورەی دایە دڕندەکە. 3سەرێک لە سەرەکانی دڕندەکە وەک بۆ مردن سەربڕابێت، بەڵام برینە کوشندەکەی ساڕێژ ببوو. هەموو زەویش بە سەرسامییەوە بەدوای دڕندەکە کەوتن، 4کڕنۆشیان بۆ ئەژدیهاکە برد، چونکە دەسەڵاتی بە دڕندەکە دابوو، کڕنۆشیان بۆ دڕندەکەش برد و گوتیان: «کێ وەک دڕندەکە وایە؟ کێ دەتوانێت لە دژی بجەنگێت؟»

5دڕندەکە دەمێکی پێدرابوو، قسەی گەورە و کفری دەکرد، هەروەها چل و دوو مانگی پێدرابوو تاکو دەسەڵات بەکاربهێنێت. 6ئیتر دەمی کردەوە و کفری بە خودا کرد و جنێوی بە ناوی خودا و نشینگەکەی و دانیشتووانی ئاسمان دەدا. 7ڕێگەی پێدرابوو لە دژی گەلی پیرۆزی خودا بجەنگێت و بیانبەزێنێت، دەسەڵاتیشی پێدرابوو بەسەر هەموو هۆز و گەل و زمان و نەتەوەیەکدا. 8هەموو دانیشتووانی سەر زەویش کڕنۆشی بۆ دەبەن، ئەوانەی ناویان لە پەڕتووکی ژیانی بەرخەکەدا نەنووسراوە، ئەو بەرخەی کە لە دامەزراندنی جیهانەوە سەربڕدراوە.

9ئەوەی گوێی هەیە، با ببیستێت.

10ئەگەر یەکێک بۆ ڕاپێچکردن بچێت،

ڕاپێچ دەکرێت.

ئەگەر یەکێک بە شمشێر بکوژرێت،

بە شمشێر دەکوژرێت13‏:10 یەرمیا 15‏:2.‏.

ئەم بانگەوازە بۆ دانبەخۆداگرتن و دڵسۆزی گەلی پیرۆزی خودایە.

دەرکەوتنی دڕندەیەک لە زەوی

11دڕندەیەکی دیکەم بینی لە زەوییەوە دەهاتە دەرەوە، دوو شاخی وەک بەرخی هەبوو، بەڵام وەک ئەژدیها دەدوا. 12بە تەواوی دەسەڵاتی دڕندەی یەکەمی بۆ ئەو پەیڕەو دەکرد، وای لە زەوی و دانیشتووانی سەری دەکرد کڕنۆش بۆ دڕندەی یەکەم ببەن، کە برینە کوشندەکەی ساڕێژ ببوو. 13نیشانەی گەورەی دەکرد، تەنانەت وای دەکرد لەبەرچاوی خەڵک ئاگر لە ئاسمانەوە بێتە خوارەوە بۆ زەوی. 14هەروەها بەو نیشانانەی کە پێی درابوو لە پێناوی دڕندەی یەکەمدا بیکات، دانیشتووانی سەر زەویی گومڕا دەکرد. فەرمانی بە خەڵکی سەر زەوی دا پەیکەرێک بۆ ئەو دڕندەیە دابمەزرێنن کە بە شمشێر بریندار کرا و بە زیندوویی مایەوە. 15هەروەها ڕێگەی پێدرابوو هەناسە بداتە پەیکەری دڕندەی یەکەم تاکو پەیکەری دڕندەکە قسە بکات و وا بکات هەموو ئەوانەی کڕنۆش بۆ پەیکەری دڕندەکە نابەن بکوژرێن. 16وای لە هەمووانیش دەکرد، گەورە و بچووک، دەوڵەمەند و هەژار، ئازاد و کۆیلە، نیشانەیەک لەسەر دەستی ڕاستیان یان لەسەر ناوچەوانیان دروستبکرێت، 17تاکو کەس نەتوانێت کڕین و فرۆشتن بکات، تەنها ئەوە نەبێت نیشانەکەی پێوەیە. نیشانەکەش ناوی دڕندەکەیە یان ژمارەی ناوەکەی.

18ئەمە بانگەوازە بۆ دانایی: ئەوەی تێدەگات، با ژمارەی دڕندەکە لێکبداتەوە، چونکە ئەوە ژمارەی مرۆڤە کە ژمارەکەی شەش سەد و شەست و شەشە13‏:18 ژمارەی هێمایی بە واتای کەمکراوەی لە ژمارەی خودا 777 کە ژمارەیەکی تەواوە.‏.