以西结书 29 – CCB & KSS

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

以西结书 29:1-21

预言审判埃及

1第十年十月十二日,耶和华对我说: 2“人子啊,你要说预言斥责埃及王法老和埃及全国, 3你要告诉他,主耶和华这样说,

“‘埃及王法老啊,

你这躺卧在自己河中的大怪物,

我要与你为敌。

你说这尼罗河属于你,

是你为自己造的。

4但我要钩住你的腮,

使河中的鱼贴在你的鳞甲上,

把你连同贴在你鳞甲上的鱼一起从河中拉上来,

5丢弃在旷野。

你必暴尸野外,无人收殓。

我要让你成为野兽和飞鸟的食物。

6“‘这样,所有的埃及人就知道我是耶和华,因为你不过是一根芦苇,以色列人无法依靠你。 7当他们用手握住你的时候,你就断裂,刺伤了他们的肩;当他们倚靠你的时候,你就折断,闪了他们的腰。

8“‘因此,主耶和华说,看啊,我要使刀剑临到你,消灭你的人畜, 9使埃及一片荒凉。这样,他们就知道我是耶和华。因为你说这尼罗河属于你,是你造的。 10因此,我要攻击你和你的河流,使埃及密夺色弗尼,一直到古实的边界全都荒废。 11四十年之内,这里必无人居住,人兽踪迹灭绝。 12我必使埃及成为荒地中的荒地,让埃及的城邑沦为废墟中的废墟,长达四十年。我要将埃及人驱散到列国,分散到列邦。’

13“主耶和华说,‘四十年之后,我要把分散的埃及人从各国聚集起来。 14我要把被掳的埃及人带回来,使他们回到故土巴特罗,成为一个卑微的国家, 15在列国中最衰微,再也不能雄居列国之上。我要使埃及国势衰弱,再也不能统治列国。 16埃及不再是以色列人的指望,反而会使以色列人想起自己投靠埃及的罪。这样,他们便知道我是主耶和华。’”

17第二十七年一月一日,耶和华对我说: 18“人子啊,巴比伦尼布甲尼撒派兵苦攻泰尔,以致士兵的头都秃了,肩也破了,却是徒劳无功。 19所以主耶和华说,‘我要把埃及赐给巴比伦尼布甲尼撒,他必掳掠埃及的财富为战利品,犒赏自己的军队。 20他和他的军队为我效力,所以我把埃及赐给他作为酬劳。’这是主耶和华说的。

21“到那天,我必复兴以色列29:21 我必复兴以色列”希伯来文是“我必使一只角从以色列兴起”。,使你以西结在他们当中开口说话,这样他们就知道我是耶和华。”

Kurdi Sorani Standard

حزقیێل 29:1-21

فەرمایشتێک سەبارەت بە میسر

حوکم بەسەردادانی فیرعەون

1لە دوازدەی مانگی دەی ساڵی دەیەم،29‏:1 مەبەست لەو ماوەیە لەدوای ڕاپێچکردنی یەهۆیاکینی پاشای یەهودا بۆ بابل، کە بەرامبەر بە ساڵنامەی ئێستا دەکاتە حەوتی مانگی یەکی ساڵی 587ی پێش زایین.‏ فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 2«ئەی کوڕی مرۆڤ، ڕووت لە فیرعەونی پاشای میسر بکە و پێشبینی لەسەر هەموو میسر بکە. 3قسە بکە و بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:

«”ئەی فیرعەونی پاشای میسر، من لە دژی تۆم،

ئەی تیمساحە گەورە ڕاکشاوەکە لەناو لقەکانی نیل،

ئەوەی گوتی، ’ڕووباری نیل هی منە و

من بۆ خۆم دروستم کردووە.‘

4قولاپ لە شەویلگەت دەکەم،

ماسی چەمەکانت بە پوولەکەکانتەوە دەلکێنم.

بە هەموو ئەو ماسییانەوە کە بە پوولەکەکانتەوە لکاون،

لە ناوەڕاستی چەمەکانت دەرتدەهێنم.

5لە چۆڵەوانی بەجێت دەهێڵم،

خۆت و هەموو ماسی چەمەکانت.

لە دەشتودەر دەمریت،

نە خڕدەکرێیتەوە و نە هەڵدەگیرێیتەوە.

تۆ دەکەمە خۆراکی

گیانلەبەری زەوی و باڵندەی ئاسمان.

6ئەو کاتە هەموو دانیشتووانی میسر دەزانن کە من یەزدانم.

«”تۆ گۆچانی قامیش بوویت بۆ بنەماڵەی ئیسرائیل. 7کە تۆیان بە دەست گرت، شەق شەق بوویت و ناو شانی ئەوانت دڕی، کە خۆیان بەسەرتدا دا، شکایت و پشتی ئەوانیشت شکاند.

8«”لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: من شمشێرێکت دەهێنمە سەر، مرۆڤ و ئاژەڵت لێ ڕیشەکێش دەکەم. 9خاکی میسر دەبێت بە کاولگە و چۆڵەوانی، ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانم.

«”لەبەر ئەوەی گوتت، ’ڕووباری نیل هی منە و من دروستم کردووە،‘ 10لەبەر ئەوە من لە دژی تۆ و چەمەکانی تۆم، خاکی میسر دەکەم بە کەلاوەی کاول و چۆڵ، لە مگدۆلەوە هەتا ئەسوان و هەتا سنووری کوش. 11نە پێی مرۆڤی تێدا ڕەت دەبێت و نە پێی ئاژەڵ، بۆ چل ساڵ کەس تێیدا نیشتەجێ نابێت. 12خاکی میسر دەکەم بە چۆڵەوانی نێو خاکە چۆڵەکان، شارەکانیشی بۆ ماوەی چل ساڵ لەناو شارە کاولەکان چۆڵ دەبێت، میسرییەکان بەناو نەتەوەکاندا پەرت دەکەم و لەنێو خاکەکاندا بڵاویان دەکەمەوە.

13«”لەگەڵ ئەوەشدا یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: لە کۆتایی چل ساڵەکە میسرییەکان لەو گەلانە کۆدەکەمەوە کە تێیاندا پەرشوبڵاو بوون. 14ڕاپێچکراوەکانی میسر دەگەڕێنمەوە بۆ شانشینی باشووری میسر29‏:14 واتا باشووری میسر.‏، بۆ نیشتیمانی دایکیان دەیانگەڕێنمەوە و لەوێ دەبن بە پاشایەتییەکی نزم و بێ نرخ. 15بێ نرخترین پاشایەتی دەبێت، ئیتر بەسەر نەتەوەکاندا بەرز نابێتەوە. لاوازیان دەکەم بۆ ئەوەی بەسەر نەتەوەکاندا زاڵ نەبن. 16لەمەودوا میسر نابێت بە پاڵپشتی بنەماڵەی ئیسرائیل، بەڵکو تاوانەکەیان دێتەوە یادیان، کاتێک ڕوویان لە میسر کرد، ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانی باڵادەستم.“»

پاداشتی نەبوخودنەسر

17لە یەکی مانگی یەکی ساڵی بیست و حەوتەم،29‏:17 مەبەست لەو ماوەیە لەدوای ڕاپێچکردنی یەهۆیاکینی پاشای یەهودا بۆ بابل، کە بەرامبەر بە ساڵنامەی ئێستا دەکاتە بیست و شەشی مانگی چواری ساڵی 571ی پێش زایین.‏ فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 18«ئەی کوڕی مرۆڤ، نەبوخودنەسری پاشای بابل لەشکرەکەی خۆی لە جەنگێکی قورسدا لە دژی سور بەکارهێنا، هەتا ئەوەی هەموو سەرێک ڕووتایەوە و هەموو شانێک داماڵرا، بەڵام نە خۆی و نە لەشکرەکەی لەو جەنگەی کە ڕابەرایەتی کرد هیچ پاداشتێکیان لە سور دەست نەکەوت. 19لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: من خاکی میسر دەدەمە نەبوخودنەسری پاشای بابل، جا سامانەکەی دەبات، دەیدزێت و تاڵانی دەکات، دەبێتە کرێ بۆ لەشکرەکەی. 20خاکی میسرم بە ئەو دا وەک پاداشت بۆ ماندووبوونەکەی، چونکە ئەو و سوپاکەی لە پێناوی مندا جەنگان.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.

21«لەو ڕۆژەدا هێزی بنەماڵەی ئیسرائیل دەگەڕێنمەوە، دەمی تۆش لەنێویان دەکەمەوە. ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانم.»