Chinese Contemporary Bible (Simplified)

创世记 5:1-32

亚当的后代

1以下是关于亚当后代的记载。

上帝造人的时候,是照祂自己的形象造的。 2祂造了男人和女人,又赐福给他们,在创造他们的那日称他们为“人”。 3亚当一百三十岁生了一子,长相酷似自己,给他取名叫塞特4亚当生了塞特以后,又活了八百年,生儿育女, 5九百三十岁去世。

6塞特一百零五岁生以挪士7之后又活了八百零七年,生儿育女, 8九百一十二岁去世。

9以挪士九十岁生该南10之后又活了八百一十五年,生儿育女, 11九百零五岁去世。

12该南七十岁生玛勒列13之后又活了八百四十年,生儿育女, 14九百一十岁去世。

15玛勒列六十五岁生雅列16之后又活了八百三十年,生儿育女, 17八百九十五岁去世。

18雅列一百六十二岁生以诺19之后又活了八百年,生儿育女, 20九百六十二岁去世。

21以诺六十五岁生玛土撒拉22之后与上帝亲密同行三百年,生儿育女, 23共活了三百六十五年。 24以诺与上帝亲密同行,后来被上帝接去,不在世上了。

25玛土撒拉一百八十七岁生拉麦26之后又活了七百八十二年,生儿育女, 27九百六十九岁去世。

28拉麦一百八十二岁生了一个儿子, 29取名叫挪亚5:29 希伯来文中“挪亚”与“安慰”谐音。,他说:“耶和华咒诅了大地,以致我们艰辛劳苦,这孩子必使我们从艰辛劳苦中得安慰。” 30拉麦挪亚之后,又活了五百九十五年,生儿育女, 31七百七十七岁去世。

32挪亚五百岁生雅弗

Kurdi Sorani Standard

پەیدابوون 5:1-32

لە ئادەمەوە هەتا نوح

1ئەمە تۆماری نەوەکانی ئادەمە.

ئەو ڕۆژەی خودا مرۆڤی بەدیهێنا، لەسەر شێوەی خودا دروستی کرد. 2بە نێر و مێ بەدیهێنان و بەرەکەتداری کردن. ئەو ڕۆژەی بەدیهێنان ناوی لێنان «مرۆڤ».

3کاتێک ئادەم تەمەنی سەد و سی ساڵ بوو، کوڕێکی بوو لە وێنەی خۆی و لە خۆی دەچوو، ناوی لێنا شیت. 4دوای لەدایکبوونی شیت، ئادەم هەشت سەد ساڵ ژیا، کوڕ و کچی دیکەشی بوو. 5هەموو تەمەنی ئادەم نۆ سەد و سی ساڵ بوو، ئیتر مرد.

6کاتێک شیت تەمەنی سەد و پێنج ساڵ بوو، ئەنۆش لە نەوەی ئەو لەدایکبوو. 7دوای لەدایکبوونی ئەنۆش، شیت هەشت سەد و حەوت ساڵ ژیا، کوڕ و کچی دیکەشی بوو. 8هەموو تەمەنی شیت نۆ سەد و دوازدە ساڵ بوو، ئیتر مرد.

9کاتێک ئەنۆش تەمەنی نەوەد ساڵ بوو، قێنان لە نەوەی ئەو لەدایکبوو.

10دوای لەدایکبوونی قێنان، ئەنۆش هەشت سەد و پازدە ساڵ ژیا، کوڕ و کچی دیکەشی بوو. 11هەموو تەمەنی ئەنۆش نۆ سەد و پێنج ساڵ بوو، ئیتر مرد.

12کاتێک قێنان تەمەنی حەفتا ساڵ بوو، مەهلەلئێل لە نەوەی ئەو لەدایکبوو. 13دوای لەدایکبوونی مەهلەلئێل، قێنان هەشت سەد و چل ساڵ ژیا، کوڕ و کچی دیکەشی بوو. 14هەموو تەمەنی قێنان نۆ سەد و دە ساڵ بوو، ئیتر مرد.

15کاتێک مەهلەلئێل تەمەنی شەست و پێنج ساڵ بوو، یارەد لە نەوەی ئەو لەدایکبوو. 16دوای لەدایکبوونی یارەد، مەهلەلئێل هەشت سەد و سی ساڵ ژیا، کوڕ و کچی دیکەشی بوو. 17هەموو تەمەنی مەهلەلئێل هەشت سەد و نەوەد و پێنج ساڵ بوو، ئیتر مرد.

18کاتێک یارەد تەمەنی سەد و شەست و دوو ساڵ بوو، حەنۆخ لە نەوەی ئەو لەدایکبوو. 19دوای لەدایکبوونی حەنۆخ، یارەد هەشت سەد ساڵ ژیا، کوڕ و کچی دیکەشی بوو. 20هەموو تەمەنی یارەد نۆ سەد و شەست و دوو ساڵ بوو، ئیتر مرد.

21کاتێک حەنۆخ تەمەنی شەست و پێنج ساڵ بوو، مەتوشالح لە نەوەی ئەو لەدایکبوو. 22دوای ئەوەی حەنۆخ مەتوشالحی بوو، سێ سەد ساڵ دۆستایەتی خودای کرد، هەروەها کوڕ و کچی دیکەشی بوو. 23ئیتر هەموو ماوەی ژیانی حەنۆخ سێ سەد و شەست و پێنج ساڵ بوو. 24حەنۆخ دۆستی خودا بوو، ئیتر کەس نەیبینییەوە، چونکە خودا بردییەوە لای خۆی.

25کاتێک مەتوشالح تەمەنی سەد و هەشتا و حەوت ساڵ بوو، لامەخ لە نەوەی ئەو لەدایکبوو. 26دوای لەدایکبوونی لامەخ، مەتوشالح حەوت سەد و هەشتا و دوو ساڵ ژیا، کوڕ و کچی دیکەشی بوو. 27هەموو تەمەنی مەتوشالح نۆ سەد و شەست و نۆ ساڵ بوو، ئیتر مرد.

28کاتێک لامەخ تەمەنی سەد و هەشتا و دوو ساڵ بوو، کوڕێکی بوو. 29ناوی لێنا نوح5‏:29 نوح لە وشەی (دڵنەواییکردن) لە زمانی عیبری نزیکە.‏، گوتی: «ئەمە لە کار و ماندووبوونی دەستمان دڵنەواییمان دەکات، کە لەو زەوییە دەیچێژین یەزدان نەفرەتی لێ کردووە.» 30دوای لەدایکبوونی نوح، لامەخ پێنج سەد و نەوەد و پێنج ساڵ ژیا، کوڕ و کچی دیکەشی بوو. 31هەموو تەمەنی لامەخ حەوت سەد و حەفتا و حەوت ساڵ بوو، ئیتر مرد.

32دوای ئەوەی نوح تەمەنی پێنج سەد ساڵ بوو، سام5‏:32 سام: عیبری شێم‏.‏ و حام و یافەتی بوو.