Bibelen på hverdagsdansk

Josvabogen 1:1-18

Herrens løfte til Josva

1Efter at Moses var død, sagde Herren til hans medhjælper Josva, Nuns søn:

2„Min tjener Moses er død. Nu er det dig, som skal føre israelitterne over Jordanfloden og ind i det land, jeg vil give dem. 3Hvad jeg sagde til Moses, siger jeg til dig: De områder, I erobrer i landet, skal tilhøre jer, 4fra Negevs ørken i syd til Libanons bjerge mod nord, ja, helt op til den store flod, Eufratfloden, og ud til Middelhavet mod vest, hele det land, hittitterne nu bor i. 5Ingen vil kunne holde stand imod dig, så længe du lever, for jeg vil være med dig, som jeg var med Moses. Jeg vil ikke svigte dig eller forlade dig.

6Stå fast og vær modig, for du skal lede mit folk i erobringen af hele det land, jeg har lovet jeres forfædre. 7Ret dig omhyggeligt efter de forordninger, Moses gav dig. Hold fast ved dem, så vil tingene lykkes for dig. 8Mind hele tiden folket om disse love—og selv skal du tænke på dem døgnet rundt, så du handler efter dem, for så vil det gå dig godt, og du vil lykkes. 9Jeg siger det igen: Stå fast og vær modig! Vær ikke bange eller frygtsom! Husk, at jeg er Herren, din Gud, og jeg vil hjælpe dig med alt, hvad du skal gøre.”

Josva befaler folket at gøre sig klar

10Så sagde Josva til folkets ledere: 11„Gå rundt i lejren og sig til folket: Gør jer klar, for om tre dage går vi over Jordanfloden for at tage det land i besiddelse, som Gud har lovet os.”

12Til lederne for Rubens, Gads og Manasses halve stamme sagde han: 13„Husk, hvad Guds tjener Moses sagde til jer: Herren, jeres Gud, har givet jer landet øst for Jordanfloden. 14Jeres koner, børn og kvæg har lov at blive her på østsiden, men alle våbenføre mænd skal gå over Jordanfloden i spidsen for de andre stammer og hjælpe dem med at indtage deres områder på den anden side. 15I skal kæmpe sammen med dem, indtil de har erobret det land, Herren har givet dem. Derefter må I vende tilbage og bosætte jer øst for Jordanfloden, hvor Moses tildelte jer land.”

16„Alt, hvad du siger, vil vi gøre,” svarede de. „Og hvor som helst, du sender os, vil vi gå. 17Vi vil adlyde dig, som vi adlød Moses. Må Herren din Gud være med dig, som han var med Moses. 18Enhver, der ikke vil adlyde dig, skal dø. Stå fast og vær modig.”

Kurdi Sorani Standard

یەشوع 1:1-18

فەرمانی یەزدان بۆ یەشوع

1ئەوە بوو پاش مردنی موسای بەندەی یەزدان، یەزدان بە یەشوعی کوڕی نونی خزمەتکاری موسای فەرموو: 2«موسای بەندەم مرد، ئێستا هەستە، خۆت و هەموو ئەم گەلە لە ڕووباری ئوردونەوە بپەڕنەوە بۆ ئەو خاکەی پێیان دەدەم، واتە بە نەوەی ئیسرائیل. 3هەر شوێنێک پێی لێ بنێن، بە ئێوەی دەدەم، هەروەک بە موسام فەرموو، 4لە چۆڵەوانییەوە و لەم لوبنانەوە هەتا ڕووباری گەورە، ڕووباری فورات، هەموو خاکی حیتییەکان و هەتا دەریای سپی ناوەڕاست1‏:4 دەریای سپی ناوەڕاست: عیبری دەریای مەزن.‏ بەرەو ڕۆژئاوا دەبێت بە سنوورتان. 5لە هەموو ڕۆژانی ژیانت کەس بەرەو ڕووت ناوەستێت. هەروەک لەگەڵ موسادا بووم، لەگەڵ تۆش دەبم و فەرامۆشت ناکەم و بەجێت ناهێڵم.

6«بەهێزبە و ئازابە، چونکە ئەو خاکە بۆ ئەم گەلە دەکەیت بە میرات کە سوێندم بۆ باوباپیرانیان خواردووە کە پێیانی بدەم. 7تەنها بەهێزبە و زۆر ئازابە، بۆ ئەوەی هۆشیار بیت بۆ کارکردن بەپێی هەموو ئەو فێرکردنەی کە موسای بەندەم فەرمانی پێ کردوویت. نە بەلای ڕاست و نە بەلای چەپ لێی لامەدە، بۆ ئەوەی بۆ هەرکوێیەک بچیت سەرکەوتوو بیت. 8پەڕتووکی ئەم فێرکردنە لە دەمت جیا نەبێتەوە، بەڵکو بە شەو و بە ڕۆژ لێی وردبەرەوە، بۆ ئەوەی وریابیت بۆ کارکردن بەپێی هەموو ئەو شتانەی تێیدا نووسراوە، ئەو کاتە ژیانت ڕاستەڕێ دەبێت و سەردەکەویت. 9ئایا من فەرمانم بە تۆ نەکرد؟ جا بەهێزبە و ئازابە، مەتۆقە و ورە بەرمەدە، چونکە یەزدانی پەروەردگارت لەگەڵتە بۆ هەرکوێ بچیت.»

10ئیتر یەشوع فەرمانی بە کوێخاکانی گەل کرد و پێی گوتن: 11«بەناو ئۆردوگاکەدا تێبپەڕن و فەرمان بە گەل بکەن و بڵێن: ”ئازووقە بۆ خۆتان ئامادە بکەن، چونکە پاش سێ ڕۆژی دیکە لە ڕووباری ئوردونەوە دەپەڕنەوە هەتا بچنە ناوەوە و دەست بەسەر ئەو خاکەدا بگرن کە یەزدانی پەروەردگارتان دەتانداتێ هەتا ببنە خاوەنی.“»

12پاشان یەشوع بە ڕەئوبێنی و گادییەکان و نیوەی هۆزی مەنەشەی1‏:12 هۆزی مەنەشە دابەش ببوون بۆ سەر دوو بەش، هەریەکەیان کەوتبووە لایەکی ڕووباری ئوردون.‏ گوت: 13«ئەو وشەیەی موسای بەندەی یەزدان فەرمانی پێ کردن، بەبیری خۆتانی بهێننەوە، کە پێی ڕاگەیاندن یەزدانی پەروەردگارتان، ئێوەی حەساندەوە و ئەم خاکەی پێدان. 14ژن و منداڵ و ئاژەڵی ماڵیتان لەم خاکەدا دەمێننەوە کە موسا پێیدان، لەم بەری ڕووباری ئوردون بەلای ڕۆژهەڵات، بەڵام هەموو جەنگاوەرە قارەمانەکان بە چەکەوە لەپێش براکانتانەوە دەپەڕنەوە. یارمەتی براکانتان دەدەن 15هەتا یەزدان وەک ئێوە براکانتان دەحەسێنێتەوە و ئەوانیش دەست بەسەر ئەو خاکەدا دەگرن کە یەزدانی پەروەردگارتان دەیانداتێ. دوای ئەوە دەگەڕێنەوە بۆ خاکەکەی میراتیتان و داگیری دەکەن، ئەوەی موسای بەندەی یەزدان لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون بەرەو خۆر هەڵاتن پێیدان.»

16ئەوانیش وەڵامی یەشوعیان دایەوە و گوتیان: «هەموو ئەو شتانەی فەرمانت پێ کردین جێبەجێی دەکەین و بۆ هەر شوێنێکمان بنێریت دەچین، 17بەپێی هەموو ئەوەی گوێڕایەڵی موسا بووین ئاوا گوێڕایەڵی تۆش دەبین. با یەزدانی پەروەردگارت لەگەڵت بێت وەک چۆن لەگەڵ موسا بوو. 18هەرکەسێک یاخی بێت لە فەرمانەکانت و گوێڕایەڵی وشەکانت نەبێت لە هەموو ئەوەی فەرمانی پێ دەکەیت، دەکوژرێت، بەڵام تەنها بەهێز و ئازابە!»