Chinese Contemporary Bible (Simplified)

诗篇 83

祈求上帝击败仇敌

亚萨的诗。

1上帝啊,求你不要缄默无声,
一言不发。
看啊,你的敌人在喧嚷,
恨你的人趾高气扬。
他们用诡计害你的子民,
他们一起谋害你所疼爱的人。
他们说:
“来吧,让我们铲除以色列,
让他们亡国,被人遗忘。”
他们串通一气,
勾结起来抵挡你。
他们是以东人、以实玛利人、摩押人、夏甲人、
迦巴勒人、亚扪人、亚玛力人、非利士人和泰尔人。
亚述也跟他们勾结,
要助罗得的后代一臂之力。(细拉)
求你对付他们,
如同对付米甸人和基顺河边的西西拉与耶宾。
10 他们在隐·多珥灭亡,
成了地上的粪土。
11 求你使他们的首领得到俄立和西伊伯那样的下场,
使他们的王侯得到西巴和撒慕拿那样的下场。
12 他们曾说:
“让我们夺取上帝的草场吧。”
13 我的上帝啊,求你把他们驱散,
如同狂风吹散尘土和碎秸。
14 烈火怎样烧毁森林,
火焰怎样吞没山岭,
15 求你也照样用狂风追赶他们,
用暴雨恐吓他们。
16 耶和华啊,
求你使他们满面羞愧,
这样他们才会来寻求你。
17 愿他们永远羞愧惊恐,
愿他们在耻辱中灭亡。
18 让他们知道你是耶和华,
唯有你是普天下的至高者。

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 83

گۆرانییەک، زەبوورێکی ئاساف.

1ئەی خودایە، بێدەنگ مەبە،
    کپ مەبە، خودایە، هێدی مەبە.
ئەوەتا دوژمنانت هەرایانە،
    ناحەزانت لە دژت ڕاپەڕیون.
ڕاوێژ دەکەن لە دژی گەلەکەت،
    پیلان دەگێڕن لە دژی ئەوانەی تۆ پەنات داون.
دەڵێن: «با لەناو نەتەوەکان بیانسڕینەوە،
    لەمەودوا ناوی ئیسرائیل باس نەکرێت.»

چونکە بە هاوبیری پێکەوە پیلان دەگێڕن،
    لە دژی تۆ پەیمانیان بەستووە.
خێوەتەکانی ئەدۆم و ئیسماعیلییەکان[a]،
    مۆئاب و هاجەرییەکان،
جوبەیل[b] و عەمۆن و عەمالێق[c]،
    فەلەستیە لەگەڵ دانیشتووی سور.
هەروەها ئاشوریش[d] چووەتە پاڵیان،
    بوونە بازووی بەهێزی نەوەی ڵوت[e].[f]

هەروەک چیت لە میدیان[g] کرد ئاوایان لێ بکە،
    هەروەک چیت لە سیسرا[h] و یاڤین[i]کرد لە ڕووباری قیشۆن[j]،
10 کە لە کانی دۆر[k] فەوتان،
    بوون بە زبڵ بۆ زەوی.
11 گەورەکانیان وەک عۆرێڤ و زئێڤ[l] لێ بکە،
    هەموو میرەکانیان وەک زەڤەح و چەلموناع[m]،
12 ئەوانەی گوتیان: «لەوەڕگاکانی خودا
    دەکەینە موڵکی خۆمان.»

13 ئەی خودای من، بیانکە بە تەپوتۆز،
    وەک کای دەم بایان لێ بکە.
14 وەک چۆن ئاگر دارستان دەسووتێنێت،
    وەک گڕ چیا دەسووتێنێت،
15 ئاوا بە ڕەشەبای خۆت ڕاویان بنێ،
    بە گەردەلوولی خۆت هوڕیان بکە.
16 ئەی یەزدان، ڕوویان بە ڕیسوایی داپۆشە،
    تاکو بەدوای ناوتدا بگەڕێن.

17 هەتاهەتایە شەرمەزار و پەرێشانم،
    ڕیسوا دەبن و دەفەوتێن.
18 با بزانن کە تۆ، ئەوەی ناوت یەزدانە،
    لەسەر هەموو زەوی تەنها تۆ هەرەبەرزیت!

Notas al pie

  1. 83‏:6 نەوەی ئیسماعیلی کوڕی ئیبراهیمن لە هاجەری کەنیزەکەی. بە ژیانی کۆچەری و چادرنشینی بەناوبانگ بوونە، هەروەها لە بەکارهێنانی تیروکەوان.‏
  2. 83‏:7 شاری جوبەیل شارێکی کۆنە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 7000 لەمەوپێش، ئەمرۆ بە دووری 38 کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری بەیروت.‏
  3. 83‏:7 مەبەست لە جبیل بەشی باکوورە لە چیاکانی ئەدۆم، عەمونیش ناوی گەلێکە لە ناوچەیەکی شاخاوی لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون نیشتەجێ بوون، عەمالێقیش بە کۆنترین دانیشتووانی باشووری سوریا دادەنرێن، نەوەی ئەلیفازی کوڕی عیسۆ کوڕی ئیسحاقن.‏
  4. 83‏:8 مەبەست لە ئاشورییەکانە کە لە ناوچەی میسۆپۆتامیا ژیاون و ئیمپڕاتۆریەتێکی بەهێزیان هەبووە. نەوەی دووەم کوڕی شێمی کوڕی نوحن. بڕوانە پەیدابوون 10‏:22‏‏.‏
  5. 83‏:8 مەبەست ڵوتی برازای ئیبراهیمە.‏
  6. 83‏:8 لە دەقی عیبری لێرە وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏
  7. 83‏:9 شارێکی کۆنە دەکەوتە چۆڵەوانی یەهوداوە.‏
  8. 83‏:9 سیسرا سەرکردەی سوپاکەی یابینی پاشای کەنعانییەکان بوو لە خاچۆر. بۆ زانیاری زیاتر بڕوانە ڕابەران بەشەکانی 4، 5.‏
  9. 83‏:9 پاشای کەنعانییەکان بوو لە خاچۆر. بۆ زانیاری زیاتر بڕوانە ڕابەران بەشی 4.‏
  10. 83‏:9 قیشۆن، ڕووبارێکە بە دەشتی ئیبن عامر دەڕوات لە فەلەستین.‏
  11. 83‏:10 شارێکە دەکەوێتە دووری نۆ کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ناسیرە، هەتا ئێستاش ئەمە ناویەتی.‏
  12. 83‏:11 عۆرێب و زئێب، ناوی دوو سەرکردەی میدیانییەکانن بە دەستی ئەفرایمییەکان کوژران، دوای ئەوەی لەبەر گدعۆن هەڵاتن. بڕوانە ڕابەران 7‏:25‏‏.‏
  13. 83‏:11 زەڤەح و چەلموناع، دوو پاشای میدیانییەکان بوون گدعۆن کوشتنی. بڕوانە ڕابەران 8‏:5‏‏.‏