Chinese Contemporary Bible (Simplified)

诗篇 88

求上帝眷顾

可拉后裔的诗,就是以斯拉人希幔的训诲诗,交给乐长,调用“麻哈拉利暗俄”[a]

1耶和华,拯救我的上帝啊,
我昼夜不停地呼求你。
求你垂听我的祷告,
倾听我的呼求。
我饱经患难,
生命在死亡的边缘。
我被列在下坟墓的人中,
我的精力耗尽。
我被扔在死人中,
如同被杀的人躺在坟墓里,
被你遗忘,不再蒙你眷顾。
你已经把我扔在漆黑的深渊。
你的烈怒重重地压着我,
如汹涌波涛把我淹没。(细拉)

你使我众叛亲离,遭人唾弃。
我陷入困境,无路可逃。
我的眼睛因哭泣而视力模糊。
耶和华啊,我天天呼求你,
举手向你呼求。
10 你要行神迹给死人看吗?
死人会起来赞美你吗?(细拉)
11 坟墓里的死人怎能宣扬你的慈爱呢?
灭亡的人怎能传扬你的信实呢?
12 黑暗之地有谁知道你的神迹呢?
在被遗忘之地有谁知道你的公义作为呢?
13 耶和华啊,我向你呼求,
我在清晨向你祷告。
14 耶和华啊,你为何弃绝我?
为何掩面不理我?
15 我从小受苦,几乎丧命。
你使我惊恐不已,陷入绝望。
16 你的烈怒吞噬了我,
你可怕的攻击毁灭了我。
17 这些灾难如洪涛整天环绕我,
彻底围住我。
18 你使我的亲朋好友离我而去,
只有黑暗与我相伴。

Notas al pie

  1. 88:0 麻哈拉利暗俄”意为“受苦”。

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 88

گۆرانییەک. زەبوورێکی کوڕانی قۆرەح. بۆ گەورەی گۆرانیبێژان. بەگوێرەی «ماحەلەت لعەنۆت»[a]. هۆنراوەیەکی هێیمانی ئەزراحی.

1ئەی یەزدان، خودای ڕزگاریم،
    شەو و ڕۆژ بەرامبەر بە تۆ هاوارم کرد.
با نوێژەکانم بگاتە بەردەمت،
    گوێ بۆ هاوارم شل بکە.

چونکە گیانم پڕ خراپە بووە و
    ژیانم لە جیهانی مردووان نزیک بووەتەوە.
وەک ئەوانە دانراوم کە دەچنە نێو جیهانی مردووان،
    وەک پیاوێکم لێهاتووە هێزی لەبەربڕابێت.
لەناو مردووان وازلێهێنراو،
    وەک کوژراوەکانی ناو گۆڕ ڕاکشاو،
ئەوانەی ئیتر یادیان ناکەیتەوە،
    ئەوانەی دەستت لێیان شوشتووە.

لەناو قووڵترین گۆڕ داتناوم،
    لەناو جەرگەی تاریکی، لە قووڵایی.
تووڕەییت قورسە بەسەرمەوە،
    شەپۆلەکانت ڕامدەماڵن.[b]
ناسیاوەکانمت لێ دوورخستمەوە،
    قێزم لێ دەکەنەوە.
گیراوم و دەربازبوونم بۆ نییە،
    بەهۆی ژێردەستەیی چاوم لە کزبوونە.

ئەی یەزدان، بە درێژایی ڕۆژ هاوار بۆ تۆ دەکەم،
    دەستم لە تۆ پان دەکەمەوە.
10 ئایا کاری سەرسوڕهێنەر بۆ مردووان دەکەیت؟
    یان ڕۆحەکان هەڵدەستنەوە ستایشت بکەن؟
11 ئایا لەناو گۆڕ باسی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دەکرێت،
    یان لە لەناوچوون[c] باسی دڵسۆزییەکەت؟
12 ئایا لە تاریکایی کارە سەرسوڕهێنەرەکانت دەناسرێت،
    یان لە خاکی لەبیرچوون[d] ڕاستودروستیت؟

13 ئەی یەزدان، هاوار بۆ تۆ دەهێنم،
    بەیانییان نوێژم بەرەو ڕووت دێت.
14 ئەی یەزدان، بۆچی گیانم ڕەت دەکەیتەوە،
    ڕووی خۆتم لێ دەشاریتەوە؟

15 من لە منداڵییەوە کڵۆڵم و نزیکە مەرگم،
    بەرگەی ترسەکانی تۆم گرت و سەرم لێ شێوا.
16 تووڕەیی تۆ بەسەر مندا تێپەڕی،
    ترسی بەڵاکانی تۆ وێرانی کردم.
17 وەک لافاو بە درێژایی ڕۆژ دەوری داوم،
    لە هەموو لایەکەوە دەوری گرتووم.
18 دۆست و خۆشەویستەکانت لێ دوورخستمەوە،
    تاریکی بووە بە نزیکترین هاوڕێم.

Notas al pie

  1. 88‏:0 ماحەلەت لعەنۆت: دەستەواژەیەکی مۆسیقییە، لەوانەیە بە واتای ئازاری ناخۆشی بێت.‏
  2. 88‏:7 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتی 10، وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏
  3. 88‏:11 لەناوچوون: عیبری: ئەبەدۆن‏. لە پەیمانی نوێ ئەم وشەیە بە واتای (لەناوبەر) هاتووە، بڕوانە ئاشکراکردن 11‏:9‏‏.‏
  4. 88‏:12 شوێنی مردووان، کە چیتر خودا گرنگییان پێ نادات.‏