Chinese Contemporary Bible (Simplified)

彼得后书 1:1-21

1我是耶稣基督的奴仆和使徒西门·彼得,写信给借着我们的上帝和救主耶稣基督的义,与我们得到同样宝贵信心的人。

2愿你们因认识上帝和我们主耶稣而得到丰富的恩典和平安!

追求长进

3因为我们认识了用自己的荣耀和美德呼召我们的上帝,上帝以祂神圣的能力将生命与敬虔所需要的一切赐给了我们。 4借此,祂已将既宝贵又伟大的应许赏给了我们,使我们脱离世上私欲带来的败坏,能够有份于上帝的性情。

5正因如此,你们要加倍努力,不仅要有信心,还要有好的德行;不仅要有好的德行,还要有知识; 6不仅要有知识,还要有节制;不仅要有节制,还要有忍耐;不仅要有忍耐,还要有敬虔; 7不仅要有敬虔,还要有爱弟兄姊妹的心;不仅要有爱弟兄姊妹的心,还要有爱众人的心。 8如果充分具备了这些品德,你们对我们主耶稣基督的认识就不会停滞不前,毫无收获。 9缺乏上述品德的人不是瞎眼就是目光短浅,忘记他从前的罪已经得到洁净。

10所以,弟兄姊妹,你们要更加努力,以确定自己蒙了呼召和拣选。这样,你们就绝不会失足犯罪, 11进入我们的主和救主耶稣基督永恒国度的大门必为你们敞开。

12虽然你们已经知道这些事,并且在所领受的真道上也很坚固,但我还是要常常提醒你们。 13我觉得应当趁着我还在世的时候1:13 还在世的时候”希腊文是“还在这帐篷里的时候”,作者用帐篷代表自己的身体。提醒你们,激励你们, 14因我知道自己离世的日子已经不远了,正如我们的主耶稣基督指示我的。 15我要尽力使你们在我离世以后仍然常常记得这些事。

见证基督的荣耀

16我们从前告诉你们有关主耶稣基督的大能和祂降临的事,并非根据巧妙虚构的神话,而是我们亲眼见过祂的威荣。 17祂从父上帝那里得到了尊贵和荣耀,那时从极大的荣光中有声音对祂说:“这是我的爱子,我甚喜悦祂。” 18当时我们和祂一同在圣山上,亲耳听见了这来自天上的声音。

19这使我们更加确信先知的预言。你们要留意这些预言,把这些预言看作照耀在黑暗中的明灯,一直到天破晓、晨星在你们心中升起。 20你们首先该知道:圣经上的一切预言都不可随人的私意解释, 21因为预言绝非出于人的意思,都是人受了圣灵的感动,讲出上帝的信息。

Kurdi Sorani Standard

دووەم پەترۆس 1:1-21

1لە شیمۆن پەترۆسی بەندە و نێردراوی عیسای مەسیحەوە،

بۆ ئەوانەی لە ڕێگەی ڕاستودروستی خودا و ڕزگارکەرمان عیسای مەسیح باوەڕێکی بەهاداری وەک باوەڕی ئێمەیان دەستکەوتووە.

2با نیعمەت1‏:2 خودا نیعمەت بە مرۆڤ دەبەخشێت، بە واتای بەخشینێکی خودایە کە بەبێ ئەوەی شایستەی بین خودا پێمان دەبەخشێت.‏ و ئاشتیتان بۆ زیاد بێت، بە ناسینی خودا و عیسای خاوەن شکۆمان.

هەڵبژاردن و بانگەواز بۆ گەشەکردن

3هێزە خوداییەکەی مەسیح هەموو ئەو شتانەی پێ بەخشیوین کە بۆ ژیان و لەخواترسی پێویستە، ئەمەش لە ڕێگەی ئەو ناسینەی کە هەمانە بۆ ئەو خودایەی کە بانگی کردین بۆ شکۆ و چاکییەکەی. 4خودا بەهۆی هەموو ئەمانەوە بەڵێنە بەهادار و گەورەکانی پێداین، تاکو ئێوە بەهۆی ئەم بەڵێنانەوە بتوانن لەو گەندەڵییەی جیهان دەرباز بن کە لە ئارەزووی خراپدایە و بەشدار بن لە سروشتی خودایی.

5هەر لەبەر ئەمەش، تێبکۆشن تاکو لە باوەڕتان چاکە بکەوێتەوە، لە چاکەش، زانیاری، 6لە زانیاریش بەسەرخۆدا زاڵبوون، لە بەسەرخۆدا زاڵبوونیش دانبەخۆداگرتن، لە دانبەخۆداگرتنیش لەخواترسی، 7لە لەخواترسیش هەست و سۆزی هاوبەش، لە هەست و سۆزی هاوبەشیش خۆشەویستی، 8چونکە ئەگەر ئەوانەتان تێدابێت و زیاد بکات، واتان لێدەکات بۆ ناسینی عیسای مەسیحی گەورەمان تەمبەڵ و بێ بەرهەم نەبن. 9بەڵام ئەوەی ئەمانەی نەبێت، ئەوا کوێر و کەمبینە، لە یادی چووە کە گوناهە کۆنەکانی پاک بووەتەوە.

10خوشکان، برایان، هەر بۆیە زیاتریش تێبکۆشن بۆ چەسپاندنی هەڵبژاردن و بانگەوازییەکەتان، چونکە ئەگەر ئەمانەتان کرد ئەوا هەرگیز ناکەون، 11هەروەها پێشوازییەکی گەرمتان لێ دەکرێت بۆ چوونە ناو شانشینی هەتاهەتایی عیسای مەسیحی گەورە و ڕزگارکەرمان.

12لەبەر ئەوە بەردەوام دەمەوێ ئەم شتانەتان بەبیر بهێنمەوە، هەرچەندە لەو ڕاستییەی ئێستادا دەزانن و دامەزراون. 13باوەڕم وایە هەتا لەم جەستەیەدا بم، ئەرکی خۆمە بەبیرتان بهێنمەوە، 14چونکە دەزانم بە زوویی ئەم جیهانە بەجێدەهێڵم، هەروەک چۆن عیسای مەسیحی گەورەمان بۆی دەرخستم. 15هەروەها تێدەکۆشم تاکو دوای دەرچوونم هەردەم ئەم شتانەتان وەبیربێتەوە.1‏:15 مەبەستی ئەوەیە کە بەر لە کۆچکردنی نووسراو بەجێدەهێڵێت، هەروەها بەگوێرەی دەقەکان مزگێنی بەپێی نووسینی مەرقۆس بە سەرپەرشتی پەترۆس نووسراوە.‏

شایەتی نەگۆڕی نێردراوان

16کاتێک هاتنی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان و هێزەکەیمان پێ ناساندن، ئێمە بەدوای کۆمەڵە ئەفسانەیەکی زیرەکانەی هەڵبەستراو نەکەوتبووین، بەڵکو شایەتحاڵی پایەبەرزییەتی ئەو بووین. 17ڕێز و شکۆی لە خودای باوک وەرگرت کاتێک ئەم دەنگەی لە شکۆداری پایەبەرزەوە بۆ هات: «ئەمەیە کوڕی خۆشەویستم، ئەوەی زۆر پێی دڵشادم.»1‏:17 مەتا 17‏:5 و مەرقۆس 9‏:7 و لۆقا 9‏:35.‏ 18ئێمەش گوێمان لەم دەنگە بوو کە لە ئاسمانەوە هات، کاتێک لە شاخی پیرۆز لەگەڵی بووین.

19هەروەها پەیامی پێغەمبەرانمان هەیە کە بە تەواوی پشتی پێ دەبەسترێت، چاک دەکەن کە گرنگی پێ بدەن، هەروەک چۆن گرنگی بەو چرایە دەدەن کە لە شوێنێکی تاریکدا دەدرەوشێتەوە هەتا ئەو کاتەی ڕۆژ دەبێتەوە و ئەستێرەی بەیان لە دڵتاندا هەڵدێت. 20لە سەرووی هەموو شتێکەوە ئەمە بزانن، کە هیچ پێشبینییەک لە نووسراوە پیرۆزەکاندا بە لێکدانەوەی خودی پێغەمبەرەکە نەنووسراوە، 21چونکە هەرگیز پێشبینی بە خواستی مرۆڤ نەهاتووە، بەڵکو ڕۆحی پیرۆز ڕابەرایەتی مرۆڤەکانی کردووە، بۆ ئەوەی پەیامی خودا ڕابگەیەنن.