Забур 22 – CARSA & KSS

Священное Писание (Восточный перевод), версия с «Аллахом»

Забур 22:1-6

Песнь 22

Песнь Давуда.

1Вечный – мой пастух;

я ни в чём не буду нуждаться.

2Он покоит меня на зелёных пастбищах

и водит меня к тихим водам.

3Он душу мою оживляет

и ведёт меня по путям праведности

ради имени Своего.

4Пусть пойду и долиною тёмной, как смерть,

не устрашусь я зла,

потому что Ты со мной;

Твой жезл и Твой посох –

они успокаивают меня.

5Ты приготовил мне пир

на виду у моих врагов,

умастил мне голову маслом

и сделал жизнь мою полной чашей.

6Так, благо и милость да будут со мною

все дни моей жизни,

и пребуду я в доме Вечного

покуда жив.

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 22:1-31

زەبووری 22

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بەگوێرەی ئاسکی بەرەبەیان. زەبوورێکی داود.

1خودای من، خودای من، بۆ وازت لێ هێنام؟

بۆ وا دووری لە ڕزگارکردنم، لە بیستنی ناڵەم؟

2ئەی خودای من، بە ڕۆژ لێت دەپاڕێمەوە، وەڵامم نادەیتەوە،

بە شەویش ئارامیم نییە.

3لەگەڵ ئەوەشدا، تۆ خودای پیرۆزیت،

لەنێو ستایشی ئیسرائیل دانیشتوویت.

4باوباپیرانمان پشتیان بە تۆ بەست،

پشتیان بە تۆ بەست و تۆش ڕزگارت کردن.

5هاواریان بۆ تۆ هێنا و تۆش دەربازت کردن،

پشتیان بە تۆ بەست و شەرمەزار نەبوون.

6بەڵام من سەگم22‏:6 عیبری: کرمێک.‏ نەک مرۆڤ،

مایەی ڕیسوایی ئادەمیزاد و سووکایەتی خەڵک.

7هەموو ئەوانەی دەمبینن گاڵتەم پێ دەکەن،

توانجم لێ دەگرن و بە بزەوە سەر بادەدەن و دەڵێن:

8«پشتی بە یەزدان بەست، با یەزدان ڕزگاری بکات.

با فریای بکەوێت، ئەگەر یەزدان پێی دڵخۆشە.»

9بەڵام تۆ لەناو سکی دایکم دەرتهێنام،

کاتێک لەبەر مەمکی دایکم بووم، دڵنیات کردم.

10من لە کاتی لەدایکبوونمەوە بە تۆ سپێردراوم،

لە سکی دایکمەوە تۆ خودای منی.

11لێم دوور مەبە، چونکە تەنگانە نزیک بووەتەوە و

کەس نییە یارمەتیم بدات.

12گای زۆر دەوریان داوم،

گایە بەهێزەکانی باشان22‏:12 شوێنێک بووە لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون و لەوەڕگایەکی بەناوبانگ بووە بۆ گا.‏ ئابڵوقەیان داوم.

13وەک شێری دڕندەی بە نەڕەنەڕ،

ددانیان لێ تیژکردوومەتەوە.

14وەک ئاو ڕژام،

هەموو ئێسقانەکانم لێک جیا بوونەتەوە.

دڵم بووە بە مۆم،

لە ناخمدا تواوەتەوە.

15هێزم وەک پارچە گۆزە وشک بووە،

زمانم بە مەڵاشوومەوە نووساوە،

منت خستە ناو خاکی مەرگ.

16سەگ دەوریان داوم،

تاقمێک بەدکار ئابڵوقەیان داوم،

دەست و پێیان کون کردووم.

17هەموو ئێسقانەکانم دەژمێرم،

ئەمانە تەماشام دەکەن و سەرنجیان لەسەرمە.

18جلوبەرگەکەم لەنێو خۆیان بەش دەکەن،

تیروپشک لەسەر کراسەکەم دەکەن.

19بەڵام تۆ ئەی یەزدان، لێم دوور مەبە،

ئەی هێزی من، زوو بگە فریام.

20ژیانم لە شمشێر دەرباز بکە،

ژیانی بەهادارم لە چنگی سەگ.

21لە دەمی شێر ڕزگارم بکە،

لە قۆچی گای کێوی، دەربازم بکە.

22ناوی تۆ بە براکانم ڕادەگەیەنم،

لەناو کۆمەڵدا ستایشت دەکەم.

23ئەی لەخواترسەکان، ستایشی بکەن!

ئەی هەموو نەوەکانی یاقوب، شکۆداری بکەن!

ئەی هەموو نەوەکانی ئیسرائیل، لێی بترسن!

24لەبەر ئەوەی بە سووکییەوە نەیڕوانییە ستەمی ستەملێکراوەکە و پشتی لێ ناکات،

ڕووی لێ وەرناگێڕێت،

بەڵکو گوێ لە هاواری دەگرێت.

25لە کۆڕ و کۆمەڵی گەورەدا تۆ بابەتی ستایشکردنی منی،

نەزرەکانم22‏:25 نەزر: داوا لە خودا دەکرێت بۆ ئەنجامدانی کارێک، کارەکە پابەند دەکرێت بە مەرجێکەوە. ئەگەر خودا ئەوە بکات، ئەوا دەرئەنجام ئەو کارەی بۆ ئەنجام دەدرێت کە پێیەوە پابەند کراوە. بڕوانە سەرژمێری 2‏:21‏.‏ بەجێدەهێنم لەپێش ئەوانەی ترسی تۆیان هەیە.

26هەژارەکان دەخۆن22‏:26 لەدوای بەجێهێنانی نەزر قوربانی هاوبەشی دەکرێت و هەژاران لەو قوربانییە دەخۆن.‏ و تێر دەبن،

ئەوانەی ڕوو لە یەزدان دەکەن ستایشی دەکەن،

دڵتان بۆ هەتاهەتایە بژیێت.

27سەرانسەری زەوی یەزدانیان بەبیر دێتەوە و دەگەڕێنەوە لای ئەو،

هەروەها هەموو هۆزەکانی نەتەوەکان لەبەردەمی کڕنۆش دەبەن،

28چونکە پاشایەتی بۆ یەزدانە و

ئەو فەرمانڕەوایەتی نەتەوەکان دەکات.

29هەموو دەوڵەمەندەکانی سەر زەوی دەخۆن و کڕنۆشی بۆ دەبەن،

هەروەها هەموو ئەوانەی دەچنە ناو خۆڵ لەبەردەمی ئەو چۆک دادەدەن،

ئەوانەی ناتوانن خۆیان بە زیندوویی بهێڵنەوە.

30نەوەکان دەیپەرستن،

باسی پەروەردگار بۆ نەوەکانی داهاتوو دەکرێت.

31ڕاستودروستییەکەی بەو خەڵکانە ڕادەگەیەنن کە هێشتا لەدایک نەبوونە،

چونکە ئەم کارەی22‏:31 مەبەستی لە کارەکانی خودایە لەناو ئەم دەقە.‏ کردووە.