以赛亚书 64 – CCB & KSS

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

以赛亚书 64:1-12

1愿你裂天而降!

愿群山在你面前战抖!

2求你使敌人认识你的威名,

使列国在你面前颤抖,

如火烧干柴使水沸腾。

3你曾降临,行超乎我们预料的可畏之事,

那时群山在你面前战抖。

4自古以来,从未见过,

也未听过有任何神明像你一样为信奉他的人行奇事。

5你眷顾乐于行义、遵行你旨意的人。

我们不断地犯罪惹你发怒,

我们怎能得救呢?

6我们的善行不过像肮脏的衣服,

我们都像污秽的人,

像渐渐枯干的叶子,

我们的罪恶像风一样把我们吹去。

7无人呼求你,

无人向你求助,

因为你掩面不理我们,

让我们在自己的罪中灭亡。

8但耶和华啊,你是我们的父亲。

我们是陶泥,你是窑匠,

你亲手造了我们。

9耶和华啊,求你不要大发烈怒,

不要永远记着我们的罪恶。

我们都是你的子民,

求你垂顾我们。

10你的众圣城已沦为荒场,

甚至锡安已沦为荒场,

耶路撒冷已沦为废墟。

11我们那圣洁、华美的殿——我们祖先颂赞你的地方已被焚毁,

我们珍爱的一切都被摧毁。

12耶和华啊,你怎能坐视不理呢?

你仍然保持缄默,使我们重重地受罚吗?

Kurdi Sorani Standard

ئیشایا 64:1-12

1خۆزگە ئاسمانت شەق دەکرد و دەهاتیتە خوارەوە،

چیاکان لەبەردەمت دەلەرزین!

2وەک ئەوەی ئاگر گڕ بەردەداتە پوشوپەڵاش و

ئاگر وا دەکات ئاو بکوڵێت،

وەرە خوارەوە، با دوژمنانت ناوت بزانن،

با نەتەوەکان لەبەردەمتدا بلەرزن.

3کاتێک کارە ترسناکەکانت کرد کە چاوەڕێمان نەدەکرد،

دابەزیت و چیاکان لەبەردەمتدا لەرزین.

4لە کۆنەوە نە گوێیان لێ بووە و

نە بیستوویانە،

هیچ چاوێک خودایەکی جگە لە تۆ نەبینیوە،

ئەوە بکات بۆ ئەو کەسەی چاوەڕێی دەکات.

5تۆ دێیت بۆ یارمەتی ئەوانەی بە دڵخۆشییەوە کاری ڕاستودروستی دەکەن،

ئەوانەی بیر لە ڕێگاکانت دەکەنەوە هەتا پەیڕەوی بکەن.

بەڵام کاتێک ئێمە بە بەردەوامی گوناهمان لە دژی ئەوان کرد،

تۆ تووڕە بوویت.

ئیتر چۆن ڕزگار دەبین؟

6هەموومان وەک کەسێکی گڵاومان لێ هات،

هەموو کاری ڕاستودروستیمان وەک پەڕۆی پیسی مانگانەی ئافرەت بوو.

هەموو وەک گەڵا سیس بووین،

تاوانەکانمان وەک با هەڵماندەگرێت.

7کەس نییە بە ناوی تۆوە نزا بکات

یان وریابێت بۆ ئەوەی خۆی بە تۆوە بگرێت،

چونکە ڕووی خۆتت لێمان شاردەوە و

بە دەست تاوانەکانمان ئێمەت تواندەوە.

8بەڵام ئەی یەزدان، تۆ باوکی ئێمەیت،

ئێمە قوڕین و تۆ گۆزەکەری ئێمەیت و

ئێمە هەموو دەستکردی تۆین.

9ئەی یەزدان، تەواو تووڕە مەبە و

هەتا کۆتایی تاوانمان بەبیر خۆت مەهێنەرەوە،

تکایە، تەماشامان بکە!

ئێمە هەموو گەلی تۆین.

10شارە پیرۆزەکانت بوون بە چۆڵەوانی،

سییۆن بوو بە چۆڵەوانی و ئۆرشەلیم وێران بوو.

11پەرستگای پیرۆزی و شانازیمان، کە لەوێ باوباپیرانمان ستایشی تۆیان کرد،

بە ئاگر سووتێنراوە و

هەموو ئەو شوێنانەی کە بۆ ئێمە گەنجینە بوون، بە کەلاوە بوون.

12ئەی یەزدان، ئایا لەدوای هەموو ئەمانە لە یارمەتیدان خۆت بە دوور دەگریت؟

ئایا بێدەنگ دەبیت و بە تەواوی سزامان دەدەیت؟