以赛亚书 62 – CCB & KSS

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

以赛亚书 62:1-12

锡安蒙主喜悦

1为了锡安我不再缄默,

为了耶路撒冷我不再沉默,

直到她的公义如明光照耀,

她的救恩如火把通明。

2耶路撒冷啊,

列国必看见你的公义,

列王必看见你的荣耀,

耶和华必亲口赐你一个新名字。

3你必成为耶和华手中的华冠,

你上帝手上的荣冕。

4你不再被称为“弃妇”,

你的土地不再被称为“荒凉之地”。

你要被称为“主喜悦的人”,

你的土地要被称为“有夫之妇”,

因为耶和华必喜爱你,

做你土地的丈夫。

5你的人民必娶你,

好像男子娶少女;

上帝必喜爱你,

如同新郎喜爱新娘。

6耶路撒冷啊,

我已在你城墙上设立守望者。

他们昼夜不停地祷告。

呼求耶和华的人啊,

你们不可歇息,

7要常常敦促祂,

直到祂建立耶路撒冷

使耶路撒冷成为普世歌颂的城。

8耶和华凭祂的右手,凭祂大能的臂膀起誓说:

“我再也不会把你的五谷给你的仇敌吃,

再也不会让外族人喝你辛苦酿制的新酒。

9收割的人必享受五谷,

赞美耶和华,

摘葡萄的人必在我圣所的院内喝酒。”

10要出去,去城外,

为百姓修平道路。

要修筑,修筑大道,

清除石头,

为万民竖立旗帜。

11看啊,耶和华已经向普世宣告:“要对锡安城说,

‘看啊,你的拯救者带着奖赏和报酬来了!’”

12他们将被称为圣民,是耶和华救赎的人。

你将被称为蒙眷爱、不再被撇弃的城。

Kurdi Sorani Standard

ئیشایا 62:1-12

سییۆن ناوێکی نوێی هەیە

1لە پێناوی سییۆن بێدەنگ نابم و

لە پێناوی ئۆرشەلیم هێمن نابم

هەتا بێتاوانییەکەی وەک گزنگی خۆر دەدرەوشێتەوە و

ڕزگاریشی وەک مەشخەڵ داگیرسێت.

2ئەو کاتە هەموو نەتەوەکان بێتاوانییەکەت دەبینن،

هەموو پاشاکانیش شکۆمەندییەکەت.

ناوێکی نوێت لێ دەنرێت

کە دەمی یەزدان دیاری دەکات.

3دەبیت بە تاجی جوانی لە دەست یەزدان و

تاجەگوڵینە لەناو لەپی خودات.

4چیتر ناوت نانرێت «بەجێماو» و

چیتر بە خاکەکەت ناگوترێت «وێرانە»،

بەڵکو پێت دەگوترێت «حەفچیڤا62‏:4 واتا (شادیم لە ئەودایە).‏»،

خاکەکەشت، «بەعولە62‏:4 واتا بە مێرد.‏»،

چونکە یەزدان بە تۆ دڵخۆش دەبێت،

خاکەکەشت مێردی دەبێت.

5وەک چۆن گەنج دەبێت بە مێردی کچێکی پاکیزە،

ئاواش کوڕەکانت دەبن بە مێردت.

وەک دڵخۆشی زاوا بە بووک،

ئاواش خودات بە تۆ دڵخۆش دەبێت.

6ئەی ئۆرشەلیم، ئێشکگرم لەسەر شووراکانت داناوە،

بەردەوام شەو و ڕۆژ بێدەنگ نابن.

ئەی ئەوانەی یەزدانتان لە یادە،

ئۆقرە مەگرن،

7لێ مەگەڕێن یەزدان ئۆقرە بگرێت هەتا ئۆرشەلیم دەچەسپێنێت و

ناوداری دەکات لە زەویدا.

8یەزدان بە دەستی ڕاستی خۆی و

بە هێزی بازووی سوێندی خوارد:

«چیتر دانەوێڵەکەت

ناکەم بە خۆراک بۆ دوژمنەکانت و

شەرابە نوێیەکەشت کە پێوەی ماندوو بوویت،

نامۆکان نایخۆنەوە،

9بەڵکو ئەوانە دەیخۆن کە گەنمیان بەرهەم هێناوە و

ستایشی یەزدان دەکەن،

ئەوانەی ترێیان ڕنیوەتەوە

لە حەوشەی پیرۆزگاکەم دەیخۆنەوە.»

10تێپەڕ بن! تێپەڕ بن لە دەروازەکانەوە!

ڕێگای گەل خۆش بکەن.

ئامادەی بکەن! ڕێڕەو ئامادە بکەن!

لە بەرد پاکی بکەنەوە.

ئاڵا بۆ گەل بەرز بکەنەوە.

11ئەوەتا یەزدان

بە هەر چوار لای زەویدا ڕایگەیاندووە:

«بە شاری سییۆن بڵێن،

”وا ڕزگارکەرەکەت دێت!

وا پاداشتەکەی لەگەڵیەتی و

خەڵاتەکەی لەبەردەمییەتی.“»

12ناویان لێ دەنێن، «گەلە پیرۆزەکە»،

«ئەوانەی یەزدان کڕیونیەتیەوە»،

تۆش ناوت لێ دەنرێت، «داواکراوەکە»،

«شارە بەجێنەماوەکە».