Забур 147 – CARST & KSS

Священное Писание (Восточный перевод), версия для Таджикистана

Забур 147:1-9

Песнь 147Песнь 147 В тексте оригинала песни 146 и 147 объединены в одну песнь.

1Восхваляй, Иерусалим, Вечного;

восславь, Сион, своего Бога!

2Он укрепляет затворы твоих ворот

и благословляет твоих жителей.

3Он утверждает мир в твоих пределах

и насыщает тебя отборной пшеницей.

4Он посылает Своё слово на землю;

быстро бежит Его повеление.

5Он даёт снег, как белую шерсть,

сыплет иней, как пепел,

6бросает Свой град, словно камни.

Кто может устоять перед Его морозом?

7Он посылает Своё слово, и тает всё,

подует Своим ветром, и текут воды.

8Своё слово Он возвестил потомкам Якуба,

Свои установления и законы – Исроилу.

9Для других народов Он этого не сделал;

они не знают Его законов.

Славьте Вечного!

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 147:1-20

زەبووری 147

1هەلیلویا!

چەندە باشە مۆسیقا ژەنین بۆ خودامان!

ستایشکردن چەندە خۆشە و شیاوە!

2یەزدان ئۆرشەلیم بنیاد دەنێتەوە،

ڕاپێچکراوەکانی147‏:2 ڕاپێچکراوەکان بۆ بابل.‏ ئیسرائیل کۆدەکاتەوە.

3دڵشکاوان چاک دەکاتەوە و

برینیان ساڕێژ دەکات.

4ژمارەی ئەستێرەکان دیاری دەکات و

هەریەکەیان بە ناوێک بانگ دەکات.

5پەروەردگارمان گەورەیە و هێزی زۆرە،

تێگەیشتنی بێ سنوورە.

6یەزدان یارمەتی بێفیزەکان دەدات و

بەدکاران بەرەو زەوی نزم دەکاتەوە.

7بە سوپاسەوە گۆرانی بۆ یەزدان بڵێن،

بە قیسارە مۆسیقا بۆ خودامان بژەنن.

8ئەوەی ئاسمان بە هەور دادەپۆشێت،

باران بۆ زەوی ئامادە دەکات،

گیا لەسەر چیاکان دەڕوێنێت،

9خۆراکی ئاژەڵ و

بێچووە قەلەڕەشی دەم بە قیڕە دەدات.

10یەزدان بە هێزی ئەسپ خۆشحاڵ نابێت،

بە قاچی مرۆڤ دڵشاد نییە،

11بەڵام یەزدان بەوانە دڵشادە کە ترسی ئەویان لە دڵدایە،

ئەوانەی هیوایان بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەیە.

12ئەی ئۆرشەلیم، ستایشی یەزدان بکە،

ئەی سییۆن، ستایشی خودات بکە.

13یەزدان شمشیرەی147‏:13 شمشیر، پارچە دارێک بووە لە جیاتی قوفڵ لە دواوەی دەرگا بە شێوەی ئاسۆیی دانراوە بۆ داخستنی دەرگا.‏ دەروازەکانت بەهێز دەکات،

کوڕەکانت لەناو خۆت بەرەکەتدار دەکات.

14لە سنوورەکانت ئاشتی بەرقەرار دەکات،

لە باشترین گەنم تێرت دەکات.

15فەرمانەکەی بۆ سەر زەوی دەنێرێت،

پەیامی ئەو زوو دێتەجێ.

16بەفر وەک خوری دەبارێنێت،

زوقم وەک خۆڵەمێش بڵاو دەکاتەوە.

17تەرزە وەک نانەڕەق فڕێدەدا.

کێ لە ڕووی سەرمای ئەو خۆی ڕادەگرێت؟

18پەیامی خۆی دەنێرێت و دەیانتوێنێتەوە.

بای خۆی هەڵدەکات و ئاو بەڕێدەکەوێت.

19پەیامی خۆی بە یاقوب ڕادەگەیەنێت،

فەرز و حوکمەکانی بە ئیسرائیل.

20ئەمەی لەگەڵ هیچ نەتەوەیەکی دیکە نەکردووە،

حوکمەکانی ئەویان نەزانیوە.

هەلیلویا!