亚伯兰救回罗得
1-2那时,示拿王暗拉非、以拉撒王亚略、以拦王基大老玛和戈印王提达联合攻打以下五王:所多玛王比拉、蛾摩拉王比沙、押玛王示纳、洗扁王善以别和比拉王,即琐珥王。 3五王会师西订谷,即盐海。 4他们受基大老玛王统治十二年,在第十三年叛变了。 5第十四年,基大老玛联合其他王在亚特律·加宁打败利乏音人,在哈麦打败苏西人,在沙微·基列亭打败以米人, 6在西珥山打败住在那里的何利人,直杀到靠近旷野的伊勒·巴兰。 7然后,他们返回安·密巴,即加低斯,征服了亚玛力全境以及住在哈洗逊·他玛的亚摩利人。 8那时,所多玛王、蛾摩拉王、押玛王、洗扁王和比拉王,即琐珥王,在西订谷摆开阵势, 9抵抗以拦王基大老玛、戈印王提达、示拿王暗拉非和以拉撒王亚略:四王跟五王交战。 10西订谷有许多柏油坑,所多玛王和蛾摩拉王败走的时候,有些人掉进坑里,其他人都往山上逃命。 11四王把所多玛和蛾摩拉所有的财物和粮食洗劫一空, 12并劫走亚伯兰的侄儿罗得和他的财物,那时罗得正住在所多玛。
13有一个逃出来的人把这件事情告诉了希伯来人亚伯兰。那时,亚伯兰住在亚摩利人幔利的橡树那里。幔利是以实各和亚乃的兄弟,三人都是亚伯兰的盟友。 14亚伯兰听见侄儿被掳的消息,便率领家中三百一十八名训练有素的壮丁去追赶他们,一直追到但。 15夜里,亚伯兰和他的随从分头出击,大败敌人,一直追杀到大马士革北面的何巴, 16夺回所有被劫的财物,并救出他侄儿罗得和他的财物、妇女及其他人。
麦基洗德祝福亚伯兰
17亚伯兰大败基大老玛及其盟军后凯旋归来,所多玛王到沙微谷来迎接他们。沙微谷即王谷。 18撒冷王麦基洗德也带着饼和酒出来相迎,他是至高上帝的祭司。 19他祝福亚伯兰说:
“愿创造天地的主、至高的上帝赐福给亚伯兰!
20将敌人交在你手中的至高上帝当受称颂!”
于是,亚伯兰把所得的十分之一给麦基洗德。 21所多玛王对亚伯兰说:“请把我的人民交还给我,你可以把财物拿去。” 22亚伯兰对他说:“我向创造天地的主、至高的上帝耶和华起誓, 23凡是你的东西,就是一根线、一条鞋带,我都不会拿,免得你说,‘我使亚伯兰发了财!’ 24除了我的随从已经吃用的以外,我什么也不要。至于我的盟友亚乃、以实各和幔利所应得的战利品,请分给他们。”
دەربازکردنی ڵوت لەلایەن ئەبرامەوە
1وا ڕوویدا کە لە سەردەمی ئەمرافەلی پاشای شینعار و ئەریۆکی پاشای ئەلاسار و کدارلاعۆمەری پاشای ئیلام و تیدعالی پاشای گۆئیم، 2ئەمانە جەنگیان بەرپا کرد لە دژی بەرەعی پاشای سەدۆم و بیرشەعی پاشای عەمۆرا و شینئابی پاشای ئەدما و شەمێڤەری پاشای چەبۆئیم، لەگەڵ پاشای بەلەع کە شاری زۆعەرە. 3هەموو ئەمانە لە دۆڵی سیدیم هێزەکانیان یەکخست، کە ئێستا پێی دەگوترێت دەریای مردوو14:3 دەریای مردوو: عیبری: دەریای خوێ.. 4بۆ ماوەی دوازدە ساڵ ژێردەستەی کدارلاعۆمەر بوون، بەڵام لە ساڵی سێزدەمین لێی یاخی بوون.
5لە ساڵی چواردەمین، کدارلاعۆمەر خۆی و ئەو پاشایانەی کە لەگەڵی بوون هات، ڕفائییەکانیان بەزاند لە عەشترۆت قەرنەیم، هەروەها زوزییەکان لە هام و ئێمییەکانیش لە شاڤێ قیریاتەیم، 6هەروەها حۆرییەکان14:6 حۆرییەکان. گەلێکی ڕەسەنی نیشتەجێی سێعیر بوون کە دواتر لەلایەن عیسۆوە لەناودەبردرێن. لە ناوچە شاخاوییەکانی سێعیر، هەتا ئێیل پاران لە نزیک بیابان. 7ئینجا گەڕانەوە و چوونە کانی میشپات کە قادێشە و بەسەر هەموو هەرێمی عەمالێقییەکاندا زاڵ بوون، هەروەها ئەمورییەکانیش کە نیشتەجێی حەچەچۆن تامار بوون.
8ئینجا پاشای سەدۆم و پاشای عەمۆرا و پاشای ئەدما و پاشای چەبۆئیم و پاشای بەلەع کە شاری زۆعەرە، هاتنە دەرەوە و لە دۆڵی سیدیم بۆ جەنگ ڕیزیان بەست، 9لە دژی کدارلاعۆمەری پاشای ئیلام و تیدعالی پاشای گۆئیم و ئەمرافەلی پاشای شینعار و ئەریۆکی پاشای ئەلاسار. چوار پاشا بەرامبەر بە پێنج. 10دۆڵی سیدیمیش پڕ بوو لە چاڵە قیڕ. کاتێک هەردوو پاشای سەدۆم و عەمۆرا هەڵاتن و لەوێ کەوتن، ئەوانی دیکەش بۆ چیاکان هەڵاتن. 11ئیتر چوار پاشاکە هەموو شتومەکەکانی سەدۆم و عەمۆرا و هەموو خۆراکەکانیان بردن و ڕۆیشتن. 12هەروەها ڵوتی برازای ئەبرامیان لەگەڵ هەموو شتومەکەکەیان برد کە لە سەدۆم نیشتەجێ بوو.
13یەکێک لە دەربازبووان هات و بە ئەبرامی عیبرانی14:13 لە نەوەی عێبەر، یەکەم جارە پێی دەگوترێ عیبرانی. ڕاگەیاند. ئەو کاتە لەلای دار بەڕووەکانی مەمرێی ئەموری، براکەی ئەشکۆل و عانێر، نیشتەجێ بوو. ئەمانیش لەگەڵ ئەبرام هاوپەیمان بوون. 14کاتێک ئەبرام بیستی کە برازاکەی ڕاپێچ کراوە، بانگەوازی بۆ خزمەتکارە مەشقپێکراوەکانی دەرکرد کە لەدایکبووی ماڵەکەی بوون و سێ سەد و هەژدە کەس بوون، ئیتر هەتا شاری دان بەدوایان کەوت. 15کە شەویش داهات خۆی و پیاوەکانی دابەش بوون، جا هێرشی بردە سەریان و تەفروتونایان کردن و تاکو حۆڤا دەریپەڕاندن، کە لە باکووری دیمەشقە. 16جا هەموو شتومەکەکان و هەروەها ڵوتی برازای و شتومەکەکانی و ژنەکان و خەڵکەکەی هێنایەوە.
17دوای گەڕانەوەی ئەبرام لە بەزاندنی کدارلاعۆمەر و پاشاکانی دیکەی هاوپەیمانی، پاشای سەدۆم لە دۆڵی شاڤێ کە دۆڵی پاشایە بۆ پێشوازیکردنی هاتە دەرەوە.
18مەلکیسادقی پاشای شالیمیش14:18 شالیم واتە (ئۆرشەلیم). نان و شەرابی دەرهێنا. ئەو کاهینی خودای هەرەبەرز بوو. 19داوای بەرەکەتی بۆ کرد و گوتی:
«با خودای هەرەبەرز، دروستکەری ئاسمان و زەوی،
ئەبرام بەرەکەتدار بکات.
20ستایش بۆ خودای هەرەبەرز
کە دوژمنەکانتی دایە دەستت.»
ئەبرامیش دەیەکی هەموو شتێکی پێدا.
21ئینجا پاشای سەدۆم بە ئەبرامی گوت: «خەڵکەکە بدە من و شتومەکەکانیش بۆ خۆت ببە.»
22بەڵام ئەبرام بە پاشای سەدۆمی گوت: «سوێندم خواردووە بۆ یەزدانی پەروەردگاری هەرەبەرز، دروستکەری ئاسمان و زەوی، 23کە ئەگەر تاڵە دەزووێک یان ئاوزەنگییەکی14:23 ئاوەزێنە پێڵاوەکانت یان هەر شتێک لە شتەکانی تۆ ببەم، بۆ ئەوەی هەرگیز نەڵێیت: ”من ئەبرامم دەوڵەمەند کرد.“ 24تەنها ئەوە نەبێت کە هەرزەکارەکان خواردوویانە، بەشەکەی ئەو پیاوانەش کە لەگەڵم هاتن، عانێر و ئەشکۆل و مەمرێ، ئەوان بەشی خۆیان وەردەگرن.»