但以理书 7 – CCB & KSS

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

但以理书 7:1-28

但以理梦见四兽

1巴比伦伯沙撒元年,但以理在床上做了一个梦,脑中出现了异象,便把梦记录下来,讲述其中的大意。 2但以理说:“我在夜间的异象中看见天风四面吹来,搅动大海。 3接着,四只巨兽从海中上来,各有不同的形状。 4第一只兽像狮子,但有鹰的翅膀。我观看时,见它的翅膀被拔掉。它被扶起来,像人一样双脚站在地上,并被赋予人的头脑。 5第二只兽像熊,用两只后腿站立,牙齿间叼着三根肋骨,有声音对它说,‘起来,多吞吃肉吧!’

6“此后,我继续观看,见还有一只兽像豹,背上有四个如鸟翼般的翅膀。这兽有四个头,并被赋予权柄。 7此后,我在夜间的异象中看见第四只兽,恐怖可怕,极其强壮,用大铁牙吞吃、咬碎猎物,用脚践踏所剩的。这兽与前三只兽不同,它有十个角。 8我观看这些角时,见其中长出一个小角,先前的角中有三个被连根拔出,让它取而代之。这小角有人的眼睛和说狂言的口。

9“我看见宝座已设立,

上面坐着亘古长存者,

祂的衣服洁白如雪,

头发如纯净的羊毛。

祂的宝座是火焰,

宝座的轮子是烈火。

10从祂面前流出火河,

事奉祂的有千千,

侍立在祂面前的有万万。

祂坐下要审判,

案卷已经展开。

11“我继续观看,见那兽被杀,身体被毁并被扔进火中,因为它的小角口出狂言。 12至于其余的兽,它们的权柄都被夺去,但获准再存活一段时间。

13“我在夜间的异象中看见一位像人子的,驾着天云而来,到亘古长存者那里,被引到祂面前。 14他得到权柄、荣耀和国度,各族、各邦、各语种的人都要事奉他。他的统治直到永远、没有穷尽,他的国度永不灭亡。

解释异象

15“我但以理心中不安,脑中出现的异象令我恐惧, 16便走近一位侍立一旁的,问他这些事的意思。他就向我解释这些事的意思,说, 17‘这四只巨兽是指四个将要在世上兴起的国。 18但至高者的圣民必承受国度,并永永远远拥有国度。’

19“那时,我想知道关于第四兽的事,它与其余三兽不同,极其可怕,有铁牙铜爪,吞吃、咬碎猎物,用脚践踏所剩的。 20我也想知道有关它头上的十角及后来长出的小角的事。这小角取代了三角,它有眼和说狂言的口,比其他的角更强大。 21我看见这小角与圣民争战,并占了上风。 22后来亘古长存的至高者来为祂的圣民申冤。圣民拥有国度的时候到了。

23“那位侍立一旁的说,‘第四只兽是指世上将兴起的第四个国,与其他各国不同,它将吞吃、践踏、咬碎天下。 24十角是指这国中将兴起十个王,后来又兴起一王,与先前的王不同,他将制服三个王。 25他必亵渎至高者,迫害至高者的圣民,试图改变节期和律法。圣民将被交在他手中三年半。 26然而,审判者将坐下来审判,夺去并永远废除他的权柄。 27那时,国度、权柄和天下万国的尊荣必赐给至高者的圣民。祂的国度直到永远,一切掌权者都要事奉祂,顺服祂。’

28“这就是我的梦。我但以理心中十分害怕,脸色苍白,但我没有把这事告诉别人。”

Kurdi Sorani Standard

دانیال 7:1-28

چوار گیانلەبەری گەورە لە خەوندا

1لە ساڵی یەکەمی بێلشەسری پاشای بابل، کاتێک دانیال لەسەر جێگاکەی ڕاکشابوو خەونێکی بینی و چەند بینینێک بە مێشکیدا هات، ئینجا پوختەی خەونەکەی نووسییەوە.

2دانیال گوتی: «لە بینینەکەمدا لە شەو تەماشام دەکرد چوار بایەکەی ئاسمان دەریای گەورەیان هەژاند. 3لە دەریاکەوە چوار گیانلەبەری گەورە هاتنە دەرەوە، هەریەکەیان لەوەی دیکە جیاواز بوو.

4«یەکەمیان وەک شێر بوو و دوو باڵی هەڵۆ ئاسای هەبوو. تەماشام کرد هەتا باڵەکانی لێکرایەوە و لەسەر زەوی هەڵستێنرا، وەک مرۆڤ لەسەر دوو پێ ڕاوەستابوو، دڵی مرۆڤی پێدرا.

5«هەر لەو کاتەدا گیانلەبەری دووەم لە شێوەی ورچ لەسەر یەک لا بەرزبووەوە، سێ پەراسوو لەنێو ددانەکانی بوو، پێی گوترا: ”هەستە و گۆشتی زۆر بخۆ!“

6«پاش ئەمە تەماشام کرد یەکێکی دیکە وەک پڵنگ وابوو، لەسەر پشتی چوار باڵی باڵندەی هەبوو. گیانلەبەرەکە چوار سەری هەبوو، دەسەڵاتی حوکمدانی پێدرابوو.

7«پاش ئەمە لە بینینی شەودا تەماشام کرد گیانلەبەری چوارەم ترسناک و تۆقێنەر و زۆر بەهێز بوو. ددانی ئاسنین و گەورەی هەبوو، نێچیرەکانی خوارد و تێکی شکاندن و پاشماوەکەی بە پێیەکانی پانکردەوە. ئەو لە هەموو گیانلەبەرەکانی پێش خۆی جیاوازتر بوو، دە شاخی7‏:7 شاخ: لە زمان و کەلتوری عیبریدا شاخ هێمای توانایە، لێرە و لە 24‏:8. بڕوانە دانیال 7‏:7‏-8 و ئاشکراکردن 5‏:6 و 12‏:3.‏ هەبوو.

8«لە شاخەکان ڕامابووم، شاخێکی دیکەی بچووک لەنێوانیانەوە دەرهات و سێ شاخەکەی پێش خۆی هەڵتەکاند. ئەم شاخە چاوی وەک چاوی مرۆڤی تێدابوو، لەگەڵ دەمێک کە بە فیزەوە قسەی دەکرد.

9«کاتێک تەماشام دەکرد

«تەختەکان دانران و

خودای جاویدانی7‏:9 ئارامی: دێرینی ڕۆژان. مەبەستی لە خودای ئەزەلییە، ناوێکی تایبەتە بۆ خودا کە لە ئەزەلەوە هەیە.‏ دانیشت،

جلەکانی وەک بەفر سپی بوون و

مووی سەریشی وەک خوری بێگەرد وابوو.

تەختەکەشی بڵێسەی ئاگری بوو،

چەرخەکانیشی ئاگری داگیرساو بوو.

10ڕووبارێکی ئاگرین تێدەپەڕی،

لەبەردەمیەوە دەڕۆیشت.

بە هەزاران هەزار خزمەتیان دەکرد و

بە دەیان هەزار دەیان هەزار لەبەردەمیدا ڕاوەستابوون.

ئینجا دادگا دانیشت و

کتێبەکان کرانەوە.

11«لەو کاتەدا بەردەوام بووم لە سەرنجدان لەبەر قسە بە فیزەکان کە شاخەکە دەیکرد. تەماشام دەکرد هەتا گیانلەبەرەکە کوژرا و کەلاکەکەی لەناوچوو، فڕێدرایە ناو ئاگرە داگیرساوەکە. 12گیانلەبەرەکانی دیکەش دەسەڵاتیان لێسەنرایەوە، بەڵام بۆ ماوەیەک تەمەن درێژییان پێدرا.

13«لە بینینەکەی شەودا تەماشام کرد، بەسەر هەوری ئاسمانەوە یەکێکی وەک کوڕی مرۆڤ بوو هات، گەیشتە لای خودای جاویدانی و بردیانە بەردەمی. 14ئینجا دەسەڵات و شکۆ و پاشایەتی پێدرا، بۆ ئەوەی هەموو گەلان و نەتەوەکان و خەڵکی هەموو زمانەکان بیپەرستن. دەسەڵاتەکەی دەسەڵاتێکی هەتاهەتاییە کە بەسەرناچێت، پاشایەتییەکەی لەناو ناچێت.

لێکدانەوەی خەونەکە

15«بەڵام من، کە دانیالم ڕۆحم لە ناخمدا واقی وڕما بوو و ئەو بینینانەی بە مێشکمدا هات منیان ترساند. 16جا لە یەکێک لە ڕاوەستاوەکان نزیک بوومەوە و لە هەموو ئەمەدا داوای لێکدانەوەم لێکرد.

«ئەویش لێکدانەوەی خەونەکەی پێ گوتم: 17”ئەو چوار گیانلەبەرە گەورەیە چوار پاشان کە لەسەر زەوی پەیدا دەبن. 18بەڵام گەلی پیرۆزی خودای هەرەبەرز پاشایەتییەکە بەدەستدەهێنن و بۆ هەتاهەتایە خاوەنداریێتی دەکەن. بەڵێ، بۆ هەتاهەتایە.“

19«ئینجا ویستم لێکدانەوەی گیانلەبەرەکەی چوارەم بزانم کە لەگەڵ هەموویان جیاواز بوو، زۆر ترسناک بوو، ددانەکانی لە ئاسن بوون و چنگەکانی لە بڕۆنز، نێچیرەکانی خوارد و تێکیشکاندن و پاشماوەکەی بە پێیەکانی پانکردەوە. 20هەروەها ویستم لەبارەی ئەو دە شاخەی سەری و ئەو شاخەی تریش بزانم کە لە کاتی دەرکەوتنی سێ لە شاخەکانی دیکە لەبەردەمی کەوتنە خوارەوە، ئەو شاخە چاوی هەبوو، دەمێکیش کە بە فیزەوە قسەی دەکرد و دیمەنەکەی لە شاخەکانی دیکە زەبەلاحتر بوو. 21تەماشام دەکرد و ئەو شاخە لە دژی گەلە پیرۆزەکە دەجەنگا و ئەوانی بەزاند، 22هەتا خودای جاویدانی هات و حوکمی دەرکرد لە بەرژەوەندی گەلە پیرۆزەکەی خودای هەرەبەرز، کاتی هات بۆ ئەوەی خاوەنداریێتی پاشایەتییەکە بکەن.

23«ئەویش بەم جۆرەی گوت: ”گیانلەبەری چوارەم پاشایەتییەکی چوارەم دەبێت لەسەر زەوی، جیاواز لە سەرجەم پاشایەتییەکان، ئینجا هەموو زەوی دەخوات و پێی لێ دەنێت و تێکی دەشکێنێت. 24دە شاخەکەش دە پاشان کە لەم پاشایەتییەدا هەڵدەستن. یەکێکی دیکە لەدوای ئەوان هەڵدەستێت لەوانی پێش خۆی جیاواز دەبێت و سێ پاشا زەلیل دەکات. 25لە دژی خودای هەرەبەرز قسە دەکات و پیرۆزەکانی سەرکوت دەکات و هەوڵ دەدات کاتی جەژنەکان و فەرزەکانی تەورات بگۆڕێت. گەلە پیرۆزەکە بۆ سێ ساڵ و نیو7‏:25 ئارامی: کاتێک و دوو کاتێک و نیو کات.‏ دەدرێنە دەستی ئەو.

26«”جا دادگا دادەنیشێت و دەسەڵاتەکەی لێ دادەماڵن بۆ ئەوەی بە تەواوی کۆتایی پێ بێت و لەناوبچێت. 27پاشایەتییەکە و دەسەڵات و گەورەیی پاشایەتییەکە لەژێر هەموو ئاسماندا دەدرێتە گەلە پیرۆزەکە، گەلی خودای هەرەبەرز. پاشایەتییەکەی پاشایەتی هەتاهەتاییە و هەموو دەسەڵاتداران دەیپەرستن و گوێڕایەڵی دەبن.“

28«هەتا ئێرە کۆتایی بابەتەکەیە. من دانیالم، بیرکردنەوەکانم زۆر منیان ترساند و ڕەنگم گۆڕا، بەڵام بابەتەکەم لە دڵی خۆمدا هەڵگرت.»