创世记 7 – CCB & KSS

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

创世记 7:1-24

洪水泛滥

1耶和华对挪亚说:“你和你一家都进入方舟,因为这个世代只有你在我眼中是义人。 2洁净的动物,你要每样带七公七母,不洁净的动物每样带一公一母, 3飞鸟每样带七公七母,叫它们以后可以在地上繁衍后代。 4因为七天之后,我要在地上降雨四十昼夜,毁灭我所造的一切生灵。” 5凡耶和华所吩咐的,挪亚都照办了。

6洪水泛滥的那一年,挪亚正好六百岁。 7挪亚与妻子、儿子们和儿媳们都进了方舟,躲避洪水。 8洁净的动物、不洁净的动物、飞禽和地上的一切爬虫, 9都一公一母成对地到挪亚那里,进了方舟,正如上帝对挪亚的吩咐。 10那七天过后,洪水在地上泛滥起来。

11挪亚六百岁那年的二月7:11 二月”按犹太历计算,本卷书所用月份都是按犹太历计算。十七日,所有深渊的泉源都裂开了,天上的水闸也打开了, 12地上倾盆大雨降了四十昼夜。 13那天,挪亚与他的儿子雅弗,还有挪亚的妻子和三个儿媳妇都进了方舟。 14所有的野兽、牲畜、地上的爬虫和飞鸟都按种类进入方舟。 15-16这些动物都一公一母成对地到挪亚那里,进入方舟,正如上帝对挪亚的吩咐。耶和华关上了方舟的门。

17洪水在地上泛滥了四十天,水不断地往上涨,把方舟漂了起来。 18洪水来势汹汹,淹没大地,方舟漂浮在水面上。 19水势越来越大,把天下各处的高山都淹没了。 20水淹没了群山,水面高出群山七米。 21世上所有的飞禽、走兽、牲畜、爬虫和人类都死了。 22在陆地上所有用鼻孔呼吸的生灵都死了。 23地上的人类、飞禽走兽和爬虫等一切生灵都被毁灭了,只剩下挪亚和跟他同在方舟里的生灵。 24洪水淹没大地一百五十天。

Kurdi Sorani Standard

پەیدابوون 7:1-24

1ئینجا یەزدان بە نوحی فەرموو: «خۆت و خاووخێزانەکەت بڕۆنە ناو کەشتییەکەوە، چونکە لەم نەوەیەدا تەنها تۆم بە ڕاستودروست بینیوە لەبەردەمم. 2لە هەموو جۆرێکی ئاژەڵە پاکەکان، نێر و مێ، حەوت جووت لەگەڵ خۆت دەبەیت، لەو ئاژەڵانەی پاک نین، نێر و مێ، جووتێک دەبەیت. 3لە باڵندەکانی ئاسمانیش حەوت جووت، لە نێر و مێیان، بۆ هێشتنەوەی ڕەگەزەکانیان لەسەرتاسەری ڕووی زەوی. 4دوای حەوت ڕۆژی دیکە، چل شەو و چل ڕۆژ باران بەسەر زەویدا دەبارێنم. هەموو ئەو بوونەوەرە زیندووانە لەسەر ڕووی زەوی دەسڕمەوە کە دروستم کردوون.»

5نوح هەموو شتێکی بەپێی فەرمانی یەزدان ئەنجام دا.

6نوح تەمەنی شەش سەد ساڵ بوو کە لافاو لەسەر زەوی هەستا. 7نوح خۆی و کوڕەکانی و ژنەکەی و بووکەکانی پێش ئاوی لافاوەکە چوونە ناو کەشتییەکە. 8لە ئاژەڵە پاک و ئاژەڵە ناپاکەکان، لە باڵندە و هەموو ئەو بوونەوەرانەی لەسەر زەوی دەخشێن، 9جووت جووت لە نێر و مێ، هاتنە لای نوح و چوونە ناو کەشتییەکە، هەروەک چۆن خودا فەرمانی بە نوح دابوو. 10دوای حەوت ڕۆژەکە ئاوی لافاوەکە هاتە سەر زەوی.

11کاتێک نوح تەمەنی شەش سەد ساڵ بوو، لە حەڤدەمین ڕۆژی مانگی دووەم، لەو ڕۆژەدا هەموو سەرچاوەکانی دەریا گەورەکەی ژێر زەوی7‏:11 بەپێی بیروباوەڕی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کۆن، لەژێر زەویدا دەریایەک هەبووە کە سەرچاوەی کانیاو و ڕووبارەکان بووە.‏ تەقینەوە و دەروازەکانی ئاسمانیش کرانەوە. 12چل شەو و چل ڕۆژیش لەسەر زەوی باران باری.

13هەر لە هەمان ڕۆژدا نوح و کوڕەکانی، سام و حام و یافەت، پێکەوە لەگەڵ ژنەکەی و هەر سێ بووکەکەی چوونە ناو کەشتییەکەوە. 14لەگەڵیان هەموو ئاژەڵە کێوییەکان بەپێی جۆریان، هەموو ئاژەڵە ماڵییەکان بەپێی جۆریان، هەموو بوونەوەرە خشۆکەکان بەپێی جۆریان، هەموو باڵندەیەک بەپێی جۆریان و هەموو باڵدارێک. 15جووت جووت لە هەموو بوونەوەرێک کە هەناسەی ژیانیان تێدابوو، چوونە ناو کەشتییەکە بۆ لای نوح. 16ئەوانەی دەهاتنە ناوەوە لە نێر و مێی هەموو گیاندارێکی زیندوو بوون، وەک چۆن خودا فەرمانی بە نوح دابوو. ئینجا یەزدان لەدوایەوە دەرگای کەشتییەکەی داخست.

17لافاوەکە بۆ ماوەی چل ڕۆژ لەسەر زەوی بەردەوام بوو. کاتێک ئاو زۆر بوو کەشتییەکەی هەڵگرت، ئیتر کەشتییەکە لە زەوی بەرزبووەوە. 18ئاو لەسەر زەوی بەرزبووەوە و گەلێک زۆر بوو، کەشتییەکەش لەسەر ڕووی ئاوەکە دەڕۆیشت. 19ئاو لەسەر زەوی زۆر بەرزبووەوە هەتا هەموو شاخە بەرزەکانی ژێر هەموو ئاسمان داپۆشران. 20بە بەرزی پازدە باڵ7‏:20 پازدە باڵ: نزیکەی 7 مەترە.‏ ئاو لەسەر شاخەکان بەرزبووەوە، شاخەکانیش داپۆشران. 21ئیتر هەموو شتێکی زیندوو کە لەسەر زەوی دەجوڵایەوە لەناوچوو، لە باڵندە و ئاژەڵی ماڵی و ئاژەڵی کێوی و هەموو ئەو کۆمەڵە زیندەوەرانەی لەسەر زەوی دەجوڵانەوە، هەموو ئادەمیزادیش. 22هەر شتێک لەسەر وشکانی کە هەناسەی ژیان لە لووتیدا بوو، مرد. 23هەموو شتێکی زیندوو لەسەر ڕووی زەوی سڕایەوە، مرۆڤ و ئاژەڵ و بوونەوەرە خشۆکەکان و هەموو باڵندەکانی ئاسمانیش، لەسەر زەوی سڕانەوە. تەنها نوح و ئەوانە مانەوە کە لە کەشتییەکە لەگەڵی بوون.

24ئاوی لافاویش سەد و پەنجا ڕۆژ لەسەر زەوی بوو.