Chinese Contemporary Bible (Simplified)

撒迦利亚书 7:1-14

呼吁公义和怜悯

1大流士王四年九月,即基斯流月四日,耶和华的话传给了撒迦利亚2那时,伯特利人差遣沙利色利坚米勒及其随从去向耶和华求恩。 3他们问万军之耶和华殿里的祭司和先知:“我们还要照多年的惯例在五月哀伤、禁食吗?”

4万军之耶和华的话传给了我,说: 5“你要对境内的民众和祭司说,‘七十年来,你们在五月和七月禁食、哀伤,难道真的是为了我吗? 6你们吃喝,难道不是为自己吃、为自己喝吗? 7这些不是耶和华借从前的先知所宣告的吗?当时耶路撒冷和周围的城邑人口兴盛、繁荣,南地和丘陵都有人居住。’”

8耶和华的话又传给了撒迦利亚,说: 9“万军之耶和华曾对你们的祖先说,‘要秉公行义,彼此以慈爱和怜悯相待。 10不可欺压寡妇、孤儿、寄居者和穷人,不可设阴谋彼此相害。’ 11他们却不理会,背过身去,充耳不闻, 12心如铁石,不遵从律法,也不遵从万军之耶和华借着祂的灵指示从前的先知所说的话。因此,万军之耶和华非常愤怒。 13祂说,‘我曾呼唤他们,他们不听;将来他们呼求我,我也不听。 14我要用旋风把他们吹散到陌生的万国中,使他们的土地荒凉、杳无人迹,因为他们使美好的土地一片荒凉。’”

Kurdi Sorani Standard

زەکەریا 7:1-14

حوکمدانی تەواو و خۆشەویستی نەگۆڕ

1لە چوارەم ساڵی داریوشی پاشا، لە چواری مانگی نۆ لە کیسلێڤ فەرمایشتی یەزدان بۆ زەکەریا هات. 2خەڵکی بێت‌ئێل شەرئەچەر و ڕەگەم‌مەلەخیان لەگەڵ پیاوەکانیان نارد بۆ ئەوەی لە یەزدان بپاڕێنەوە، 3بۆ ئەوەی لە کاهینەکانی ماڵی یەزدانی سوپاسالار و لە پێغەمبەرەکان بپرسن: «ئایا لە مانگی پێنجدا بگریێین و خۆمان تەرخان بکەین، هەروەک ئەم چەند ساڵەی ڕابردوو کردوومانە؟»

4ئینجا فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارم بۆ هات: 5«بە هەموو گەلی خاکەکە و بە کاهینەکان بڵێ: ”کاتێک بە ڕۆژوو بوون و شیوەنتان گێڕا، لە مانگی پێنج و مانگی حەوت، لە ماوەی حەفتا ساڵی ڕابردوو، ئایا بەڕاستی بۆ من بەڕۆژوو بوون؟ 6ئەی کە دەتانخوارد و دەتانخواردەوە، ئایا بۆ خۆتان نەبوو ئاهەنگتان دەگێڕا؟ 7ئایا هەمان ئەو پەیامە نەبوو کە یەزدان لە ڕێگەی پێغەمبەرەکانی پێشووەوە ڕایگەیاند، لە کاتێکدا کە ئۆرشەلیم ئاوەدان و ئارام بوو، شارۆچکەکانی دەوروبەری و نەقەب و زوورگەکانی7‏:7 زوورگ: لە تەپۆڵکە بەرزترە، هەروەک بەرزاییەکانی زوورگەزراو لە کوردستان.‏ یەهودا ئاوەدان بوون؟“»

8ئینجا فەرمایشتی یەزدان بۆ زەکەریا هات: 9«یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: ”بە دادپەروەری ڕاستەقینە حوکم بدەن، لەگەڵ یەکتری میهرەبان و بە بەزەیی بن. 10بێوەژن و هەتیو، نامۆ و هەژار مەچەوسێننەوە، لە دڵەوە بیر لە خراپە مەکەنەوە بەرامبەر بە یەکتری.“

11«بەڵام نەیانویست گوێ شل بکەن، شانی یاخبوونیان دایەبەر، خۆیان کەڕ کرد. 12دڵیان وەک بەردەئەستێ ڕەقکرد نەوەک گوێیان لە فێرکردنەکان و لەو وشانە بێت کە یەزدانی سوپاسالار بە ڕۆحی خۆی لە ڕێگەی پێغەمبەرەکانی پێشووەوە ناردی. ئیتر یەزدانی سوپاسالار زۆر تووڕە بوو.

13«یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت: ”چۆن بانگم کرد و گوێیان نەگرت، ئەوانیش ئاوا نزا دەکەن و گوێ ناگرم. 14بە ڕەشەبایەک بەناو هەموو نەتەوەکاندا پەرتوبڵاوم کردنەوە و لەوێ نامۆ بوون. لەپاش ئەوان زەوییەکە وێران بوو و کەس هاتوچۆی پێیدا نەکرد. بەم جۆرە خاکی شادییان وێران کرد.“»