Chinese Contemporary Bible (Simplified)

创世记 13:1-18

亚伯兰与罗得分道扬镳

1亚伯兰带着妻子、侄儿罗得和所有的一切离开埃及去南地。 2这时候亚伯兰已经拥有很多牲畜和金银。 3-4他从南地渐渐迁移到伯特利,到了他从前在伯特利中间搭帐篷和筑坛的地方。他又在那里求告耶和华。 5亚伯兰同行的罗得也有牛群、羊群和帐篷。 6他们的牲畜很多,那地方容纳不下,他们无法住在一起。 7亚伯兰的牧人和罗得的牧人彼此争执。那时,迦南人和比利洗人也住在那里。

8亚伯兰罗得说:“我们不该彼此争执,我们的牧人也不该互相争执,因为我们是骨肉至亲。 9整片土地不就在你面前吗?我们分开吧。如果你往左边去,我就往右边走;如果你往右边去,我就往左边走。” 10罗得举目眺望,看见整个约旦河平原,远至琐珥,水源充足。在耶和华还没有毁灭所多玛蛾摩拉之前,那地方就好像耶和华的伊甸园,又像埃及11于是,罗得选了整个约旦河平原,向东迁移,他们便分开了。 12亚伯兰住在迦南罗得则住在平原的城邑里,并渐渐把帐篷迁移到所多玛附近。 13所多玛人极其邪恶,在耶和华眼中罪恶滔天。

14罗得离开后,耶和华对亚伯兰说:“从你站的地方向东西南北眺望, 15你所能看见的地方,我都要赐给你和你的后代,直到永远。 16我要使你的后代多如地上的尘土,人若能数算地上的尘土,才能数算你的后代。 17你起来走遍这片土地,因为我要把这片土地赐给你。” 18亚伯兰就把帐篷迁移到希伯仑幔利的橡树那里居住,在那里为耶和华筑了一座祭坛。

Kurdi Sorani Standard

پەیدابوون 13:1-18

جیابوونەوەی ئەبرام و ڵوت

1ئیتر ئەبرام خۆی و ژنەکەی و هەرچییەکی هەبوو، لەگەڵ ڵوت لە میسرەوە چووە نەقەب. 2ئەبرام لە مەڕوماڵات و لە زیو و زێڕ زۆر دەوڵەمەند بوو.

3قۆناغ بە قۆناغ کۆچی کرد، لە نەقەبەوە هەتا بێت‌ئێل، هەتا ئەو شوێنەی یەکەم جار چادرەکەی ئەوی لێبوو، لەنێوان بێت‌ئێل و عای. 4بۆ شوێنی قوربانگاکەی کە یەکەم جار دروستی کرد، لەوێدا ئەبرام بە ناوی یەزدانەوە نزای کرد.

5هەروەها ڵوتیش کە لەگەڵ ئەبرام دەڕۆیشت، مەڕ و مانگا و چادری هەبوو. 6بەڵام خاکەکە هەردووکیانی هەڵنەگرت بۆ ئەوەی پێکەوە نیشتەجێ بن، لەبەر ئەوەی دەستکەوتیان ئەوەندە زۆر بوو کە ئیتر نەیانتوانی پێکەوە نیشتەجێ بن. 7ناکۆکی لەنێوان شوانەکانی مەڕوماڵاتی ئەبرام و شوانەکانی مەڕوماڵاتی ڵوت ڕوویدا. لەو کاتەش کەنعانییەکان و پریزییەکان نیشتەجێی خاکەکە بوون.

8ئینجا ئەبرام بە ڵوتی گوت: «با هیچ ناکۆکییەک لەنێوان من و تۆ و لەنێوان شوانەکانم و شوانەکانی تۆ نەبێت، چونکە ئێمە مام و برازاین13‏:8 برازاین: عیبری: برا یان خزم. بڕوانە 11‏:31.‏. 9ئەوە نییە هەموو خاکەکە لەبەردەمتە؟ کەواتە لە من جیا ببەوە. ئەگەر بەلای چەپدا بڕۆیت، من بەلای ڕاستدا دەڕۆم و ئەگەر بەلای ڕاستدا بڕۆیت، من بەلای چەپدا دەڕۆم.»

10ڵوت چاوی هەڵبڕی و بینی هەموو دەوروبەری ڕووباری ئوردون ئاودارە. وەک بەهەشتی یەزدانە، وەک خاکی میسر کە بەرەو زۆعەر دەڕۆیت. ئەمە پێش ئەوەی یەزدان سەدۆم و عەمۆرا وێران بکات. 11ڵوت هەموو دەوروبەری ڕووباری ئوردونی بۆ خۆی هەڵبژارد و بەرەو ڕۆژهەڵات کۆچی کرد. ئیتر هەردووکیان لە یەکتری جیا بوونەوە. 12ئەبرام لە خاکی کەنعان نیشتەجێ بوو، ڵوتیش لە شارۆچکەکانی دەوروبەر نیشتەجێ بوو، ڕووەو سەدۆم چادرەکانی هەڵدا. 13خەڵکی سەدۆم لە ڕادەبەدەر بەدکار و گوناهبار بوون، لە دژی یەزدان.

14دوای جیابوونەوەی ڵوت لە ئەبرام، یەزدان بە ئەبرامی فەرموو: «چاوت هەڵبڕە و لەو شوێنەی کە لێیت، سەیری باکوور و باشوور و ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا بکە، 15چونکە هەموو ئەو خاکەی دەیبینیت بۆ هەتاهەتایە دەیدەمە تۆ و نەوەی تۆ، 16نەوەشت وەک خۆڵی زەوی لێ دەکەم، تاکو ئەگەر یەکێک توانی خۆڵی زەوی بژمێرێت، ئەوا نەوەی تۆش دەژمێردرێت. 17بڕۆ، بە درێژایی و پانی خاکەکەدا هاتوچۆ بکە، چونکە دەیدەمە تۆ.»

18ئیتر ئەبرام چادرەکانی گواستەوە و هات لەلای دار بەڕووەکانی مەمرێ لە حەبرۆن13‏:18 بە دووری 32 کم لە باشووری ئۆرشەلیمە، ئێستا بە ناوی (الخلیل) ناسراوە، بە ناوی ئیبراهیمی دۆستی خودا ناسراوە.‏ نیشتەجێ بوو، لەوێ قوربانگایەکی بۆ یەزدان دروستکرد.