创世记 32 – CCB & KSS

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

创世记 32:1-32

雅各预备见以扫

1雅各继续前行,遇见了上帝的天使。 2雅各看见他们,就说:“这是上帝的军队!”于是称那地方为玛哈念32:2 玛哈念”意思是“两营军队”。

3雅各先派人到西珥,就是以东,去见他哥哥以扫4并吩咐他们:“你们要这样对我主以扫说,‘你仆人雅各一直寄居在拉班家里, 5现在他带了牛羊、驴和仆婢回来见你,派我们来报信,希望得到你的恩待。’”

6报信的人回到雅各那里,说:“我们到了你哥哥以扫那里,他正带着四百人前来见你。” 7雅各听了非常害怕,便把随从、牛群、羊群和骆驼分成两队, 8心想:“如果以扫来攻击一队,另一队还可以逃生。”

9他祷告说:“耶和华,我祖父亚伯拉罕和我父亲以撒的上帝啊!你吩咐我回到家乡和亲族那里,答应厚待我。 10我不配蒙你以慈爱和信实相待,我先前过约旦河的时候,手上只有一根杖,现在却有两队人丁家畜。 11求你救我脱离我哥哥以扫的手,我怕他会来杀我和我的妻儿。 12然而,你曾说,‘我必厚待你,使你的后代多如海沙,不可胜数。’”

13那天晚上,雅各就在那里过夜,又挑选牲畜送给哥哥以扫作礼物: 14母山羊二百只、公山羊二十只、母绵羊二百只、公绵羊二十只、 15哺乳的骆驼三十头及其小骆驼、母牛四十头、公牛十头、母驴二十头、驴驹十头。 16雅各把牲畜每类分成一群,交给仆人看管,对他们说:“你们走在前头,每群牲畜之间要保持一段距离!” 17又吩咐走在最前面的仆人说:“我哥哥以扫遇到你的时候,如果问你是谁家的人?要到哪里去?前头这些牲畜是谁的? 18你就说,‘是仆人雅各要送给他主人以扫的礼物,他自己就跟在后面。’” 19雅各又吩咐看管第二群、第三群及其余牲畜的仆人遇见以扫时也要这样回答, 20并且一定要说:“你仆人雅各就在后面。”雅各想先用礼物去化解以扫的怨恨,或许见面时以扫会善待他。 21于是,他派人先把礼物送过去,自己则留在营里过夜。

雅各遇见上帝

22那天晚上,雅各起来带着两个妻子、两个婢女和十一个儿子渡过雅博渡口。 23雅各把他们连同一切所有都送过河以后, 24自己独自留下。这时,有一个人来和他摔跤,直到黎明。 25那人见胜不过雅各,就在他的大腿窝摸了一下,他大腿的关节就脱了臼。 26那人说:“天亮了,让我走吧!”但雅各说:“你不祝福我,我就不让你走。” 27那人问道:“你叫什么名字?”他说:“我叫雅各。” 28那人说:“你以后不要再叫雅各了,你要叫以色列,因为你跟上帝和人角力都得胜了。”

29雅各说:“请你告诉我你的名字。”那人说:“你为什么问我的名字?”他就在那里给雅各祝福。 30雅各称那地方为毗努伊勒,因为他说:“我当面见过上帝,竟能活命。” 31雅各经过毗努伊勒的时候,太阳出来了,那时他的大腿瘸了。 32以色列人至今都不吃大腿窝的筋,因为那人摸过雅各大腿窝的筋。

Kurdi Sorani Standard

پەیدابوون 32:1-32

خۆئامادەکردنی یاقوب بۆ دیداری عیسۆ

1یاقوبیش بە ڕێگای خۆیدا ڕۆیشت و فریشتەکانی خودا بەرەوپیری هاتن. 2کاتێک یاقوب ئەوانی بینی، گوتی: «ئەمە لەشکری خودایە.» ئیتر ئەو شوێنەی ناو نا مەحەنەیم32‏:2 مەحەنەیم: واتا (دوو ئۆردوگا).‏.

3یاقوب لەپێش خۆیەوە نێردراوی ناردە لای عیسۆی برای بۆ خاکی سێعیر لە وڵاتی ئەدۆم. 4فەرمانی پێدان و گوتی: «ئاوا بە عیسۆی گەورەم ڕادەگەیەنن: ”یاقوبی خزمەتکارت دەڵێت ئاوارەی لای لابان بووم و هەتا ئێستاش لەلای ئەو نیشتەجێ بووم. 5بووشم بە خاوەنی گا و گوێدرێژ، مەڕ و بزن، خزمەتکار و کەنیزە. ئەوا ناردیشمە لای گەورەی خۆم هەتا پێی ڕابگەیەنم، بۆ ئەوەی لەبەرچاوی تۆ پەسەند بم.“»

6نێردراوەکان گەڕانەوە لای یاقوب و گوتیان: «چووینە لای عیسۆی برات. وا بە چوار سەد پیاوەوە دێت بۆ لات.»

7بەمە یاقوب ترسێکی گەورەی لێ نیشت و پەرێشان بوو. ئەو کەسانەی لەگەڵی بوون لەگەڵ مەڕ و مانگا و وشترەکان دابەشی کردن بۆ دوو لەشکر. 8گوتی: «ئەگەر عیسۆ هاتە سەر لەشکرێکیان و لێیدا، ئەوا لەشکرەکەی دیکە دەمێنێتەوە بۆ دەربازبوون.»

9ئینجا یاقوب لە خودا پاڕایەوە و گوتی: «ئەی خودای ئیبراهیم و ئیسحاقی باوکم، ئەو یەزدانەی کە پێی فەرمووم: ”بگەڕێوە خاکی خۆت و بۆ لای کەسوکارەکەت، باش دەبم لەگەڵت.“ 10من شایستەی ئەو هەمووە خۆشەویستییە نەگۆڕ و دڵسۆزییە نیم کە لەگەڵ خزمەتکارەکەی خۆتدا کردووتە. بە خۆم و گۆچانەکەمەوە لەم ڕووباری ئوردونە پەڕیمەوە، بەڵام ئێستا بوومەتە دوو لەشکر. 11لە چنگی عیسۆی برام فریام بکەوە، چونکە دەترسم بێت و هێرش بکاتە سەر من و دایک و منداڵەکان. 12بەڵام تۆ خۆت فەرمووت: ”باش دەبم لەگەڵت و نەوەکەت وەک لمی دەریا لێ دەکەم، کە لەبەر زۆری لە ژماردن نەیێت.“»

13ئیتر ئەو شەوەی لەوێ بەسەربرد، لەوەشی لەگەڵ دەستی خۆیدا هێنابووی، ئەم دیارییانەی بۆ عیسۆی برای هەڵبژارد: 14دوو سەد بزن و بیست تەگە، دوو سەد مەڕ و بیست بەران، 15سی وشتری مێی شیردەر بە بەچکەکانیانەوە، چل مانگا و دە گا لەگەڵ بیست ماکەر و دە نێرەکەر. 16هەموو ئەمانەی مێگەل مێگەل بە جیا دایە دەست خزمەتکارەکانی و پێی گوتن: «پێشم بکەون و بواریش بخەنە نێوان مێگەلەکانەوە.»

17فەرمانیشی بەوەی یەکەمیان دا و گوتی: «ئەگەر عیسۆی برام پێت گەیشت و لێی پرسیت: ”سەر بە کێیت و بۆ کوێ دەچیت، ئەوەی لەپێشتەوەیە هی کێیە؟“ 18دەڵێیت: ”هی یاقوبی خزمەتکارتن. دیارییە و نێردراوە بۆ عیسۆی گەورەم، خۆی لەدوای ئێمەوە دێت.“»

19هەروەها فەرمانی دا بە دووەمیان و سێیەمیان و هەموو ئەوانەی بەدوای مێگەل و گاگەلەکاندا دەڕۆیشتن، پێی گوتن: «ئێوەش کاتێک عیسۆتان بینی، هەمان شتی پێ بڵێن. 20هەروەها بیرتان نەچێت بڵێن: ”یاقوبی خزمەتکارت لەدوای ئێمە دێت.“» یاقوب بیری کردەوە و گوتی: «بەم دیارییەی کە لەپێش خۆمەوە دەینێرم ئاشتی دەکەمەوە، دوای ئەمە ڕووبەڕووی دەبمەوە، بەڵکو قبوڵم بکات.» 21ئیتر دیارییەکان پێش خۆی کەوتن، بەڵام خۆی ئەو شەوەی لە ئۆردوگاکە بەسەربرد.

زۆرانبازی یاقوب لەگەڵ خودا

22یاقوب ئەو شەوە هەستا و هەردوو ژنەکەی و هەردوو کەنیزەکەی و هەر یازدە کوڕەکەی هەڵگرت و لە تەنکاییەکەی ڕووباری یەبۆق پەڕییەوە. 23دوای ئەوەی کە ئەوانی لە جۆگەکە پەڕاندەوە، هەموو ئەوەشی کە هەیبوو ناردە ئەوبەرەوە. 24ئیتر یاقوب هەر خۆی مایەوە، پیاوێکیش هەتا بەرەبەیان زۆرانبازی لەگەڵ کرد. 25کە بینی دەرەقەتی نایەت، لەلای سەرەوەی ئێسکی ڕانی دا و ڕانی یاقوب لە زۆرانبازیەکەدا لەجێ چوو. 26ئینجا فەرمووی: «بەرمدە، وا بەرەبەیان دەرکەوت.»

بەڵام یاقوب گوتی: «ئەگەر بەرەکەتدارم نەکەیت بەرت نادەم.»

27پیاوەکە لێی پرسی: «ناوت چییە؟»

یاقوب وەڵامی دایەوە: «یاقوب.»

28ئینجا پیاوەکە پێی فەرموو: «لەمەودوا ئیتر ناوت بە یاقوب ناهێنرێت، بەڵکو بە ئیسرائیل32‏:28 ئیسرائیل ناوێکی عیبرییە بە واتای تێکۆشان لەگەڵ خودا دێت.‏، چونکە لەگەڵ خودا و مرۆڤدا تێکۆشایت و سەرکەوتیت.»

29یاقوبیش پێی گوت: «تکایە، ناوی خۆتم پێ بڵێ.»

بەڵام ئەو فەرمووی: «بۆچی پرسیار لە ناوم دەکەیت؟» ئیتر لەوێ بەرەکەتداری کرد.

30ئیتر یاقوب ناوی لەو شوێنە نا پەنیێل32‏:30 واتا ڕووی خودا.‏، چونکە گوتی: «ڕوو بە ڕوو خودام بینی و گیانیشم دەرباز بوو.»

31کاتێک لە پەنیێل دەپەڕییەوە خۆری لێ هەڵهات، لەبەر ڕانی دەشەلی. 32هەر لەبەر ئەوەشە کە نەوەی ئیسرائیل هەتا ئەمڕۆش ئەو ماسوولکە ژێیە ناخۆن کە لەلای سەرەوەی ئێسکی ڕانە و گرژ دەبێتەوە، چونکە سەرەوەی ئێسکی ڕانی یاقوب، نزیک لەو ماسوولکە ژێیەی گرژ دەبێتەوە ئازاری پێ گەیشت.