以赛亚书 14 – CCB & KSS

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

以赛亚书 14:1-32

以色列人必重归故土

1耶和华必怜悯雅各,再次选择以色列人做祂的子民,把他们安置在他们自己的土地上。外族人必与他们联合,归入以色列2各国必帮助他们重返故乡。在耶和华赐给他们的土地上,外族人必做他们的仆婢。他们必掳掠以前掳掠他们的人,统治以前压制他们的人。

对巴比伦的讽刺

3耶和华使他们脱离痛苦、悲伤和残酷奴役的时候, 4他们必这样讥笑巴比伦王:

“暴君灭亡了!

暴政结束了!

5耶和华折断了邪恶君主的权杖。

6他曾狂怒地攻伐列邦,

无休无止,

怒气冲冲地征服列国,

大肆迫害。

7如今天下太平,

人人欢呼歌唱,

8连松树和黎巴嫩的香柏树都欢喜快乐地说,

‘自从他灭亡后,

再没有人上来砍伐我们。’

9巴比伦王啊,你下到阴间,

阴间兴奋地迎接你,

那些在世上做过君王和首领的阴魂都从座位上站起来迎接你,

10对你说,

‘你如今也跟我们一样软弱无能。’

11你的荣耀和琴声一同落入阴间,

虫成了你的床铺,

蛆成了你的被子。

12“明亮的晨星、黎明之子啊,

你怎么从天上坠落下来?

你这打败列国的怎么被砍倒在地上?

13你曾想,‘我要升到天上,

把自己的宝座设在上帝的众星之上;

我要坐在遥远的北方众神明聚会的山上;

14我要升到云天之上,

使自己与至高者一样。’

15可是,你必坠入阴间,

掉进死亡的深坑。

16看见你的都瞪大眼睛盯着你,

都在想,‘这就是那曾使大地震动、列国颤抖的人吗?

17这就是那曾使天下荒凉、城邑倾覆、不肯释放俘虏回家的人吗?’

18万国的君王都躺在自己华丽的陵墓中,

19只有你像一根毫无用处的树枝,

被抛弃在自己的坟墓外。

你就像一具遭人践踏的尸体,

与丧身刀下的人一同被扔进乱石坑里。

20你必得不到君王的葬礼,

因为你祸国殃民,

杀害自己的百姓。

“恶人的子孙必永远被遗忘。

21预备杀戮他的子孙吧,

因为他们的祖先罪恶深重,

免得他们兴起统治世界、到处建造城邑。”

22万军之耶和华说:

“我必攻击巴比伦

铲除巴比伦的名号、余民和后裔。

这是耶和华说的。

23我必用毁灭的扫帚清扫它,

使它成为沼泽之地和刺猬的住所。

这是万军之耶和华说的。”

关于亚述的预言

24万军之耶和华起誓说:

“我的计划必实现,

我的旨意必成就。

25我必在我的土地上击垮亚述人,

在我的山上践踏他们,

除去他们加在我子民身上的轭和重担。

26这是我对全世界所定的计划,

是向列国伸出的惩罚之手。”

27万军之耶和华定了计划,

谁能阻挠呢?

祂的手已经伸出,

谁能叫祂收回呢?

关于非利士的预言

28亚哈斯王驾崩那年,我得到以下预言:

29非利士人啊,

不要因击打你们的杖已经折断14:29 击打你们的杖已经折断”指攻击非利士的王已死。便高兴。

因为那杖就像一条蛇,

必生出一条更危险的蛇,

一条会飞的毒蛇。

30贫穷人必衣食无忧,

困苦人必安然度日,

但我必用饥荒除掉你们的子孙,

消灭你们残存的人。

31城门啊,哀号吧!

城邑啊,哭喊吧!

非利士人啊,战抖吧!

因为有阵容整齐的军队从北方如尘烟滚滚而来。

32该怎样回复外国的使者呢?

要告诉他们:“耶和华建立了锡安

祂困苦的子民必得到保护。”

Kurdi Sorani Standard

ئیشایا 14:1-32

1یەزدان بەزەیی بە یاقوبدا دێتەوە و

دیسان ئیسرائیل هەڵدەبژێرێتەوە،

لە خاکەکەی خۆیان دەیانحەسێنێتەوە،

نامۆکان خۆیانی پێوە دەلکێنن و

دێنە پاڵ بنەماڵەی یاقوب.

2گەلان دەیانگرن و

دەیانبەن بۆ شوێنی خۆیان،

بەڵام بنەماڵەی ئیسرائیل دەستیان بەسەردا دەگرن و

دەیانکەن بە کۆیلە و کەنیزە لە خاکی یەزدان،

دەبنە ڕاپێچکەری ڕاپێچکەرانیان و

دەسەڵاتدار دەبن بەسەر ستەمکارانیاندا.

3ئەو ڕۆژەی یەزدان لە ناخۆشی و هەراسانی و ئەو کۆیلایەتییە سەختەی چێژتت دەتحەسێنێتەوە، 4ئەم پەندە بەسەر پاشای بابلدا هەڵدەدەیت و دەڵێیت:

زۆردار چۆن کۆتایی پێ هات!

خۆبەزلزانەکە چۆن کۆتایی هات!

5یەزدان گۆچانی بەدکارانی شکاند،

داردەستی فەرمانڕەواکان،

6ئەوانەی بە قینەوە لە گەلەکانیان دەدا،

لێدانێکی بێ بڕانەوە،

بە تووڕەییەوە دەسەڵاتیان لەسەر نەتەوەکان پەیڕەو دەکرد،

بێ بەزەیی دەیانچەوساندنەوە.

7هەموو زەوی حەسایەوە و دڵنیابوو

بە هوتاف لێدان دەنگیان هەڵبڕی.

8هەروەها دار سنەوبەر و ئورزی لوبنانیش

شادن بەوەی بەسەرت هاتووە و دەڵێن:

«لەو کاتەوەی تۆ ڕاکشایت

داربڕ نەهاتووەتە سەرمان.»

9جیهانی مردووان لە ژێرەوە دەوروژێنێت

بۆ پێشوازی لە هاتنت،

ڕۆحی مردووەکان بۆ تۆ هەڵدەستێنێت،

هەموو سەرکردەکانی جیهان،

لەسەر تەختەکانیان هەڵیاندەستێنێت،

هەموو پاشایانی نەتەوەکان.

10هەموو وەڵام دەدەنەوە و پێت دەڵێن:

«هەروەها تۆش وەک ئێمە لاواز بوویت،

وەک ئێمەت لێ هات.»

11مەزنیت شۆڕکرایەوە ناو جیهانی مردووان

بەدەم ئاوازی سازەکانت،

لە ژێرت مۆرانە ڕادەخرێت و

کرمیش دەبێتە لێفەت.

12چۆن لە ئاسمانەوە بەربوویتەوە،

ئەی ئەستێرەی پڕشنگدار،14‏:12 دەربڕینێکە نووسەر بە گاڵتەجاڕییەوە بە پاشای بابلی دەڵێت.‏ کوڕی بەرەبەیان!

بەرەو زەوی بڕایتەوە،

ئەی بەزێنەری نەتەوەکان!

13تۆ کە لە دڵی خۆتدا گوتت:

«سەردەکەوم بۆ ئاسمان،

لە سەرووی ئەستێرەکانی خوداوە

تەختی خۆم بەرز دەکەمەوە،

لەسەر کێوی ژووان دادەنیشم،

لەسەر لووتکەی چافۆن.

14سەردەکەومە سەر بەرزاییەکانی هەور،

خۆم وەک خودای هەرەبەرز لێدەکەم.»

15بەڵام بەرەو جیهانی مردووان شۆڕ بوویتەوە،

بەرەو قووڵایی بیری بێ بن.

16ئەوانەی دەتبینن تەماشات دەکەن،

لێت ورد دەبنەوە:

«ئایا ئەمە ئەو پیاوەیە کە زەوی لەرزاند،

شانشینەکانی هەژاند،

17ئەوەی جیهانی کردە چۆڵەوانی،

شارەکانی جیهانی تەفروتونا کرد،

ئەوەی دیلەکانی بەرەو ماڵی خۆیان بەڕەڵا نەکرد؟»

18هەموو پاشایانی نەتەوەکان بە ڕێزەوە ڕاکشان،

هەریەکە و لە ئارامگای خۆی.

19بەڵام تۆ لە گۆڕەکەتەوە تووڕ هەڵدەدرێیت

وەک چڵەدارێکی ڕەتکراوە.

دادەپۆشرێیت بە تەرمی کوژراوان

کە بە شمشێر لێیان دراوە،

شۆڕبووەوەکان بەرەو بەردەکانی بیری بێ بن.

وەک لاشەی پێشێلکراو،

20لە ناشتن لەگەڵیاندا یەک ناگریت،

چونکە خاکەکەی خۆتت کاول کرد،

گەلەکەی خۆتت کوشت.

با توخمی خراپەکاران

هەتاهەتایە ناویان نەیەت.

21سەربڕین بۆ کوڕەکانیان ئامادە بکەن

لەسەر تاوانی باوکانیان،

با هەڵنەستن بۆ ئەوەی زەوی داگیر بکەن و

ڕووی جیهان بە شار پڕ بکەنەوە.

22«هەڵدەستمە سەریان،»

یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت.

«لە بابل ناو و پاشماوە و

نەوە و وەچە ڕیشەکێش دەکەم.»

ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

23«دەیکەم بە میراتی کوندەپەپوو و

گۆمی ئاو،

بە گسکی نەمان گسکی دەدەم،»

یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت.

پلان لە دژی ئاشور

24یەزدانی سوپاسالار سوێندی خوارد و فەرمووی:

«بێگومان هەروەک ئەوەی دامڕشتووە ئاوا دەبێت،

وەک ئەوەی پلانم بۆ داناوە دێتە دی.

25ئاشور لە خاکەکەی خۆم دەشکێنم،

لەسەر چیاکانم پێشێلی دەکەم،

جا نیرەکەی لەسەریان لادەچێت و

بارگرانییەکەی لە کۆڵیان دەبێتەوە.»

26ئەمە ئەو پلانەیە کە بۆ هەموو جیهان داڕێژراوە و

ئەمە ئەو دەستەیە کە بۆ سەر هەموو نەتەوەکان درێژکراوە.

27یەزدانی سوپاسالار پلانی داناوە، کێ پووچی دەکاتەوە؟

دەستی ئەوە درێژکراوە، کێ دەیگێڕێتەوە؟

سروشێک سەبارەت بە فەلەستییەکان

28لە ساڵی مردنی ئاحازی پاشادا ئەم سروشە هات:

29ئەی هەموو فەلەستییەکان شاد مەبن،

کە گۆچانی لێدەرەکەت شکا،

چونکە توولە مار لە ڕەگی مارەوە دەردەچێت و

بەرەکەی مارێکی سووتێنەری باڵدارە.

30هەژارترینی هەژاران بەخێو دەکرێن و

نەداران بە ئاسوودەیی پاڵ دەدەنەوە،

ڕەگی تۆش بە قاتوقڕی دەکوژم و

پاشماوەکەشت دەکوژرێت.

31ئەی دەروازە واوەیلا بکە! ئەی شار هاوار بکە!

ئەی فەلەستی سەراپات توایەوە!

چونکە دووکەڵ لە باکوورەوە دێت و

ناڕێکی لە ڕیزەکانی نابینرێت.

32چی وەڵامی نێردراوی نەتەوەکان دەدرێتەوە؟

«یەزدان سییۆنی دامەزراند و

لە ئەودا گەلە چەوسێنراوەکەی پەناگیر دەبن.»