Chinese Contemporary Bible (Simplified)

路加福音 1

11-2 提阿非罗大人,已经有很多人根据最初的目击者和传道者给我们的口述,把我们中间发生的事记载下来。 我把一切事情从头至尾仔细查考之后,决定按次序写出来, 使你知道自己所学的道都是有真凭实据的。

天使预告施洗者约翰出生

犹太王希律执政期间,亚比雅的班里有位祭司名叫撒迦利亚,他妻子伊丽莎白是亚伦的后裔。 夫妻二人遵行主的一切诫命和条例,无可指责,在上帝眼中是义人。 但他们没有孩子,因为伊丽莎白不能生育,二人又年纪老迈。

有一天,轮到撒迦利亚他们那一班祭司当值, 他们按照祭司的规矩抽签,抽中撒迦利亚到主的殿里去烧香。 10 众百姓都在外面祷告。 11 那时,主的天使在香坛的右边向撒迦利亚显现, 12 撒迦利亚见了,惊慌害怕起来。

13 天使对他说:“撒迦利亚,不要害怕,你的祷告已蒙垂听。你的妻子伊丽莎白要为你生一个儿子,你要给他取名叫约翰。 14 你必欢喜快乐,许多人也会因为他的诞生而欣喜雀跃, 15 因为他将成为主伟大的仆人。他必滴酒不沾,并且在母腹里就被圣灵充满。 16 他将劝导许多以色列人回心转意,归顺主——他们的上帝。 17 他将以先知以利亚的心志和能力做主的先锋,使父亲的心转向儿女,使叛逆的人回转、顺从义人的智慧,为主预备合用的子民。”

18 撒迦利亚对天使说:“我已经老了,我的妻子也上了年纪,我如何知道这是真的呢?” 19 天使回答说:“我是侍立在上帝面前的加百列,奉命来向你报这喜讯。 20 我说的这些话到时候必定应验。但因为你不肯相信我的话,所以这事成就以前,你将变成哑巴,不能说话。”

21 人们在等候撒迦利亚,见他在圣殿里迟迟不出来,都感到奇怪。 22 后来他出来了,却成了哑巴,不能说话,只能打手势,大家意识到他在圣殿里看见了异象。 23 撒迦利亚供职期满,就回家去了。 24 不久,伊丽莎白果然怀了孕,她有五个月闭门不出。 25 她说:“主真是眷顾我,除掉了我不生育的羞耻。”

天使预告耶稣降生

26 伊丽莎白怀孕六个月的时候,天使加百列又奉上帝的命令到加利利的拿撒勒, 27 去见一位童贞女,她叫玛丽亚。玛丽亚已经和大卫的后裔约瑟订了婚。

28 天使到了玛丽亚那里,说:“恭喜你,蒙大恩的女子,主与你同在!”

29 玛丽亚听了觉得十分困惑,反复思想这话的意思。

30 天使对她说:“玛丽亚,不要害怕,你在上帝面前已经蒙恩了。 31 你要怀孕生子,并给祂取名叫耶稣。 32 祂伟大无比,将被称为至高者的儿子,主上帝要把祂祖先大卫的王位赐给祂。 33 祂要永远统治以色列[a],祂的国度永无穷尽。”

34 玛丽亚对天使说:“这怎么可能呢?我还是童贞女。”

35 天使回答说:“圣灵要临到你身上,至高者的能力要荫庇你,所以你要生的那圣婴必称为上帝的儿子。 36 看啊,你的亲戚伊丽莎白年纪老迈,一向不能生育,现在已经怀男胎六个月了。 37 因为上帝无所不能。”

38 玛丽亚说:“我是主的婢女,愿你所说的话在我身上成就。”于是天使离开了她。

玛丽亚看望伊丽莎白

39 不久,玛丽亚便动身赶到犹太山区的一座城, 40 进了撒迦利亚的家,向伊丽莎白请安。 41 伊丽莎白一听见玛丽亚的问安,腹中的胎儿便跳动起来,伊丽莎白被圣灵充满, 42 高声喊着说:“在妇女中你是最蒙福的!你腹中的孩子也是蒙福的! 43 我主的母亲来探望我,我怎么敢当呢? 44 我一听到你问安的声音,腹中的孩子就欢喜跳动。 45 相信主所说的话必实现的女子有福了!”

46 玛丽亚说:
“我的心尊主为大,
47 我的灵因我的救主上帝而欢喜,
48 因祂眷顾我这卑微的婢女,
从今以后,
世世代代都要称我是有福的。
49 全能者在我身上行了奇事,
祂的名是神圣的。
50 祂怜悯敬畏祂的人,
直到世世代代。
51 祂伸出臂膀,施展大能,
驱散心骄气傲的人。
52 祂使当权者失势,
叫谦卑的人升高。
53 祂使饥饿的得饱足,
叫富足的空手而去。
54 祂扶助了自己的仆人以色列,
55 祂要施怜悯给亚伯拉罕和他的子孙,
直到永远,
正如祂对我们祖先的应许。”

56 玛丽亚和伊丽莎白同住了约三个月,便回家去了。

施洗者约翰出生

57 伊丽莎白的产期到了,生下一个儿子。 58 亲戚和邻居听见主向她大施怜悯,都和她一同欢乐。 59 到了第八天,他们来给孩子行割礼,想照他父亲的名字给他取名叫撒迦利亚。

60 但伊丽莎白说:“不!要叫他约翰。”

61 他们说:“你们家族中没有人用这个名字啊!” 62 他们便向他父亲打手势,问他要给孩子起什么名字。 63 撒迦利亚就要了一块写字板,写上:“他的名字叫约翰。”大家看了都很惊奇。 64 就在那时,撒迦利亚恢复了说话的能力,便开口赞美上帝。 65 住在周围的人都很惧怕,这消息很快就传遍了整个犹太山区。 66 听见的人都在想:“这孩子将来会怎样呢?因为主与他同在。”

撒迦利亚的预言

67 孩子的父亲撒迦利亚被圣灵充满,便预言说:

68 “主——以色列的上帝当受称颂,
因祂眷顾、救赎了自己的子民,
69 在祂仆人大卫的家族中为我们兴起了一位大能的拯救者[b]
70 正如祂从亘古借着祂圣先知们的口所说的。
71 祂要从仇敌和一切恨我们之人手中拯救我们。
72 祂怜悯我们的祖先,
持守自己的圣约,
73 就是祂对我们的先祖亚伯拉罕所起的誓,
74 要把我们从仇敌手中拯救出来,
75 使我们一生一世在圣洁和公义中坦然无惧地事奉祂。
76 至于你,我的儿子啊!
你将要被称为至高者的先知,
因为你要走在主的前面,
为祂预备道路,
77 使百姓因罪得赦免而明白救恩的真谛。
78 由于上帝的怜悯,
清晨的曙光必从高天普照我们,
79 照亮那些生活在黑暗中和死亡阴影下的人,
带领我们走平安的道路。”

80 那孩子渐渐长大,心灵强健,在向以色列人公开露面之前,一直住在旷野。

Notas al pie

  1. 1:33 以色列”希腊文是“雅各的家”。
  2. 1:69 拯救者”希腊文是“拯救的角”。

Kurdi Sorani Standard

لۆقا 1

مەبەستی ئەم نووسینە

1ئەی ساوفیلۆسی[a] پایەبەرز، زۆر کەس هەستان بە داڕشتنی چیڕۆکی ئەو شتانەی[b] لەلای ئێمە هاتنە دی، وەک ئەوەی لەلایەن ئەوانەوە پێمان گەیشت کە لە سەرەتاوە شایەتحاڵ و خزمەتکاری پەیامەکە[c] بوون. لەدوای ئەوەی من لە سەرەتاوە پشکنینێکی وردم بۆ هەموو شتێک کرد، ئێستاش بە باشم زانی بە ڕیزبەندی بۆت بنووسم، تاکو لە ڕاستی ئەو قسانە دڵنیابی کە فێرکراوی.

لەدایکبوونی یەحیا

لەو سەردەمەی هێرۆدسی باوک پاشای یەهودیا بوو، کاهینێک[d] لە نۆرەی نەوەی ئەبیا[e] هەبوو ناوی زەکەریا، ئەلیساباتی ژنیشی لە نەوەی هارون بوو. هەردووکیان لەبەرچاوی خودا ڕاستودروست بوون، بێ گلەیی بوون لە پەیڕەوکردنی هەموو ڕاسپاردە و حوکمەکانی[f] یەزدان. بەڵام منداڵیان نەدەبوو، چونکە ئەلیسابات نەزۆک بوو، هەردووکیشیان بە ساڵدا چووبوون.

کاتێک زەکەریا لە نۆرەی کۆمەڵەکەی خۆیدا کاروباری کاهینیێتی جێبەجێ دەکرد لەبەردەم خودا، بەگوێرەی نەریتی کاهینیێتی[g]، تیروپشکی کەوتە سەر تاکو بچێتە ناو پەرستگای یەزدان و بخوور بسووتێنێت. 10 لە کاتی سووتانی بخوورەکەدا، خەڵکی هەموو لە دەرەوە نوێژیان دەکرد.

11 لەوێ فریشتەیەکی یەزدانی بۆ دەرکەوت، لەلای ڕاستی قوربانگای بخوور ڕاوەستابوو. 12 کاتێک زەکەریا فریشتەکەی بینی، پەشۆکا و ترسی لێ نیشت. 13 بەڵام فریشتەکە پێی گوت: «زەکەریا مەترسە، چونکە پاڕانەوەکەت بیسترا، ئەلیساباتی ژنیشت کوڕێکی بۆت دەبێت و ناوی لێ دەنێیت یەحیا[h]. 14 ئەو دەبێتە مایەی خۆشی و شادی بۆ تۆ، زۆر کەس بە لەدایکبوونی دڵخۆش دەبن، 15 چونکە ئەو لەبەرچاوی یەزدان دەبێتە کەسێکی مەزن و پایەبەرز. هەرگیز شەراب و مەی ناخواتەوە. لە سکی دایکییەوە پڕدەبێت لە ڕۆحی پیرۆز و 16 زۆر لە ڕۆڵەکانی ئیسرائیل بۆ لای یەزدانی پەروەردگاری خۆیان دەگەڕێنێتەوە. 17 بە ڕۆح و توانای ئەلیاسەوە پێش یەزدان دەکەوێت[i]، تاکو دڵی باوکان بۆ لای منداڵەکان ڕابکێشێت و یاخیبووانیش بۆ لای دانایی ڕاستودروستان بگەڕێنێتەوە، بۆ ئەوەی گەلێکی ئامادە بۆ یەزدان پێکبهێنێت.»

18 زەکەریاش بە فریشتەکەی گوت: «بە چی ئەمە بزانم، چونکە خۆم پیرم و ژنەکەشم بە ساڵدا چووە؟»

19 فریشتەکە وەڵامی دایەوە: «من جبرائیلم[j] لەبەردەم خودا ڕادەوەستم، نێردراوم تاکو لەگەڵت بدوێم و ئەم مژدەیەت بدەمێ. 20 ئەوەتا لە ئێستاوە تۆ لاڵ دەبیت و توانای قسەکردنت نامێنێت هەتا ئەو ڕۆژەی ئەم شتانە ڕوودەدەن، چونکە باوەڕت بە قسەکەم نەکرد، ئەوەی لە کاتی خۆیدا دێتە دی.»

21 خەڵکەکە چاوەڕوانی زەکەریایان دەکرد و سەرسام ببوون لە دواکەوتنی لەناو پەرستگادا. 22 کاتێک هاتە دەرەوە نەیتوانی لەگەڵیان بدوێت، جا زانییان کە لە پەرستگادا بینینێکی بۆ ئاشکرا کراوە، چونکە بە ئیشارەت لەگەڵیان دەدوا و بە لاڵی مایەوە.

23 کاتێک ڕۆژانی خزمەتکردنەکەی تەواوبوو، گەڕایەوە ماڵ. 24 دوای ئەو ڕۆژانە، ئەلیساباتی ژنی سکی پڕبوو، پێنج مانگ خۆی شاردەوە و دەیگوت: 25 «یەزدان ئەمەی بۆ کردم، لەم ڕۆژانەدا چاکەی خۆی نیشان دا و ئابڕووی منی لەنێو خەڵکدا کڕییەوە.»

مژدەی لەدایکبوونی عیسا

26 کاتێک ئەلیسابات سکی شەش مانگ‏‏ بوو، خودا جبرائیلی فریشتەی نارد بۆ شارێک لە ناوچەی جەلیل کە ناوی ناسیرە بوو، 27 بۆ لای پاکیزەیەکی مارەبڕاو لە پیاوێک لە بنەماڵەی داود کە ناوی یوسف بوو، ناوی پاکیزەکەش مریەم بوو. 28 جبرائیل هاتە لای مریەم و گوتی: «سڵاو، ئەی ئەو کەسەی نیعمەتی خودات بەسەردا ڕژاوە، یەزدانت لەگەڵدایە.»

29 بەڵام ئەو بە پەیامەکە زۆر شێوا و بیری کردەوە، دەبێت ئەمە چ جۆرە سڵاوێک بێت. 30 فریشتەکە پێی گوت: «مەترسە مریەم، چونکە لەلای خودا ڕەزامەندیت بەدەستهێنا. 31 ئەوەتا سکت دەبێت و کوڕێکت دەبێت ناوی لێ دەنێیت عیسا. 32 پایەبەرز دەبێت و بە کوڕی خودای هەرەبەرز ناودەبردرێت، خودای پەروەردگاریش تەختی داودی باوکی پێدەداتەوە. 33 هەتاهەتایە حوکمڕانی نەوەی یاقوب دەکات، شانشینەکەشی کۆتایی نایەت.»

34 بەڵام مریەم بە فریشتەکەی گوت: «ئەمە چۆن دەبێت، کە من هێشتا پاکیزەم؟»

35 فریشتەکە وەڵامی دایەوە: «ڕۆحی پیرۆز دێتە سەرت و هێزی خودای هەرەبەرز دەبێتە سایەی سەرت. لەبەر ئەوە ئەو پیرۆزەی لێت دەبێت بە کوڕی خودا ناودەبردرێت. 36 ئەوەتا ئەلیساباتی خزمیشت بەو پیرییە سکی پڕە بە کوڕێک. ئەوەی پێیان دەگوت نەزۆک سکی شەش مانگە، 37 چونکە هیچ شتێک لەلای خودا مەحاڵ نییە.»

38 مریەم گوتی: «ئەوەتا من کارەکەری یەزدانم. ئەوەی تۆ دەیفەرموویت با بێتە دی.» فریشتەکەش بەجێی هێشت.

دیدەنی مریەم و ئەلیسابات

39 لەو ڕۆژانەدا، مریەم هەستا و خێرا بۆ شارۆچکەیەک چوو لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی یەهودیا. 40 چووە ماڵی زەکەریا و سڵاوی لە ئەلیسابات کرد. 41 کاتێک ئەلیسابات گوێی لە سڵاوەکەی مریەم بوو، منداڵەکە لە سکیدا کەوتە جوڵەجوڵ و ئەلیسابات پڕبوو لە ڕۆحی پیرۆز. 42 ئەلیسابات بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد: «لەنێو ژناندا بەرەکەتداریت، بەرهەمی سکت بەرەکەتدار دەبێت! 43 ئەم شکۆیەم لەکوێوە بۆ هات، هەتا دایکی گەورەکەم بێت بۆ لام؟ 44 چونکە هەر کە دەنگی سڵاوەکەت بەر گوێم کەوت، منداڵەکە لە خۆشیدا لە سکمدا هەڵبەزییەوە. 45 خۆزگە دەخوازرێت بەوەی[k] باوەڕی هێناوە کە لە یەزدانەوە چی پێ گوتراوە دێتە دی.»

ستایشی مریەم

46 مریەمیش گوتی:

«گیانم ستایشی یەزدان دەکات،
47     ڕۆحم بە خودای ڕزگارکەرم دڵشادە،
48 چونکە سەیری بێفیزی کارەکەرەکەی کرد.
ئەوەتا لە ئێستاوە هەموو نەوەکان خۆزگە بە من دەخوازن،
49     چونکە توانادار کاری گەورەی بۆ من ئەنجام دا،
    پیرۆزە ناوی ئەو.
50 بەزەییەکەی بۆ ئەوانەیە کە لێی دەترسن،
    نەوە دوای نەوە.
51 بە بازووی کاری بەهێزی ئەنجام دا،
    ئەوانەی بە بۆچوونەکانی دڵیان لووتبەرز بوون، پەرتوبڵاوی کردنەوە.
52 تەختی توانادارەکانی سەرەوژێر کردووە و
    بێفیزەکانی بڵند کردەوە.
53 برسییەکانی لە خێروبێر تێر کرد،
    دەوڵەمەندانی بە دەستی بەتاڵ ڕەوانە کردەوە.
54 بە یارمەتیدانی گەلی ئیسرائیلی بەندەی خۆی
    هەتاهەتایە بەزەییەکەی بەبیر هێنایەوە
55 لەگەڵ ئیبراهیم و نەوەکەی،
    هەروەک بەڵێنی بە باوباپیرانمان دا.»

56 مریەم لەلای ئەلیسابات نزیکەی سێ مانگ مایەوە، پاشان گەڕایەوە بۆ ماڵەکەی خۆی.

لەدایکبوونی حەزرەتی یەحیا

57 ئەلیسابات کاتی منداڵبوونی هات و کوڕێکی بوو. 58 جا دراوسێ و خزمانی بیستیان یەزدان دەرگای بەزەیی فراوانی خۆی بۆ کردووەتەوە، لەگەڵی شادمان بوون.

59 لە ڕۆژی هەشتەمدا بۆ خەتەنەکردنی منداڵەکە هاتن، لەسەر ناوی باوکی ناویان لێنا زەکەریا. 60 بەڵام دایکی گوتی: «نەخێر، ناوی دەنرێت یەحیا[l]

61 پێیان گوت: «کەس لە خزمانت بەم ناوە ناونەنراوە.»

62 ئینجا ئیشارەتیان بۆ باوکی کرد، دەیەوێت چ ناوێکی لێ بنێت. 63 تەختەیەکی داوا کرد و لەسەری نووسی: «ناوی یەحیایە.» هەموو سەرسام بوون. 64 دەستبەجێ دەم و زمانی زەکەریا کرایەوە، قسەی کرد و ستایشی خودای دەکرد. 65 هەموو دراوسێکانیان ترسیان لێ نیشت و لە سەراپای ناوچە شاخاوییەکانی یەهودیا هەموو ئەم شتانە بوو بە قسە و باسی سەر زاری خەڵکی. 66 هەموو ئەوانەی ئەم باسەیان بیست لە دڵی خۆیاندا گوتیان: «ئایا ئەم منداڵە دەبێتە چی؟» چونکە دەستی یەزدانی لەگەڵ بوو.

ستایشی زەکەریا

67 زەکەریای باوکیشی پڕبوو لە ڕۆحی پیرۆز و پێشبینی کرد، گوتی:

68 «ستایش بۆ یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل،
    چونکە گەلەکەی بەسەرکردەوە و کڕییەوە[m].
69 هێزی ڕزگاریمانی هەستاندەوە،
    لە بنەماڵەی داودی بەندەی،
70 وەک چۆن لە کۆنەوە لە ڕێگەی پێغەمبەرە پیرۆزەکانییەوە دواوە،
71 بۆ ڕزگاربوون لە دەست دوژمنان و
    هەموو ناحەزانمان،
72 هەروەها بۆ بەخشینی بەزەیی بە باوباپیرانمان و
    پەیوەستبوون بە پەیمانە پیرۆزەکەی،
73 واتە ئەو سوێندەی کە بۆ ئیبراهیمی باپیرە گەورەمانی خوارد:
74 کە ئێمە لە دەست دوژمن ڕزگارمان بێت و
    بێ ترس ئەو بپەرستین،
75 هەموو ڕۆژانی ژیانمان بە پیرۆزی و ڕاستودروستی[n] لەبەردەمیدا بین.

76 «تۆش ئەی منداڵ، بە پێغەمبەری خودای هەرەبەرز ناودەبردرێیت،
    چونکە پێش یەزدان دەکەویت، تاکو ڕێگای بۆ ئامادە بکەیت،
77 تاکو بە گەلەکەی ڕابگەیەنیت
    بە لێخۆشبوونی گوناهەکانیان ڕزگاریان دەبێت،
78 بەهۆی بەزەییە بەسۆزەکەی خودامانەوە،
    کە بەهۆیەوە ڕووناکی لە بەرزاییەوە بەسەرماندا دەدرەوشێتەوە،
79 تاکو بەسەر ئەوانەی لە تاریکی و لە سێبەری مەرگدا دانیشتوون بدرەوشێتەوە،
    بۆ ئەوەی پێیەکانمان بە ڕێگای ئاشتیدا ببات.»

80 منداڵەکەش گەشەی دەکرد و لە ڕۆحدا بەهێز دەبوو، لە‏ چۆڵەوانی مایەوە هەتا ئەو ڕۆژەی کە خۆی بۆ گەلی ئیسرائیل دەرخست.

Notas al pie

  1. 1‏:1 ناوێکی یۆنانییە، واتە ئەوەی خودای خۆشدەوێت.‏
  2. 1‏:1 مەبەست لە هاتنەدی هەموو پێشبینییەکانی پێغەمبەرانە سەبارەت بە مەسیح.‏
  3. 1‏:2 یۆنانی: وشەکە: مەبەست لە پەیامی مەسیحە.‏
  4. 1‏:5 کاهین: پیاوێکی ئایینی جولەکەیە کە هەڵدەستێ بە ئەرکی قوربانی کردن لەناو پەرستگا و فێرکردنی خەڵک.‏
  5. 1‏:5 گروپێکی کاهینان بوون لە نەوەی ئەبیا.‏
  6. 1‏:6 تەورات.‏
  7. 1‏:9 یەکێک لە کاهینان هەڵدەستا بە دانانی بخوور لەناو قوربانگا.‏
  8. 1‏:13 یەحیا: عیبری: یۆخەننەن، واتە خودا میهرەبانە، لەلای هەندێک بە یۆحەنا ناسراوە.‏
  9. 1‏:17 خودا پێش هاتنی مەسیح یەحیای نارد.‏
  10. 1‏:19 جبرائیل: یەکێکە لەو دوو فریشتەیەی کە لە کتێبی پیرۆزدا ناویان هاتووە، بڕوانە دانیال 8‏:16‏‏.‏
  11. 1‏:45 بەوەی: لێرەدا دەگەڕێتەوە بۆ کەسی سێیەمی تاکی مێ، کە مەبەستی لە مریەمە. ‏
  12. 1‏:60 بڕوانە 1‏:13‏.‏
  13. 1‏:68 بە واتای ڕزگاری کرد.‏
  14. 1‏:75 لەبەرچاوی خودا ڕاست و دادپەروەرانە بین.‏