历代志上 11 – CCB & KSS

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

历代志上 11:1-47

大卫做以色列人的王

1以色列人都聚集到希伯仑来见大卫,对他说:“我们是你的骨肉同胞。 2从前,即使扫罗做王的时候,率领以色列人出征打仗的仍是你。你的上帝耶和华也曾应许让你做祂以色列子民的牧者和首领。” 3以色列的长老都到希伯仑大卫王,大卫与他们在耶和华面前立约,他们膏立大卫以色列的王,这应验了耶和华借撒母耳所说的话。 4大卫以色列众人来到耶路撒冷,即耶布斯。那时耶布斯人住在那里。 5耶布斯人对大卫说:“你攻不进来。”可是,大卫攻取了锡安的堡垒,即后来的大卫城。 6大卫说:“谁先攻打耶布斯人,谁就做元帅。”洗鲁雅的儿子约押首先进攻,于是就做了元帅。 7大卫占据了堡垒,因此那堡垒就叫大卫城。 8大卫又从米罗开始,在四围修建城墙,其余的部分由约押修建。 9大卫日渐强盛,因为万军之耶和华与他同在。

大卫的勇士

10以下是大卫手下众勇士的统领,他们和以色列百姓竭力拥护大卫做王,正如耶和华对以色列的应许。 11大卫的勇士有哈革摩尼雅朔班,他是三勇士之首,曾在一次交战中挥矛刺死了三百人。 12其次是亚合朵多的儿子以利亚撒,他是三勇士之一。 13他曾在巴斯·达闵大卫一起抵抗非利士人。那里有一块大麦田,以色列人战败逃跑, 14他们却坚守阵地,奋勇杀敌。耶和华使以色列人大获全胜。 15一次,三十位勇士中有三位到亚杜兰洞附近的磐石那里见大卫,当时非利士的军队驻扎在利乏音谷。 16那时大卫留守在堡垒里,非利士人的驻军在伯利恒17大卫渴了,说:“真想有人打一些伯利恒城门旁的井水给我喝!” 18那三位勇士就冲过非利士人的营地,到伯利恒城门旁的井打水,带回来给大卫大卫却不肯喝,他把水浇奠在耶和华面前, 19说:“我的上帝啊!这三人冒死去打水,这些水就像是他们的血,我决不能喝。”因此,大卫不肯喝。这是三勇士的事迹。

20约押的兄弟亚比筛是这三个勇士的统领,他曾挥矛刺死三百人,在三勇士中出了名, 21最有声望,因此做了他们的统领,只是不及前三位勇士。

22甲薛耶何耶大的儿子比拿雅是位勇士,做过非凡的事。他曾杀死摩押的两个勇猛战士,也曾在下雪天跳进坑中杀死一头狮子, 23还曾杀死一个两米多高的埃及巨人。当时埃及人拿着织布机轴般粗的长矛,比拿雅只拿着棍子迎战,他夺了对方的长矛,用那矛刺死了对方。 24这是耶何耶大的儿子比拿雅的事迹,他在这三个勇士中出了名, 25比那三十个勇士更有声望,只是不及前三位勇士。大卫派他做护卫长。

26其他勇士有约押的兄弟亚撒黑伯利恒朵多的儿子伊勒哈难27哈律沙玛比伦希利斯28提哥亚益吉的儿子以拉亚拿突亚比以谢29户沙西比该亚合以莱30尼陀法玛哈莱尼陀法巴拿的儿子希立31便雅悯支派基比亚利拜的儿子以太比拉顿比拿雅32迦实溪户莱亚拉巴亚比33巴路米押斯玛弗沙本以利雅哈巴34基孙哈深的众子、哈拉沙基的儿子约拿单35哈拉沙甲的儿子亚希暗吾珥的儿子以利法勒36米基拉希弗比伦亚希雅37迦密希斯罗伊斯拜的儿子拿莱38拿单的兄弟约珥哈基利的儿子弥伯哈39亚扪洗勒、为洗鲁雅的儿子约押拿兵器的比录拿哈莱40以帖以拉以帖迦立41乌利亚亚莱的儿子撒拔42示撒的儿子亚第拿——吕便支派中率领三十人的首领、 43玛迦的儿子哈难弥特尼约沙法44亚施他拉乌西亚亚罗珥何坦的儿子沙玛耶利45提洗申利的儿子耶叠和他的兄弟约哈46玛哈未以利业伊利拿安的儿子耶利拜约沙未雅摩押伊特玛47以利业俄备得米琐巴雅西业

Kurdi Sorani Standard

یەکەم پوختەی مێژوو 11:1-47

بەپاشابوونی داود لە ئیسرائیل

1هەموو ئیسرائیل هاتنە حەبرۆن بۆ لای داود و گوتیان: «ئەوەتا ئێمە لە گۆشت و خوێنی تۆین. 2لە ڕابردوودا و تەنانەت کاتێک کە شاولیش پاشامان بوو، تۆ هەر ڕابەرایەتی سوپای ئیسرائیلت دەکرد، یەزدانی پەروەردگاریشت پێی فەرموویت: ”تۆ شوانایەتی ئیسرائیلی گەلەکەم دەکەیت و دەبیتە فەرمانڕەوایان.“»

3هەروەها هەموو پیرانی ئیسرائیل هاتنە حەبرۆن بۆ لای پاشا، داودیش لەبەردەم یەزدان لە حەبرۆن پەیمانی لەگەڵدا بەستن، ئەوانیش بەپێی فەرمایشتی یەزدان کە لە ڕێگەی ساموئێلەوە فەرمووبووی، داودیان بە پاشای ئیسرائیل دەستنیشان کرد.

داود ئۆرشەلیم داگیر دەکات

4داود و هەموو ئیسرائیل چوونە ئۆرشەلیم (کە لەو کاتەدا پێی دەگوترا یەبوسە). یەبوسییەکانی دانیشتووانی خاکەکەش 5بە داودیان گوت: «تۆ ناتوانیت بێیت بۆ ئێرە.» بەڵام داود دەستی بەسەر قەڵای سییۆندا گرت کە ئێستا بە شاری داود ناسراوە.

6داود پێشتر گوتبووی: «ئەوەی یەکەم جار لە یەبوسییەکان بدات دەبێتە فەرماندەی گشتی سوپا.» یۆئابی کوڕی چەرویا یەکەم جار سەرکەوت و بووە سەرکردە.

7پاشان داود لە قەڵاکە نیشتەجێ بوو، لەبەر ئەوە ناویان نا شاری داود. 8شارەکەی بە چواردەوریدا فراوان کرد، لە تەلانەکانەوە11‏:8 تەلان: بەرازاییەکانیان لە شێوەی پایە ڕێکخستووە، بۆ پاڵپشتی کۆشکی پاشا سوودی لێ وەرگیراوە.‏ هەتا شووراکەی چواردەوری. یۆئابیش پاشماوەی شارەکەی نۆژەن کردەوە. 9هەروەها داود هەتا دەهات مەزنتر دەبوو، یەزدانی سوپاسالاریش لەگەڵی بوو.

پاڵەوانەکانی داود

10ئەمانەش سەرکردە پاڵەوانەکانی داود بوون، ئەوانەی کە لەگەڵ هەموو ئیسرائیل پشتگیری بەهێزیان لە پاشایەتییەکەی دەکرد، بۆ ئەوەی هەموو خاکەکە بخەنە ژێر ڕکێفی داود، هەروەک چۆن یەزدان بەڵێنی پێدابوو. 11ئەمەش لیستی پاڵەوانەکانی داودە:

یاشۆڤەعامی کوڕی حەکمۆنی یەکێک بوو لە سێ پاڵەوانەکەی نێو هێزی تایبەت. ئەو بوو بە ڕمەکەی لە شەڕێکدا سێ سەد کەسی کوشت.

12پاش ئەویش، ئەلعازاری کوڕی دۆدایی ئەحۆحی هەبوو، کە یەکێک بوو لە سێ پاڵەوانەکە. 13ئەو لە پەس دەممیم لەگەڵ داود بوو، کاتێک فەلەستییەکان لەوێ بۆ جەنگ کۆببوونەوە. لە کێڵگەیەکی پڕ لە جۆ لەشکرەکە لەبەردەم فەلەستییەکاندا هەڵات، 14بەڵام ئەلعازار و داود لە ناوەڕاستی کێڵگەکەدا ڕاوەستان. بەرگرییان کرد و لە فەلەستییەکانیان دا، یەزدانیش سەرکەوتنێکی گەورەی پێ بەخشین.

15سێ پاڵەوانی هەڵبژاردە لە ڕیزی سی پاڵەوانەکەی هێزی تایبەت بۆ لای داود دابەزین، بۆ سەر گابەردەکە لە ئەشکەوتی عەدولام، لەشکری فەلەستییەکانیش لە دۆڵی ڕفایم دامەزرابوون. 16لەو کاتەدا داود لە قەڵاکە بوو، سەربازگەی فەلەستییەکانیش لە بێت‌لەحم بوو. 17داود ئاهی هەڵکێشا و گوتی: «خۆزگە کەسێک لە بیرەکەی لای دەروازەکەی بێت‌لەحم ئاوی بۆ دەهێنام!» 18ئیتر ئەو سێیە هێڵی ئۆردوگای فەلەستییەکانیان بەزاند و لە بیرەکەی بێت‌لەحمەوە ئەوەی لەلای دەروازەکەیە ئاویان هەڵکێشا و هەڵیانگرت، هێنایان بۆ داود، ئەویش نەیویست بیخواتەوە، بەڵکو وەک پێشکەشکراوێک بۆ یەزدان ڕشتی. 19گوتی: «ئەی خودایە، لە من بەدوور بێت، ئەمە بکەم. ئایا خوێنی ئەم پیاوانە بخۆمەوە کە ژیانی خۆیان خستە مەترسییەوە؟» لەبەر ئەوەی بە هێنانی ئەم ئاوە ژیانی خۆیان خستە مەترسییەوە، داود نەیویست بیخواتەوە.

ئەمانە چەند نموونەیەک بوون لە ئازایەتییەکانی سێ پاڵەوانەکە.

20ئەبیشەی برای یۆئاب ڕابەری سێ پاڵەوانەکەی هێزی تایبەت بوو. ئەو بە ڕمەکەی لەگەڵ سێ سەد کەس جەنگا و کوشتنی، وەک سێ پاڵەوانەکە ناوبانگی هەبوو. 21ئەو دوو ئەوەندە زیاتر لە سێ پاڵەوانەکە ڕێزی لێ دەگیرا و بووە فەرماندەیان، بەڵام ناوبانگی نەدەگەیشتە سێیەکەی یەکەم.

22بەنایای کوڕی یەهۆیاداعی خەڵکی قەڤچەئێل کوڕێکی بەجەرگ بوو، زۆر قارەمانیێتی نواندبوو. هەر ئەو لە دوو شێرە پیاوەکەی مۆئابی دا، هەروەها لە ڕۆژێکی بەفردا دابەزییە ناو چاڵێک و شێرێکی کوشت. 23ئەویش بوو کە لە پیاوێکی میسری زەبەلاحی دا، باڵای پێنج باڵ11‏:23 پێنج باڵ: نزیکەی 2,3 مەتر.‏ بوو، پیاوە میسرییەکە ڕمێکی بەدەستەوە بوو وەک نۆردی جۆڵاکان بوو، بەنایاش بە گۆچانێکەوە بۆی دابەزی. ڕمەکەی لە دەستی میسرییەکە ڕفاند و بە ڕمەکەی خۆی کوشتی. 24ئەمانە چەند نموونەیەک بوون لە ئازایەتییەکانی بەنایای کوڕی یەهۆیاداع، وەک سێ پاڵەوانەکە ناوبانگی پەیدا کرد. 25لە سی پاڵەوانەکە زیاتر ڕێزی لێ دەگیرا، بەڵام ناوبانگی نەگەیشتە سێیەکە، ئیتر داود کردییە بەرپرسی پاسەوانەکانی خۆی.

26ئەمانەش جەنگاوەرە قارەمانەکان بوون:

عەساهێلی برای یۆئاب،

ئێلحانانی کوڕی دۆدۆی بێت‌لەحمی،

27شەمۆتی هەراری،

حەلەچی پەلۆنی،

28عیرای کوڕی عیقێشی تەقۆعی،

ئەبیعەزەری عەناتۆتی،

29سیبەخەیی حوشاتی،

عیلەیی ئەحۆحی،

30مەهەرەیی نەتۆفایی،

حێلەدی کوڕی بەعەنای نەتۆفایی،

31ئیتەیی کوڕی ڕیڤەی کە خەڵکی گیڤعای بنیامین بوو،

بەنایای پیرعاتۆنی،

32حورەیی لە شیوەکانی گاعەشەوە،

ئەبیێلی عەرڤاتی،

33عەزماڤێتی بەحەرومی،

ئەلیەحبای شەعەلڤۆنی،

34کوڕەکانی هاشێمی گیزۆنی،

یۆناتانی کوڕی شاگێی هاراری،

35ئەحیامی کوڕی ساکاری هاراری،

ئەلیفەلی کوڕی ئوور،

36حێفەری مەخێراتی،

ئاحییای پەلۆنی،

37حەسرۆی کارمەلی،

نەعرەیی کوڕی ئەزبای،

38یۆئێلی برای ناتان،

میڤحاری کوڕی هەگری،

39چەلەقی عەمۆنی،

نەحەرەیی بئێرۆتی کە هەڵگری تفاقەکانی یۆئابی کوڕی چەرویا بوو،

40عیرای یەتری،

گارێڤی یەتری،

41ئوریای حیتی،

زاڤادی کوڕی ئەحلای،

42عەدینای کوڕی شیزای ڕەئوبێنی کە سەرۆکی ڕەئوبێنییەکان بوو و سی پیاوی لەگەڵدا بوو،

43حانانی کوڕی مەعکا،

یۆشافاتی میسنی،

44عوزییای عەشتەراتی،

کوڕەکانی حۆتامی عەرۆعێری کە شاماع و یەعیێل بوون،

45یەدیعێلی کوڕی شیمری و

براکەشی بە ناوی یۆحای تیچی،

46ئەلیێلی مەحەڤی،

هەردوو کوڕەکەی ئەلناعەم کە یەریڤەی و یۆشەڤیا بوون،

هەروەها یەتمای مۆئابی،

47ئەلیێل، عوبێد و یەعسیێلی مەچۆڤایای.