以西结书 37 – CCB & KSS

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

以西结书 37:1-28

枯骨复活

1耶和华的灵降在我身上,把我带到一个山谷,那里遍地都是骸骨。 2祂领我环绕那些骸骨走了一圈,我见到谷中枯干的骸骨相当多。 3祂对我说:“人子啊,这些骸骨能复活吗?”我说:“主耶和华啊,只有你知道。” 4祂又对我说:“你对这些骸骨发预言说,‘枯骨啊,你们要听耶和华说的话! 5主耶和华说,我要使气息进入你们里面,你们就必复活过来。 6我必给你们加上筋,使你们长出肉,再包上皮,将气息放在你们里面,你们就复活了。这样,你们就知道我是耶和华。’”

7于是,我便按耶和华的吩咐向枯骨发预言,我正说预言的时候,忽然有震动的声音,骨头便连在了一起。 8我又发现骨头上有了筋,长了肉,包上了皮,只是还没有气息。 9耶和华对我说:“人子啊,你要向风37:9 ”希伯来文又作“灵”,“气息”。说预言,告诉风,主耶和华这样说,‘风啊,从四方吹来,吹在这些被杀的人身上,使他们复活。’” 10于是,我便按耶和华的吩咐说预言,气息就进入他们里面,他们便复活了,并且站立起来,成为一支大军。

11耶和华对我说:“人子啊,这些骸骨就是所有的以色列人,他们说,‘我们骨头枯干,希望幻灭,彻底完了。’ 12你要说预言,告诉他们,‘主耶和华说,我的子民啊,我要打开你们的坟墓,领你们出来,我要领你们返回以色列13我的子民啊,当我这样做的时候,你们就知道我是耶和华。 14我要把我的灵放在你们里面,叫你们复活,安居在自己的土地上,那时你们就知道我耶和华言出必行。这是耶和华说的。’”

15耶和华对我说: 16“人子啊,你拿一根杖来,写上‘犹大和他的以色列同伴’,然后再拿另一根杖,写上‘约瑟,即以法莲,与他的以色列同伴’。 17然后把这两根杖连成一根,拿在手中。 18当你的同胞问你这是什么意思时, 19你就告诉他们,主耶和华这样说,‘我要把约瑟和他的以色列同伴的杖,就是以法莲手中的杖,与犹大的杖在我手中连成一根。’ 20你要拿着这两根写着字的杖让他们看, 21告诉他们,主耶和华这样说,‘我要把以色列的百姓从他们分散的各国招聚起来,领他们回归故土。 22我要使他们在以色列的土地和群山上成为一国,只有一位王统治他们,不再分为两个国家。 23他们不会再因祭拜偶像、行可憎之事而玷污自己,我要从他们犯罪的地方把他们救出来,洗净他们的罪。他们要做我的子民,我要做他们的上帝。

24“‘我的仆人大卫要做王治理他们,成为他们唯一的牧人。他们必恪守我的典章,谨遵我的律例。 25他们要安居在我赐给我仆人雅各的土地上,就是你们祖先居住的地方。他们世世代代都要居住在那里,我仆人大卫要永远做他们的王。 26我要与他们订立永存的平安之约,使他们安居,人丁兴旺。我的圣所要永远设立在他们当中。 27我要住在他们中间。我要做他们的上帝,他们要做我的子民。 28各国的人看见我的圣所永远设立在他们当中,便会知道是我耶和华使以色列圣洁了。’”

Kurdi Sorani Standard

حزقیێل 37:1-28

دۆڵی ئێسکە وشکەکان

1ڕۆحی یەزدان هاتە سەرم، جا یەزدان بە ڕۆحی خۆی منی هێنایە دەرەوە و لە ناوەڕاستی دۆڵێک داینام، ئەویش پڕ بوو لە ئێسک. 2منی بەناو ئێسکەکاندا برد، بینیم کە زۆر وشک بوون و لە زۆریشدا ڕووی دۆڵەکەیان داپۆشیبوو. 3لەو کاتەدا لێی پرسیم: «ئەی کوڕی مرۆڤ، ئایا ئەم ئێسکانە زیندوو دەبنەوە؟»

منیش گوتم: «ئەی یەزدانی باڵادەست، تۆ دەزانیت.»

4پێی فەرمووم: «پێشبینی لەسەر ئەم ئێسکانە بکە و پێیان بڵێ: ”ئەی ئێسکە وشکەکان، گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن: 5یەزدانی باڵادەست ئەمە بەم ئێسکانە دەفەرموێت: من گیانتان دەکەم بە بەردا و زیندوو دەبنەوە. 6دەمارتان دەدەم بەسەردا، بە گۆشت داتاندەپۆشم، پێستتان بەسەردا هەڵدەکێشم، گیانتان بە بەردا دەکەم و زیندوو دەبنەوە، ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانم.“»

7منیش چۆن فەرمانم پێ کرابوو بەم جۆرە پێشبینیم کرد. لە کاتی پێشبینیکردندا، گوێم لە دەنگێک بوو، لەناکاو خشەخشێک هات، ئێسکەکان لێک نزیکبوونەوە، هەر ئێسکە و بۆ لای ئێسکەکەی خۆی. 8سەیرم کرد، ئەوەتا دەمار و گۆشت دایپۆشین و پێست لە سەرەوە بەسەریدا هەڵکێشرا، بەڵام هیچ گیانیان تێدا نەبوو.

9ئینجا پێی فەرمووم: «پێشبینی بۆ ڕۆح بکە، ئەی کوڕی مرۆڤ، پێشبینی بکە و بە ڕۆح بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئەی ڕۆح، وەرە لە هەر چوار لاوە هەڵبکە، لەو لایانەی کە بای لێ هەڵدەکات، فوو بەناو ئەم کوژراوانەدا بکە هەتا زیندوو ببنەوە.“» 10منیش بەو جۆرەی فەرمانی پێ کردم پێشبینیم کرد، ڕۆحیان بە بەردا هات و زیندوو بوونەوە و هەستانە سەرپێ، لەشکرێکی زۆر گەورە بوون.

11ئینجا پێی فەرمووم: «ئەی کوڕی مرۆڤ، ئەم ئێسکانە هەموو بنەماڵەی ئیسرائیلن، کە دەڵێن: ”ئێسکمان وشک بوو و ئومێدمان نەما و بڕاینەوە.“ 12لەبەر ئەوە پێشبینی بکە و پێیان بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئەی گەلەکەم، من گۆڕەکانتان دەکەمەوە و لە گۆڕەکانتان دەرتاندەهێنم، دەتانهێنمە خاکی ئیسرائیل. 13ئەی گەلەکەم، ئەو کاتە ئێوە دەزانن کە من یەزدانم، کاتێک گۆڕەکانتان دەکەمەوە و ئێوە لە گۆڕەکانتان دەردەهێنم. 14ڕۆحی خۆم دەکەم بە بەرتاندا و زیندوو دەبنەوە و لە خاکی خۆتان داتاندەنێم، ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانم، ئەوەم فەرموو، هەروەها بەجێی دەهێنم. ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.“»

یەک گەل لە سایەی یەک پاشادا

15فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 16«ئەی کوڕی مرۆڤ، داردەستێک ببە و لەسەری بنووسە: ”داردەستی یەهودا و نەوەکانی ئیسرائیل و ئەوانەی کە لەگەڵیدا یەکیانگرتووە.“ هەروەها داردەستێکی دیکەش ببە و لەسەری بنووسە: ”داردەستی یوسف، واتا داردەستی ئەفرایم و هەموو بنەماڵەی ئیسرائیل کە لەگەڵیدا یەکیانگرتووە.“ 17بۆ ئەوەی لەناو دەستت ببن بە یەک، لێکیان نزیک بکەوە وەک ئەوەی یەک داردەست بن.

18«کاتێک هاونیشتیمانیانت لێت دەپرسن: ”پێمان ناڵێیت مەبەستت چییە لەمە؟“ 19پێیان بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: من داردەستەکەی یوسف و هۆزەکانی ئیسرائیل کە لەگەڵ ئەودا یەکیانگرتووە، کە ئێستا لە دەستی ئەفرایمە، دەبەم و داردەستەکەی یەهوداش دەخەمە پاڵی و دەیانکەمە یەک، جا لە دەستمدا دەبنە یەک داردەست.“ 20ئەو دوو داردەستەی کە لەسەریانت نووسیوە لەبەرچاوی ئەوان هەڵبگرە. 21پێیان بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: من نەوەی ئیسرائیل دەردەهێنم لەناو هەموو ئەو نەتەوانەی بۆ ناویان چوون. لە هەموو لایەکەوە کۆیان دەکەمەوە، دەیانهێنمەوە خاکەکەی خۆیان. 22لەناو خاکەکە لەسەر چیاکانی ئیسرائیل دەیانکەمە یەک گەل. تەنها یەک پاشا پاشایەتی بەسەر هەموویانەوە دەکات، چیتر نابنە دوو گەل و دابەش نابن بۆ دوو پاشایەتی. 23لەمەودوا بە بتەکانیان و بە وێنە قێزەونەکانیان و بە هیچ یاخیبوونێکیان گڵاو نابن، چونکە من لە هەموو گوناهەکانیان و هەڵگەڕانەوەکانیان ڕزگاریان دەکەم و پاکیان دەکەمەوە. ئیتر ئەوان دەبن بە گەلی من، منیش دەبم بە خودای ئەوان.

24«”داودی بەندەشم دەبێتە پاشایان، بە هەموویان یەک شوانیان دەبێت، ئەوانیش ڕێگای حوکمەکانم پەیڕەو دەکەن و فەرزەکانم بەجێدەهێنن و کاریان پێ دەکەن. 25لەو خاکەدا نیشتەجێ دەبن کە دامە یاقوبی بەندەم، ئەوەی باوباپیرانتان تێیدا نیشتەجێ بوون. جا خۆیان و منداڵ و نەوەکانیان بۆ هەتاهەتایە تێیدا نیشتەجێ دەبن، داودی بەندەشم بۆ هەتاهەتایە دەبێتە میریان. 26پەیمانی ئاشتییان لەگەڵ دەبەستم کە بۆیان دەبێتە پەیمانێکی هەتاهەتایی. جێگیریان دەکەم و ژمارەیان زۆر دەکەم، بۆ هەتاهەتایە پیرۆزگای خۆم لە ناوەڕاستیان دادەنێم. 27نشینگەکەم لەناویان دەبێت، من دەبم بە خودای ئەوان، ئەوانیش دەبن بە گەلی من. 28جا نەتەوەکان دەزانن کە من یەزدانی پیرۆزکەری ئیسرائیلم، کە پیرۆزگاکەم بۆ هەتاهەتایە لە ناوەڕاستیاندا دەبێت.“»