以赛亚书 2 – CCB & KSS

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

以赛亚书 2:1-22

主必统治万邦

1亚摩斯的儿子以赛亚看到以下有关犹大耶路撒冷的异象。

2在末后的日子,耶和华殿所在的山必耸立,

高过群山,超过万岭,

万族都要涌向它。

3众民都必来,说:

“来吧!让我们登耶和华的山,

雅各之上帝的殿。

祂必将祂的路指示给我们,

使我们走祂的道。”

因为训诲必出于锡安

耶和华的话语必来自耶路撒冷

4祂必在各国施行审判,

为列邦平息纷争。

他们必将刀剑打成犁头,

把矛枪制成镰刀。

国与国不再刀兵相见,

人们不用再学习战事。

5雅各家啊,来吧!

让我们走在耶和华的光中。

耶和华审判的日子

6耶和华啊,你离弃了你的子民——雅各的后裔,

因为他们当中充满了东方的恶俗,

非利士人一样占卜,

跟外族人同流合污。

7他们境内金银遍地,

财宝无穷;

他们境内马匹充裕,

战车无数。

8他们境内偶像林立,

他们跪拜自己用手所造的物品,

跪拜自己用指头所造之物。

9他们必遭羞辱和贬抑。

耶和华啊,

求你不要赦免他们。

10要躲进岩穴,藏入地洞,

逃避耶和华的愤怒和威荣!

11到那日,狂妄的人将被挫败,

骄傲的人将遭贬抑;

唯独耶和华将受尊崇。

12因为万军之耶和华已定了日子,

要惩罚一切骄傲狂妄和自高自大的人,

使他们沦为卑贱;

13祂必毁灭黎巴嫩高大的香柏树和巴珊的橡树,

14毁灭一切崇山峻岭,

15毁灭高耸的城楼和坚固的城墙,

16毁灭他施的商船和一切华美的船只。

17到那日,狂妄的人必被挫败,

骄傲的人必遭贬抑,

唯独耶和华受尊崇。

18偶像必被彻底铲除。

19耶和华使大地震动的时候,

众人躲进岩穴,藏入地洞,

逃避祂的愤怒和威荣。

20到那日,众人必把造来敬拜的金银偶像丢给田鼠和蝙蝠。

21耶和华使大地震动的时候,

众人必躲进山洞和岩缝,

逃避祂的愤怒和威荣。

22不要再倚靠世人,

他们的生命不过是一口气,

他们有什么值得称道的呢?

Kurdi Sorani Standard

ئیشایا 2:1-22

کێوی یەزدان

1ئەو شتەی ئیشایای کوڕی ئامۆچ بینی سەبارەت بە یەهودا و ئۆرشەلیم:

2لە ڕۆژانی کۆتاییدا،

کێوی پەرستگای یەزدان

لەسەر لووتکەی چیاکان جێگیر دەبێت،

بەسەر گردەکانەوە بەرز دەبێتەوە و

هەموو نەتەوەکان بە لێشاو بەرەو لای ئەو دەچن.

3زۆرێک لە گەلان بەڕێ دەکەون و دەڵێن:

«وەرن با بەرەو کێوی یەزدان سەربکەوین،

بۆ ماڵەکەی خودای یاقوب.

فێری ڕێگاکانی خۆیمان دەکات،

بۆ ئەوەی بە ڕێچکەی ئەودا بڕۆین.»

فێرکردن لە سییۆنەوە دەردەچێت،

پەیامی یەزدانیش لە ئۆرشەلیمەوە.

4لەنێو نەتەوەکان دادوەری دەکات،

ناوبژی بۆ چەندین گەل دەکات.

شمشێرەکانیان دەکوتنەوە و دەیکەنە گاسن،

ڕمەکانیشیان دەکەنە داس.

هیچ نەتەوەیەک شمشێر لە نەتەوەیەکی دیکە هەڵناکێشێت،

چیتر فێری جەنگ نابن.

5ئەی بنەماڵەی یاقوب، وەرن،

با بە ڕووناکیی یەزداندا بڕۆین.

ڕۆژی یەزدان

6وازت لە گەلەکەی خۆت هێنا،

لە بنەماڵەی یاقوب،

پڕ بوون لە بیروبۆچوونەکانی ڕۆژهەڵات و

وەک فەلەستییەکان بەخت دەخوێننەوە،

پابەند بوون بە نەریتی بتپەرستەکان.

7خاکیان پڕبوو لە زێڕ و زیو،

گەنجینەکانی سنووریان نییە.

خاکیان پڕبوو لە ئەسپ و

گالیسکەکانی سنووریان نییە.

8خاکیان پڕبوو لە بت،

کڕنۆشیان بۆ دەستکردی خۆیان برد،

کە بە پەنجەکانی خۆیان دروستیان کرد.

9جا مرۆڤ دەچەمێتەوە و

ئادەمیزاد نزم دەبێتەوە،

لێیان خۆش مەبە.

10لە ڕووی سامی یەزدان و

شکۆی مەزنییەکەی،

بڕۆ ناو کەلەبەرد و

لەناو خۆڵ خۆت بشارەوە!

11چاوە بەفیزەکانی مرۆڤ نزم دەبێتەوە و

لووتبەرزیی ئادەمیزاد دەچەمێتەوە،

لەو ڕۆژەدا تەنها یەزدان بە گەورە دەزانرێت.

12یەزدانی سوپاسالار ڕۆژێکی هەیە

لە دژی هەموو خۆبەزلزان و لووتبەرزێک،

لە دژی هەموو خۆهەڵکێشێک کە

نزم دەبنەوە،

13لە دژی هەموو دار ئورزە بەرز و بڵندەکانی لوبنان،

لە دژی هەموو دار بەڕووەکانی باشان،

14لە دژی هەموو چیا بەرزەکان و

لە دژی هەموو کێوە بڵندەکان،

15لە دژی هەموو قوللەیەکی بەرز،

لە دژی هەموو شوورایەکی سەخت،

16لە دژی هەموو کەشتییەکانی تەرشیش،

لە دژی هەموو دەستکردێکی دڵگیر.

17جا فیزی مرۆڤ دەچەمێتەوە و

لووتبەرزی ئادەمیزاد نزم دەبێت،

لەو ڕۆژەدا تەنها یەزدان بە گەورە دەزانرێت و

18هەموو بتەکان لەناودەچن.

19کاتێک یەزدان بۆ هەژاندنی زەوی هەڵدەستێت،

مرۆڤ لە ڕووی سامی شکۆی مەزنییەکەی

دەچێتە ناو کەلێنی تاشەبەردەکان و

ناو چاڵەکانی خۆڵ.

20لەو ڕۆژەدا مرۆڤ

ئەو بتە زیو و زێڕانەی

کە بۆ پەرستن دروستی کردوون،

بۆ مشکەکوێرە و شەمشەمەکوێرەیان فڕێدەدات.

21کاتێک یەزدان بۆ هەژاندنی زەوی هەڵدەستێت،

مرۆڤ لە ڕووی سامی شکۆی مەزنییەکەی

دەچێتە ناو کەلێنی تاشەبەردەکانەوە و

بۆ کەلەبەرەکانی ناو تاوێرەکان.

22پشت بە مرۆڤ مەبەستە،

ئەوەی تەنها هەناسەیەکی لە لووتدایە.

بۆچی حیسابی بۆ دەکرێت؟