Bibelen på hverdagsdansk

Josua 1

Herrens løfte til Josva

1Efter at Moses var død, sagde Herren til hans medhjælper Josva, Nuns søn:

„Min tjener Moses er død. Nu er det dig, som skal føre israelitterne over Jordanfloden og ind i det land, jeg vil give dem. Hvad jeg sagde til Moses, siger jeg til dig: De områder, I erobrer i landet, skal tilhøre jer, fra Negevs ørken i syd til Libanons bjerge mod nord, ja, helt op til den store flod, Eufratfloden, og ud til Middelhavet mod vest, hele det land, hittitterne nu bor i. Ingen vil kunne holde stand imod dig, så længe du lever, for jeg vil være med dig, som jeg var med Moses. Jeg vil ikke svigte dig eller forlade dig.

Stå fast og vær modig, for du skal lede mit folk i erobringen af hele det land, jeg har lovet jeres forfædre. Ret dig omhyggeligt efter de forordninger, Moses gav dig. Hold fast ved dem, så vil tingene lykkes for dig. Mind hele tiden folket om disse love—og selv skal du tænke på dem døgnet rundt, så du handler efter dem, for så vil det gå dig godt, og du vil lykkes. Jeg siger det igen: Stå fast og vær modig! Vær ikke bange eller frygtsom! Husk, at jeg er Herren, din Gud, og jeg vil hjælpe dig med alt, hvad du skal gøre.”

Josva befaler folket at gøre sig klar

10 Så sagde Josva til folkets ledere: 11 „Gå rundt i lejren og sig til folket: Gør jer klar, for om tre dage går vi over Jordanfloden for at tage det land i besiddelse, som Gud har lovet os.”

12 Til lederne for Rubens, Gads og Manasses halve stamme sagde han: 13 „Husk, hvad Guds tjener Moses sagde til jer: Herren, jeres Gud, har givet jer landet øst for Jordanfloden. 14 Jeres koner, børn og kvæg har lov at blive her på østsiden, men alle våbenføre mænd skal gå over Jordanfloden i spidsen for de andre stammer og hjælpe dem med at indtage deres områder på den anden side. 15 I skal kæmpe sammen med dem, indtil de har erobret det land, Herren har givet dem. Derefter må I vende tilbage og bosætte jer øst for Jordanfloden, hvor Moses tildelte jer land.”

16 „Alt, hvad du siger, vil vi gøre,” svarede de. „Og hvor som helst, du sender os, vil vi gå. 17 Vi vil adlyde dig, som vi adlød Moses. Må Herren din Gud være med dig, som han var med Moses. 18 Enhver, der ikke vil adlyde dig, skal dø. Stå fast og vær modig.”

Kurdi Sorani Standard

یەشوع 1

فەرمانی یەزدان بۆ یەشوع

1ئەوە بوو پاش مردنی موسای بەندەی یەزدان، یەزدان بە یەشوعی کوڕی نونی خزمەتکاری موسای فەرموو: «موسای بەندەم مرد، ئێستا هەستە، خۆت و هەموو ئەم گەلە لە ڕووباری ئوردونەوە بپەڕنەوە بۆ ئەو خاکەی پێیان دەدەم، واتە بە نەوەی ئیسرائیل. هەر شوێنێک پێی لێ بنێن، بە ئێوەی دەدەم، هەروەک بە موسام فەرموو، لە چۆڵەوانییەوە و لەم لوبنانەوە هەتا ڕووباری گەورە، ڕووباری فورات، هەموو خاکی حیتییەکان و هەتا دەریای سپی ناوەڕاست[a] بەرەو ڕۆژئاوا دەبێت بە سنوورتان. لە هەموو ڕۆژانی ژیانت کەس بەرەو ڕووت ناوەستێت. هەروەک لەگەڵ موسادا بووم، لەگەڵ تۆش دەبم و فەرامۆشت ناکەم و بەجێت ناهێڵم.

«بەهێزبە و ئازابە، چونکە ئەو خاکە بۆ ئەم گەلە دەکەیت بە میرات کە سوێندم بۆ باوباپیرانیان خواردووە کە پێیانی بدەم. تەنها بەهێزبە و زۆر ئازابە، بۆ ئەوەی هۆشیار بیت بۆ کارکردن بەپێی هەموو ئەو فێرکردنەی کە موسای بەندەم فەرمانی پێ کردوویت. نە بەلای ڕاست و نە بەلای چەپ لێی لامەدە، بۆ ئەوەی بۆ هەرکوێیەک بچیت سەرکەوتوو بیت. پەڕتووکی ئەم فێرکردنە لە دەمت جیا نەبێتەوە، بەڵکو بە شەو و بە ڕۆژ لێی وردبەرەوە، بۆ ئەوەی وریابیت بۆ کارکردن بەپێی هەموو ئەو شتانەی تێیدا نووسراوە، ئەو کاتە ژیانت ڕاستەڕێ دەبێت و سەردەکەویت. ئایا من فەرمانم بە تۆ نەکرد؟ جا بەهێزبە و ئازابە، مەتۆقە و ورە بەرمەدە، چونکە یەزدانی پەروەردگارت لەگەڵتە بۆ هەرکوێ بچیت.»

10 ئیتر یەشوع فەرمانی بە کوێخاکانی گەل کرد و پێی گوتن: 11 «بەناو ئۆردوگاکەدا تێبپەڕن و فەرمان بە گەل بکەن و بڵێن: ”ئازووقە بۆ خۆتان ئامادە بکەن، چونکە پاش سێ ڕۆژی دیکە لە ڕووباری ئوردونەوە دەپەڕنەوە هەتا بچنە ناوەوە و دەست بەسەر ئەو خاکەدا بگرن کە یەزدانی پەروەردگارتان دەتانداتێ هەتا ببنە خاوەنی.“»

12 پاشان یەشوع بە ڕەئوبێنی و گادییەکان و نیوەی هۆزی مەنەشەی[b] گوت: 13 «ئەو وشەیەی موسای بەندەی یەزدان فەرمانی پێ کردن، بەبیری خۆتانی بهێننەوە، کە پێی ڕاگەیاندن یەزدانی پەروەردگارتان، ئێوەی حەساندەوە و ئەم خاکەی پێدان. 14 ژن و منداڵ و ئاژەڵی ماڵیتان لەم خاکەدا دەمێننەوە کە موسا پێیدان، لەم بەری ڕووباری ئوردون بەلای ڕۆژهەڵات، بەڵام هەموو جەنگاوەرە قارەمانەکان بە چەکەوە لەپێش براکانتانەوە دەپەڕنەوە. یارمەتی براکانتان دەدەن 15 هەتا یەزدان وەک ئێوە براکانتان دەحەسێنێتەوە و ئەوانیش دەست بەسەر ئەو خاکەدا دەگرن کە یەزدانی پەروەردگارتان دەیانداتێ. دوای ئەوە دەگەڕێنەوە بۆ خاکەکەی میراتیتان و داگیری دەکەن، ئەوەی موسای بەندەی یەزدان لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون بەرەو خۆر هەڵاتن پێیدان.»

16 ئەوانیش وەڵامی یەشوعیان دایەوە و گوتیان: «هەموو ئەو شتانەی فەرمانت پێ کردین جێبەجێی دەکەین و بۆ هەر شوێنێکمان بنێریت دەچین، 17 بەپێی هەموو ئەوەی گوێڕایەڵی موسا بووین ئاوا گوێڕایەڵی تۆش دەبین. با یەزدانی پەروەردگارت لەگەڵت بێت وەک چۆن لەگەڵ موسا بوو. 18 هەرکەسێک یاخی بێت لە فەرمانەکانت و گوێڕایەڵی وشەکانت نەبێت لە هەموو ئەوەی فەرمانی پێ دەکەیت، دەکوژرێت، بەڵام تەنها بەهێز و ئازابە!»

Notas al pie

  1. 1‏:4 دەریای سپی ناوەڕاست: عیبری دەریای مەزن.‏
  2. 1‏:12 هۆزی مەنەشە دابەش ببوون بۆ سەر دوو بەش، هەریەکەیان کەوتبووە لایەکی ڕووباری ئوردون.‏