Chinese Contemporary Bible (Simplified)

创世记 35:1-29

雅各迁往伯特利

1上帝对雅各说:“你到伯特利去住,你要在那里为上帝筑一座坛,祂在你逃避你哥哥以扫时曾向你显现。” 2于是,雅各吩咐家人和所有的随从:“你们要除掉你们当中的外族神像,沐浴更衣,洁净自己。 3我们要上伯特利去,在那里为上帝筑一座坛,祂在我遭遇患难时听了我的祷告,一路都与我同在。” 4他们把所有外族的神像和自己的耳环都交给雅各雅各把这些东西埋在示剑的橡树下。

5他们就出发了,上帝使恐惧笼罩周围的城邑,没有人敢追赶他们。 6雅各和所有的随从来到迦南路斯,也就是伯特利7他在那里建造了一座坛,称那地方为伊勒·伯特利35:7 伊勒·伯特利”意思是“伯特利的上帝”。,因为在他逃避哥哥的时候,上帝曾在那里向他显现。 8后来利百加的奶妈底波拉死了,葬在伯特利山谷下面的橡树下,那棵树叫亚伦·巴古35:8 亚伦·巴古”意思是“哭泣的橡树”。

9雅各巴旦·亚兰回来后,上帝又向他显现,赐福给他。 10上帝对他说:“你叫雅各,但从今以后不要再叫雅各了,你要改名叫以色列。”这样雅各改名为以色列11上帝又说:“我是全能的上帝,你要生养众多,一国,甚至多国必从你而出,许多君王必出自你的子孙。 12我要把赐给亚伯拉罕以撒的土地赐给你和你的后代。” 13上帝说完就离开雅各升上天去。 14雅各在上帝跟他说话的地方立了一根石柱,又在柱子上奠酒、浇油, 15称那地方为伯特利

拉结和以撒去世

16他们从伯特利继续前行,离以法他还有一段路时,拉结难产。 17在难产的痛苦中,接生婆对她说:“不要害怕,你又添了一个儿子!” 18拉结临死前给儿子取名叫便·俄尼35:18 便·俄尼”意思是“我在苦难中生的儿子”。雅各却叫他便雅悯35:18 便雅悯”意思是“右手之子”,“右手”希伯来文有幸运或力量的意思。19拉结死后就葬在通往以法他的路旁,以法他伯利恒20雅各在她的坟上立了石碑,至今还在。 21以色列继续前行,在以得塔附近搭起了帐篷。 22以色列在那里居住时,吕便和父亲的妾辟拉通奸,以色列也知道这件事。

雅各有十二个儿子。 23利亚生了雅各的长子吕便西缅利未犹大以萨迦西布伦24拉结生了约瑟便雅悯25拉结的婢女辟拉生了拿弗他利26利亚的婢女悉帕生了迦得亚设。他们都是雅各的儿子,是在巴旦·亚兰出生的。

27雅各来到他父亲以撒住的幔利,即基列·亚巴,也就是亚伯拉罕以撒寄居的地方。基列·亚巴就是希伯仑28以撒共活了一百八十岁, 29年纪老迈,寿终正寝。他的儿子以扫雅各把他安葬了。

Kurdi Sorani Standard

پەیدابوون 35:1-29

گەڕانەوەی یاقوب بۆ بێت‌ئێل

1ئینجا خودا بە یاقوبی فەرموو: «هەستە و بڕۆ بۆ بێت‌ئێل و لەوێ نیشتەجێ بە. هەر لەوێش قوربانگایەک بۆ خودا دروستبکە، کە بۆت دەرکەوت کاتێک کە لە دەست عیسۆی برات هەڵدەهاتی.»

2ئیتر یاقوب بە خاووخێزانەکەی و هەموو ئەوانەی لەگەڵی بوون گوت: «هەموو ئەو خوداوەندە بێگانانە لە خۆتان دابماڵن کە پێتانە، ئینجا خۆتان پاک بکەنەوە و جلەکانیشتان بگۆڕن. 3با هەستین و بەرەو بێت‌ئێل سەربکەوین، لەوێ قوربانگایەک بۆ خودا دروستدەکەم کە لە ڕۆژی تەنگانەمدا بە دەنگمەوە هات و لەو ڕێگایەی گرتبوومە بەر لەگەڵم بوو.» 4ئەوانیش هەموو ئەو خوداوەندە بێگانانەی کە پێیان بوو لەگەڵ گوارەکانی گوێچکەیان دایانە یاقوب، یاقوبیش لەژێر دار بەڕووەکە کە لەلای شەخەمە لەژێر گڵ شاردییەوە. 5ئینجا بەڕێکەوتن و ترسی خوداش باڵی کێشا بەسەر شارۆچکەکانی دەوروبەریان، ئیتر کەس دوای کوڕانی یاقوب نەکەوت.

6یاقوب خۆی و هەموو ئەو خەڵکەی لەگەڵی بوو هاتنە لوز کە بێت‌ئێلە لە خاکی کەنعان. 7لەوێ قوربانگایەکی بنیاد نا، شوێنەکەشی ناونا ئێل بێت‌ئێل35‏:7 ئێل بێت‌ئێل واتە خودای بێت‌ئێل.‏، چونکە لەو شوێنەدا و لە کاتی هەڵاتنی لەدەست براکەی، خودای بۆ دەرکەوت.

8دەڤۆرای دایەنی ڕڤقە مرد، لەژێر دار بەڕووەکەی خوار بێت‌ئێل نێژرا. ئەو شوێنەش ناونرا ئەلۆن باکوت35‏:8 ئەلۆن باکوت بە واتای دار بەڕووی شیوەن و گریان دێت.‏.

9کاتێک لە پەدان ئارام گەڕایەوە، دیسان خودا بۆ یاقوب دەرکەوت و بەرەکەتداری کرد. 10خودا پێی فەرموو: «ناوت یاقوبە، بەڵام لە ئێستا بەدواوە بە یاقوب ناو نابرێیت، بەڵکو ناوت دەبێتە ئیسرائیل.» ئیتر ناوی لێنا ئیسرائیل.

11ئینجا خودا پێی فەرموو: «من خودای هەرە بەتوانام، بەردار بە و زۆر بە. نەتەوەیەک و کۆمەڵێک نەتەوە لە تۆوە دەبن، پاشایانیش لە پشتی تۆوە دەردەچن. 12ئەو خاکەش کە دام بە ئیبراهیم و ئیسحاق، هەروەها دەیدەمە تۆ و نەوەکەت لەدوای خۆت.» 13ئیتر خودا لەو شوێنە بەرزبووەوە کە قسەی لەگەڵ یاقوب کرد.

14یاقوبیش ستوونێکی بەردینی لەو شوێنە ڕاگیر کرد کە خودا قسەی لەگەڵ کردبوو، ئینجا شەرابی پێشکەشکراو و زەیتی بەسەردا کرد. 15یاقوب ئەو شوێنەی ناونا بێت‌ئێل کە تێیدا خودا قسەی لەگەڵدا کرد.

مردنی ڕاحێل و ئیسحاق

16ئینجا هەموویان لە بێت‌ئێلەوە بەڕێکەوتن. کاتێک ماوەیەکی کەمیان مابوو بگەنە ئەفرات، ڕاحێل کەوتە سەر منداڵبوون، منداڵبوونێکی دژوار. 17لەبەر ئەوەی منداڵبوونەکەی دژوار بوو، مامانەکە پێی گوت: «مەترسە، چونکە ئەم منداڵەشت کوڕە.» 18ئەوە بوو لەگەڵ دواهەناسەی، لەبەر ئەوەی دەمرد، کوڕەکەی ناونا بەن‌ئۆنی35‏:18 بەن‌ئۆنی: واتە کوڕی ناخۆشیم.‏. بەڵام باوکی ناوی لێنا بنیامین35‏:18 بنیامین: واتە کوڕی دەستەڕاستم.‏.

19ئیتر ڕاحێل مرد و لە ڕێی ئەفرات نێژرا کە بێت‌لەحمە. 20یاقوب ستوونێکی لەسەر گۆڕەکەی ڕاگیر کرد، کە هەتا ئەمڕۆش ئەوە ستوونی گۆڕەکەی ڕاحێلە.

21ئیسرائیل بەڕێکەوتەوە و چادرەکەی لە پشت مگدەل عێدەرەوە هەڵدا. 22کاتێک ئیسرائیل لەو ناوچەیەدا دەژیا، ڕەئوبێن چوو لەگەڵ بیلهەی کەنیزەی باوکی سەرجێیی کرد. ئەمەش بەرگوێی ئیسرائیل کەوتەوە.

یاقوب دوازدە کوڕی هەبوو:

23کوڕەکانی لێئە:

ڕەئوبێن، نۆبەرەکەی یاقوب.

شیمۆن، لێڤی، یەهودا، یەساخار و زەبولون.

24کوڕەکانی ڕاحێل:

یوسف و بنیامین

25کوڕەکانی بیلهەی کەنیزەی ڕاحێل:

دان و نەفتالی.

26کوڕەکانی زیلپەی کەنیزەی لێئە:

گاد و ئاشێر.

ئەمانە کوڕەکانی یاقوبن، کە لە پەدان ئارام لەدایک بوون.

27یاقوب هاتە مەمرێ بۆ لای ئیسحاقی باوکی لە نزیک قیریەت ئەربەع، کە حەبرۆنە، ئەو شوێنەی کە ئیبراهیم و ئیسحاق تێیدا ئاوارە بوون. 28ئیسحاق سەد و هەشتا ساڵ ژیا. 29ئینجا دواهەناسەی دا و مرد، بە پیری و تێر لە ژیان خواردوو چووەوە پاڵ گەلەکەی خۆی. عیسۆ و یاقوبی کوڕی ناشتیان.