1犹大王亚们的儿子约西亚执政期间,耶和华对希西迦的玄孙、亚玛利亚的曾孙、基大利的孙子、古示的儿子西番雅说:
耶和华审判的日子
2“我必毁灭地上的一切。
这是耶和华说的。
3我必毁灭人类、兽类、
天上的鸟和海里的鱼。
我必使恶人倒毙,
我必铲除地上的人类。
这是耶和华说的。
4“我必伸手攻击犹大,
以及所有住在耶路撒冷的人,
铲除巴力的余迹及拜偶像之祭司的名号。
5我必铲除那些在屋顶祭拜天上万象的人,
铲除敬拜我、凭我起誓又凭米勒公起誓的人,
6铲除离弃我、不寻求我、不求问我的人。”
7要在主耶和华面前肃静,
因为耶和华的日子近了。
耶和华已准备好祭物,
洁净了祂邀请的人。
8耶和华说:“在我献祭的日子,
我必惩罚首领和王子,
以及所有穿外族服装的人。
9到那日,我必惩罚所有跳过门槛1:9 “跳过门槛……的人”指祭拜偶像的人,参见撒母耳记上5:5。、
使主人的家充满暴力和欺诈的人。
10到那日,鱼门必传出哭喊声,
新区必响起哀号声,
山陵必发出崩裂的巨响。
这是耶和华说的。
11市场区的居民啊,哀哭吧!
因为所有的商人必灭亡,
所有做买卖的必被铲除。
12那时,我必提着灯巡查耶路撒冷,
惩罚那些安于罪中的人。
他们心想,‘耶和华不赐福也不降祸。’
13他们的财物必遭抢掠,
家园必沦为废墟。
他们建造房屋,却不能住在里面;
栽种葡萄园,却喝不到葡萄酒。
14“耶和华的大日子近了,
近了,很快就到了。
那将是痛苦的日子,
勇士也必凄声哀号。
15那是降烈怒的日子,
是困苦艰难的日子,
是摧残毁坏的日子,
是黑暗幽冥的日子,
是阴霾密布的日子,
16是吹号呐喊、
攻打坚城高垒的日子。
17“我要使人们灾难临头,
以致他们行路像瞎子,
因为他们得罪了我。
他们的血必被倒出,如同灰尘;
他们的尸体必被丢弃,如同粪便。
18在耶和华发怒的日子,
他们的金银救不了他们。
祂的怒火必吞噬大地,
祂必骤然毁灭一切世人。”
1پەیامی یەزدان بۆ سەفەنیای کوڕی کووشی کوڕی گەدەلیاهوی کوڕی ئەمەریای کوڕی حەزقیا، لە سەردەمی یۆشیای کوڕی ئامۆنی پاشای یەهودا:
ئاگادارکردنەوە بۆ هاتنی وێرانکاری
2«هەمووان لەسەر ڕووی زەوی
بە تەواوەتی دادەماڵم.»
ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
3«مرۆڤ و ئاژەڵ دادەماڵم،
باڵندەکانی ئاسمان و
ماسییەکانی دەریا دادەماڵم.
بەدکاران تووشی کۆسپ دەکەم و
مرۆڤ لەسەر ڕووی زەوی بنبڕ دەکەم.»
ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
پێشبینییەک سەبارەت بە یەهودا
4«دەستم بۆ سەر یەهودا و
بۆ سەر هەموو دانیشتووانی ئۆرشەلیم درێژ دەکەم.
ئەو بەعل پەرستانەی ماونەتەوە لەم شوێنە بنبڕیان دەکەم،
ناوی کاهینە بتپەرستەکان و کاهینە هەڵگەڕاوەکان،
5ئەوانەی لە سەربانەکان کڕنۆش دەبەن
بۆ ئەستێرەکانی ئاسمان،
ئەوانەی کڕنۆش دەبەن و سوێند بە یەزدان دەخۆن،
هەروەها سوێند بە مۆلەخیش1:5 خوداوەندێکی کەنعانییە بتپەرستەکان بووە، بۆ پەرستنی هەستاون بە تێپەڕاندنی منداڵەکانیان بەناو ئاگردا. بڕوانە دووەم هەواڵی ڕۆژان 28:3. دەخۆن،
6لەگەڵ ئەوانەی لە یەزدان هەڵگەڕاونەتەوە و
ئەوانەی ڕوو لە یەزدان ناکەن و پرسیاری لێ ناکەن.»
7لەبەردەم یەزدانی باڵادەست بێدەنگ بە،
چونکە ڕۆژی یەزدان1:7 ڕۆژی سزادانی گوناهباران و ڕزگارکردنی گەلی خودا. نزیکە،
چونکە یەزدان قوربانی ئامادە کردووە
بانگکراوانی خۆی تەرخان دەکات.
8لە ڕۆژی قوربانی یەزدان
میران سزا دەدەم
هەروەها کوڕانی پاشا و
هەموو ئەوانەی جلوبەرگی نامۆیان لەبەرە.
9لەو ڕۆژەدا هەموو ئەوانە سزا دەدەم
کە خۆیان لەوە دەپارێزن پێ لە سەکۆی دەروازەکە بنێن،1:9 باز دەدەن: نەریتێکی بتپەرستانە، بڕوانە یەکەم ساموئێل 5:5.
ئەوانەی پەرستگای خوداوەندەکانیان پڕ دەکەن
لە ستەم و فێڵبازی.
10یەزدان دەفەرموێت: «لەو ڕۆژەدا،
دەنگی هاوار لە دەروازەی ماسی بەرزدەبێتەوە،
ناڵەناڵ لە ”گەڕەکی نوێ“ دێت،
دەنگی تێکشکانێکی گەورەش لە گردەکانەوە.
11ئەی دانیشتووانی ناوچەی مەکتیش1:11 گەڕەکێک بووە لەناو بازاڕی گەورەی ئۆرشەلیم. بناڵێنن،
هەموو بازرگانەکانتان لەناودەچن،
هەموو بازرگانەکانی زیو بنبڕ دەکرێن.
12لەو سەردەمەدا، بە چرا ئۆرشەلیم دەپشکنم و
ئەو کەسانە سزا دەدەم کە لەخۆڕازین،
ئەوانە وەک شەرابن بەسەر خڵتەکەیەوە،
لە دڵی خۆیاندا دەڵێن:
”یەزدان نە چاکە دەکات و نە خراپە.“
13ئەوانە سامانیان تاڵان دەکرێت،
ماڵیان وێران دەبێت.
ماڵ بنیاد دەنێن و
تێیدا دانانیشن؛
ڕەز دەچێنن و
لە شەرابەکەی ناخۆنەوە.
ڕۆژی گەورەی یەزدان
14«ڕۆژی گەورەی یەزدان نزیکە،
نزیکە و زۆر بە پەلەیە.
هاواری ڕۆژی یەزدان تاڵ دەبێت،
پاڵەوانە مەزنەکە نەعرەتەی جەنگ دەکێشێت.
15ئەو ڕۆژە ڕۆژی تووڕەییە،
ڕۆژی تەنگانە و ئازارە،
ڕۆژی کاولبوون و وێرانییە،
ڕۆژی تاریکی و ئەنگوستەچاوە،
ڕۆژی هەور و تەمی چڕە،
16ڕۆژی کەڕەنا لێدان و نەعرەتەی جەنگە
لە دژی شارە قەڵابەندەکان و
لە دژی قوللە بەرزەکان.
17«تەنگ بە مرۆڤ هەڵدەچنم،
وەک کوێر بە پەلکوتان دەڕۆن،
چونکە دەرهەق بە یەزدان گوناهیان کرد.
ئینجا خوێنیان وەک خۆڵ دەڕژێت و
هەناویشیان وەک زبڵ.
18نە زیو و نە زێڕەکەیان
ناتوانن دەربازیان بکەن،
لە ڕۆژی تووڕەیی یەزدان.
«بە ئاگری ئیرەییەکەی1:18 ئیرەیی: واتای هەڵوێستی توندی خودا بەرامبەر بە بتپەرستی، چونکە خودا دەیەوێت تەنها ئەو بپەرسترێت.
هەموو زەوی هەڵدەلووشێت،
چونکە لەناوچوونێکی کتوپڕ دروستدەکات
بۆ هەموو دانیشتووانی زەوی.»