以赛亚书 40 – CCB & KSS

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

以赛亚书 40:1-31

上帝对祂子民的安慰

1你们的上帝说:

“你们要安慰我的子民。

2要温柔地告诉耶路撒冷

她的苦难已经结束,

她的罪恶已经被除去。

她因自己的一切罪已受到耶和华加倍的惩罚40:2 她因自己的一切罪已受到耶和华加倍的惩罚”或译“她的一切罪已得到耶和华双倍的赦免”。。”

3听啊,有人高喊:

“在旷野预备耶和华的道,

在沙漠修直我们上帝的路。

4一切山谷将被填满,

大山小丘将被削平;

坎坷之地将变得平坦,

崎岖的地面将成为平原。

5耶和华的荣耀必彰显,

世人必一同看见。

这是耶和华亲口说的。”

6有声音说:“呼喊吧!”

我问道:“我呼喊什么呢?”

那声音说:“芸芸众生尽如草,

荣华富贵像野地的花。

7耶和华吹一口气,

草就枯干,花也凋残。

人类诚然像草。

8草必枯干,花必凋残,

唯有我们上帝的话永远长存。”

9锡安报告好消息的人啊,

要登上高山!

耶路撒冷报告好消息的人啊,

要大声宣告!

要提高声音,不要惧怕!

要高声对犹大的城邑说:

“你们的上帝来了!”

10看啊,主耶和华带着能力来了,

祂的臂膀执掌王权;

祂带着赏赐而来,

要酬劳祂的子民。

11祂像牧人一样牧养自己的羊群,

用臂膀把羊羔聚在一起,

抱在怀中,

温柔地引导母羊。

12谁曾用手心量海水?

谁曾用手掌度苍天?

谁曾用升斗盛大地的尘土?

谁曾用秤称高山,用天平称丘陵?

13谁曾测度耶和华的心?

谁曾做祂的谋士指点祂?

14祂请教过谁?

谁教过祂正道?

谁教过祂知识?

谁指点过祂领悟之道?

15看啊,列国就像水桶中的一滴水,

又如天平上的尘埃。

祂举起众海岛,好像捧起微尘。

16黎巴嫩的树木不够作献祭的燃料,

林中的走兽也不够作燔祭。

17万国在祂面前都算不得什么,

在祂看来不过是虚无。

18你们拿谁与上帝相比呢?

你们用什么形象比作上帝呢?

19偶像是工匠制造的,

银匠替它包上金子、打造银链。

20买不起这种偶像的人就选一块耐用的木头,

找个精巧的工匠,

雕出一个可以站立不倒的偶像。

21难道你们不知道吗?

难道你们没有听过吗?

难道不是从起初就告诉过你们吗?

难道从大地奠立根基以来,

你们一直没有明白吗?

22上帝的宝座设立在大地的圆圈之上,

地上的人类好像蚱蜢。

祂铺展诸天,就像铺展幔子、铺展人居住的帐篷。

23祂使掌权者归于无有,

使世上的审判官化为虚无。

24他们像草一样刚被栽上,

刚被种上,

刚在土里扎根,

上帝一口气吹来,便都枯干了,

暴风将他们像禾秸一样吹去。

25那位圣者说:“你们拿谁与我相比,

使之与我同等呢?”

26你们向天举目,

看看是谁创造了这万象?

是谁把众星一一领出来,

给它们取名?

祂的权柄和能力极大无比,

它们一个也不会少。

27雅各啊,你怎能说耶和华看不见你的遭遇呢?

以色列啊,你怎能说上帝并不顾念你的冤情呢?

28难道你不知道?

难道你没有听见过?

永恒的上帝耶和华——创造地极的主宰不会疲乏也不会困倦,

祂的智慧深不可测。

29祂赐疲乏的人能力,

给软弱的人力量。

30即使青年也会疲乏困倦,

强壮的人也会踉跄跌倒;

31但仰望耶和华的人必重新得力。

他们必像鹰一样展翅高飞,

他们奔跑也不困倦,

他们行走也不疲乏。

Kurdi Sorani Standard

ئیشایا 40:1-31

حەسانەوە بۆ گەلی خودا

1دڵنەوایی گەلەکەم بکەن، دڵنەواییان بکەن،

خوداتان دەفەرموێت،

2بە دڵنەرمی لەگەڵ ئۆرشەلیم بدوێن،

پێی ڕابگەیەنن

کە ڕەنجکێشانەکەی تەواو بووە،

کە تاوانەکەی بەخشراوە،

چونکە بە دەستی یەزدان

لەسەر گوناهەکانی دووقاتی وەرگرتەوە.

3کەسێک هاوار دەکات و دەڵێت:

«لە چۆڵەوانی ڕێگا بۆ هاتنی یەزدان ئامادە بکەن،

لە بیابان شاڕێگا بۆ خودامان ڕێکبخەن.

4هەموو دۆڵێک هەڵدەچێت و

هەموو چیا و گردێک ڕۆدەچێت.

خوار ڕاست دەبێتەوە،

هەورازیش دەبێت بە دەشت،

5شکۆمەندی یەزدان دەردەکەوێت و

هەموو مرۆڤایەتی پێکەوە دەیبینن،

چونکە دەمی یەزدان فەرمووی.»

6دەنگێک دەڵێت: «بانگەواز بکە!»

منیش گوتم: «بانگەوازی چی بکەم؟»

«هەموو مرۆڤێک وەک گژوگیا وایە و

هەموو دڵسۆزییەکەی وەک گوڵی کێوی وایە.

7گژوگیا وشک دەبێت و گوڵ هەڵدەوەرێ،

چونکە هەناسەی یەزدان هەڵیکردە سەری،

بێگومان گەل وەکو گژوگیان.

8گژوگیا وشک دەبێت و گوڵ هەڵدەوەرێ،

بەڵام پەیامی خودامان بۆ هەتاهەتایە چەسپاو دەبێت.»

9ئەی مزگێنیدەر بۆ سییۆن،

بڕۆ سەر کێوێکی بەرز،

بە هێزەوە دەنگت بەرز بکەرەوە،

بەرزی بکەرەوە، مەترسە.

ئەی مزگێنیدەر بۆ ئۆرشەلیم،

بە شارۆچکەکانی یەهودا بڵێ:

«ئەوەتا خوداتان!»

10ئەوەتا یەزدانی باڵادەست بە هێزەوە دێت،

بە بازووی فەرمانڕەوایەتی بۆ دەکات.

ئەوەتا پاداشتەکەی لەگەڵیدایە و

خەڵاتەکەی لەبەردەمی.

11وەک شوان مێگەلەکەی دەلەوەڕێنێت:

بە بازووی خۆی بەرخەکان کۆدەکاتەوە و

بە باوەش هەڵیاندەگرێت،

بە نەرمی شیردەرەکان بە پێش خۆی دەدات.

12کێ بە چنگ ئاوی پێواوە و

بە بست ئاسمان؟

کێ خۆڵی زەوی بە قزناغ پێواوە؟

کێ چیاکانی بە قەپان کێشاوە و

گردەکانیش بە تەرازوو؟

13کێ لەبیری یەزدان تێگەیشتووە

یاخود وەک ڕاوێژکار فێری کردووە؟

14یەزدان ڕاوێژی بە کێ کرد و تێیگەیاند،

ڕێگای دادپەروەری فێرکرد؟

کێ زانینی فێرکرد و

ڕێگای تێگەیشتنی پێ ناساند؟

15ئەوەتا نەتەوەکان وەک دڵۆپێک ئاوی ناو سەتڵ و

بە تۆزی تەرازوو دادەنرێن.

ئەوەتا دوورگەکان وەک پووش هەڵدەگرێت.

16داری لوبنان بەس نییە بۆ سووتەمەنی قوربانگا و

ئاژەڵەکانی بەس نین بۆ قوربانی سووتاندن.

17هەموو نەتەوەکان وەک هیچن لەبەردەمی،

لەلای ئەو بە نەبوو و پووچ دادەنرێن.

18جا خودا بە چی هاوشێوە دەکەن،

چ وێنەیەک بەو یەکسان دەکەن؟

19پەیکەرێک کە وەستا دایدەڕێژێت،

زێڕنگەریش بە زێڕ ڕووکەشی دەکات،

زنجیری زیویش زیوگەر.

20دەستکورتیش بۆ پێشکەشکردنی پیتاک

دارێکی ساغ هەڵدەبژێرێت کە نەڕزیبێت.

داوای وەستایەکی شارەزا دەکات

بۆ ئەوەی پەیکەرێکی نەلەقیوی بۆ دابنێت.

21ئایا نازانن؟

ئایا نابیستن؟

ئەی لە سەرەتاوە پێتان ڕانەگەیەنراوە؟

ئایا لەو کاتەوەی زەوی بەدیهێنراوە تێنەگەیشتوون کە

22ئەو لەسەر ئاسۆی زەوی دادەنیشێت و

دانیشتووانەکەی وەک پێکوڕە وان؟

ئەو ئاسمان وەک پڵاس بڵاو دەکاتەوە،

وەک ڕەشماڵ هەڵیدەدات بۆ نیشتەجێبوون.

23ئەو مەزنەکان وەک نەبوو لێدەکات و

حوکمڕانانی جیهان دەکات بە هیچ.

24هەر ئەوەندەی نێژران، چێنران و

قەدیان لە زەوی ڕەگی داکوتا،

فووی لێکردن و وشک هەڵگەڕان،

ڕەشەبا وەک پووش هەڵیاندەگرێت.

25خودای پیرۆز دەفەرموێت: «لەگەڵ کێ هاوشێوەم دەکەن؟

من هاوتای کێم؟

26چاوتان بۆ بەرزی هەڵبڕن و

ببینن کێ ئەمەی بەدی هێناوە،

کێ ئەستێرەکانی بە ژمارە دەردەهێنێت و

ناو لە هەموویان دەنێت؟

لەبەر زۆری هێز و توندی توانای

هیچ کامیان ون نابێت.

27«ئەی یاقوب، بۆ دەڵێیت،

ئەی ئیسرائیل، بۆ سکاڵا دەکەیت:

”ڕێگای من لە یەزدان شاردرایەوە،

دادی من لە خودام تێپەڕی“؟

28ئایا نەتزانی،

یان نەتبیست؟

یەزدان خودای هەتاهەتاییە،

بەدیهێنەری ئەمسەر و ئەوسەری زەوی.

نە ماندوو و نە شەکەت دەبێت،

کەس پەی بە تێگەیشتنی ئەو نابات.

29توانا بە ماندوو دەدات و

بۆ داهێزراویش هێز زۆر دەکات.

30گەنجەکان ماندوو و شەکەت دەبن،

لاوەکان پێیان هەڵدەکەوێت و دەکەون،

31بەڵام ئەوانەی چاوەڕوانی یەزدانن،

هێزیان نوێ دەبێتەوە،

وەک هەڵۆ لە شەقەی باڵ دەدەن،

ڕادەکەن و شەکەت نابن،

دەڕۆن و ماندوو نابن.