Chinese Contemporary Bible (Simplified)

撒迦利亚书 12:1-14

耶路撒冷必蒙拯救

1以下是耶和华关于以色列的启示。

铺展穹苍、奠立大地的根基、塑造人灵魂的耶和华说: 2“看啊,我要使耶路撒冷成为令周围万民昏醉的酒杯。耶路撒冷被围困时,犹大也必受困。 3到那天,当地上的列国聚集起来攻击耶路撒冷的时候,我要使耶路撒冷成为一块沉重的石头。凡试图举起它的,必伤自己。 4到那天,我要使所有的战马惊恐,使马上的骑士癫狂。我必看顾犹大家,使列邦的马匹瞎眼。这是耶和华说的。 5那时,犹大的族长必心里说,‘耶路撒冷的居民从他们的上帝——万军之耶和华那里得到了力量。’

6“到那天,我必使犹大的族长像木柴中的火盆,像禾捆中的火把,吞噬左右四围的列邦,但耶路撒冷人必仍在原处——耶路撒冷安居。

7“耶和华必首先拯救犹大的帐篷,免得大卫家和耶路撒冷居民的荣耀超过犹大8到那天,耶和华必保护耶路撒冷的居民,使他们当中最软弱的像大卫一样刚强,使大卫家像上帝一样,像耶和华的天使一样带领他们。 9到那天,我必毁灭前来攻击耶路撒冷的列国。

10“我必将施恩和祷告的灵浇灌在大卫家和耶路撒冷的居民身上。他们必仰望我——他们所刺的那位,如丧独子一般为祂哀伤,如丧长子一般为祂痛哭。 11到那天,耶路撒冷必一片哀声,犹如米吉多平原的哈达临门的哀声。 12境内家家户户都必哀哭。大卫家的男子在一处,女子在一处;拿单家的男子在一处,女子在一处; 13利未家的男子在一处,女子在一处;示每家的男子在一处,女子在一处。 14其余各家也都哀哭,男女分开。

Kurdi Sorani Standard

زەکەریا 12:1-14

وێرانبوونی دوژمنانی ئۆرشەلیم

1ئەمە فەرمایشتی یەزدانە بە سروش سەبارەت بە ئیسرائیل.

یەزدان، ئەوەی کە ئاسمانی ڕاخستووە، زەوی دامەزراندووە، شێوەی ڕۆحی مرۆڤی لە ناخی مرۆڤدا کێشاوە، ئەمە دەفەرموێت: 2«من خەریکم ئۆرشەلیم دەکەمە جامێک هەموو گەلانی دەوروبەری سەرخۆش دەکات. یەهودا و ئۆرشەلیمیش گەمارۆ دەدرێن. 3لەو ڕۆژەدا کاتێک هەموو گەلانی زەوی لە دژی ئەو کۆدەبنەوە، ئۆرشەلیم بۆ هەموو گەلان دەکەمە بەردێکی قورس. ئەوەی بییەوێت بیجوڵێنێت خۆی بریندار دەکات.» 4یەزدان دەفەرموێت: «لەو ڕۆژەدا هەموو ئەسپێک تووشی سەرلێشێوان دەکەم و سوارەکەشی تووشی شێتی دەکەم. چاودێری بنەماڵەی یەهودا دەکەم، هەموو ئەسپی گەلان تووشی کوێری دەکەم. 5ئینجا سەرکردەکانی یەهودا لە دڵی خۆیاندا دەڵێن: ”خەڵکی ئۆرشەلیم بەهێزن، چونکە یەزدانی سوپاسالار خودایانە.“

6«لەو ڕۆژەدا سەرکردەکانی یەهودا وەک ئاگردانێک لێ دەکەم لەنێو کۆمەڵە دار و وەک مەشخەڵێکی ئاگر لەنێو مەڵۆ، جا بەلای ڕاست و بەلای چەپدا دەست دەکەن بە خواردنی هەموو گەلانی دەوروبەریان، بەڵام ئۆرشەلیم لە جێی خۆی بە سەلامەتی دەمێنێتەوە.

7«یەزدان سەرەتا گەلی یەهودا ڕزگار دەکات، بۆ ئەوەی شان و شکۆی بنەماڵەی داود و خەڵکی ئۆرشەلیم لەسەر یەهودا گەورەتر نەبن. 8لەو ڕۆژەدا یەزدان دانیشتووانی ئۆرشەلیم دەپارێزێت، ئەوەی لاوازە لەنێویان وەک داودی لێدێت، ماڵی داودیش وەک خودای لێدێت، وەک فریشتەی یەزدان لەپێشیان دەڕوات. 9لەو ڕۆژەدا مکوڕ دەبم لەسەر لەناوبردنی هەموو ئەو نەتەوانەی کە هێرش دەکەنە سەر ئۆرشەلیم.

شیوەن بۆ ئەوەی زامداریان کرد

10«ڕۆحی میهرەبانی و پاڕانەوە بەسەر بنەماڵەی داود و بەسەر دانیشتووانی ئۆرشەلیمدا دەبارێنم. جا تەماشای من دەکەن، ئەوەی کە ڕمیان لێداوە، هەروەها شیوەنی بۆ دەگێڕن وەک کەسێک شیوەن بۆ تاقانەکەی بگێڕێت، زۆر دەگریێن، هەروەک گریان بۆ نۆبەرەیەک. 11لەو ڕۆژەدا شیوەنێکی گەورە لە ئۆرشەلیم دەبێت، وەک شیوەنی هەدەد ڕیمۆن لە دەشتی مەگیدۆ. 12خاکەکە شیوەن دەگێڕێت، خێڵ بە خێڵ هەریەکە و بە جیا: خێڵی بنەماڵەی داود و ژنەکانیان، خێڵی بنەماڵەی ناتان و ژنەکانیان، 13خێڵی بنەماڵەی لێڤی و ژنەکانیان، خێڵی شیمعی و ژنەکانیان. 14هەموو ئەو خێڵانەی مابوونەوە خێڵ بە خێڵ بە جیا و ژنەکانیشیان بە جیا.