Bibelen på hverdagsdansk

Johannesʼ Åbenbaring 19:1-21

Lammets bryllup

1Efter dette hørte jeg et vældigt råb fra en stor flok mennesker i Himlen:

„Halleluja!

Nu er Guds herlighed kommet med kraft og frelse.

2Hans domme er korrekte og retfærdige.

Han dømte den store skøge,

som ødelagde verden med sin forførelse.

Han straffede hende, som dræbte hans tjenere.

3Halleluja!

Røgen fra byen vil stige op i al evighed.”

4De 24 medregenter og de fire levende væsener faldt på knæ og tilbad Gud, der sad på tronen. „Amen! Halleluja!” råbte de. 5Derpå lød en stemme fra tronen: „Pris Gud, alle hans tjenere og de, der ærer ham, både kendte og ukendte!”

6Dernæst hørte jeg lyden af råb fra en stor menneskemængde. Det var en buldrende lyd som et mægtigt vandfald eller en kraftig torden:

„Halleluja!

Nu er det Herren, den Gud, som hersker over alle ting, der regerer!

7Lad os være glade og juble og lovprise ham.

Nu kan Lammets bryllupsfest begynde.

Hans brud har gjort sig parat,

8hun har fået en skinnende hvid klædning at tage på.”

(Den hvide klædning er Guds folks gode gerninger.)

9Englen sagde nu til mig: „Skriv: Velsignede er alle, der er indbudt til Lammets bryllupsfest.” Og han fortsatte: „De ord, du hørte, er Guds sande ord!” 10Jeg kastede mig ned for hans fødder for at hylde ham, men han sagde til mig: „Nej, gør det ikke. Jeg er Guds tjener ligesom du og de andre kristne, der holder fast ved budskabet om Jesus. Giv Gud al ære, for den profetiske Ånd fortæller om Jesus og ophøjer ham.”

Rytteren på den hvide hest

11Derefter så jeg Himlen blive åbnet, og en person kom ridende på en hvid hest. Han blev kaldt „Trofast og Sand”, for han dømmer retfærdigt og fører kun retfærdig krig. 12Hans øjne strålede som ild. På hovedet havde han mange kroner, og der stod et navn, som kun han selv kan tyde. 13Kappen, han havde om sig, var dyppet i blod, og hans navn var „Guds Ord”. 14En meget stor flok ryttere kom ud fra Himlen på hvide heste. De var iført skinnende hvide klæder og sluttede sig til den første rytter. 15I munden havde han et skarpt sværd, som han vil bruge mod folkeslagene, for han vil herske over dem med et jernscepter og udføre den højeste Guds straf, som når man træder druer i en vinperse. 16På hans kappe og hans lår19,16 Nogle håndskrifter siger: „hans pande og hans lår”, mens andre kun taler om låret. Med „låret” betegnes på græsk området fra knæet til hoften, så oversættelsen „hofte” eller „lænd” er unøjagtig. stod der en beskrivelse: „Kongen over alle konger” og „Herren over alle herrer”.

17Derefter så jeg en anden engel, der stod i solen. Han råbte med høj stemme til alle fugle, som flyver højt over jorden: „Kom til Guds store festmåltid! 18Kom og spis kødet af regenter, hærchefer og helte, af heste og ryttere, af slaver og frie, høj og lav!” 19Dernæst så jeg uhyret og alle jordens regenter og deres hære. De samlede sig til krig mod ham, der sad på hesten, og mod hans hær. 20Men uhyret blev overmandet sammen med den falske profet, der havde udført mirakler på uhyrets vegne. (De mirakler havde forført dem, der bar uhyrets mærke, og dem, der tilbad dets statue). Begge to blev kastet levende i søen med brændende svovl. 21Men resten blev dræbt med det sværd, som han, der sad på hesten, havde i munden. Og alle fuglene åd sig mætte i de dræbtes kød.

Kurdi Sorani Standard

ئاشکراکردن 19:1-21

هەلیلویا! حوکمڕانی بۆ یەزدان

1پاش ئەوەش گوێم لە دەنگێکی گەورە بوو وەک دەنگی خەڵکانێکی زۆر لە ئاسمانەوە دەیگوت:

«هەلیلویا!

ڕزگاری و شکۆ و هێز بۆ خودامانە،

2چونکە حوکمەکانی ڕاست و دادپەروەرن.

لەشفرۆشە گەورەکەی تاوانبار کرد

کە بە داوێنپیسییەکەی زەویی گەندەڵ دەکرد.

تۆڵەی خوێنی بەندەکانی خۆی لێکردەوە.»

3دووبارە گوتیانەوە:

«هەلیلویا!

دووکەڵەکەی بۆ هەتاهەتایە بەرز دەبێتەوە.»

4بیست و چوار پیرەکە و چوار بوونەوەرەکە کەوتنە سەر چۆک و کڕنۆشیان بۆ خودای دانیشتووی سەر تەختەکە برد، گوتیان:

«ئامین. هەلیلویا!»

5دەنگێک لەلای تەختەکەوە هات، گوتی:

«ستایشی خودامان بکەن ئەی هەموو بەندەکانی،

ئەوانەی لێی دەترسن، گەورە و بچووک.»

6پاشان گوێم لە دەنگێک بوو وەک دەنگی خەڵکێکی ئێجگار زۆر، وەک دەنگی خوڕەی ئاوێکی زۆر و وەک دەنگی هەورەگرمەی بەهێز بوو، دەیگوت:

«هەلیلویا!

خودای پەروەردگارمان هەرە بە توانایە، حوکومڕانی دەکات.

7با دڵخۆش و شاد بین، شکۆداری بکەین،

چونکە زەماوەندی بەرخەکە هاتووە و

بووکەکەی خۆی ئامادە کردووە.

8کراسێکی کەتانی ناسکی پاک و پرشنگداری پێدرابوو لەبەری بکات.»

ئەم کەتانە ناسکە هێمای کردارە ڕاستودروستەکانی گەلی پیرۆزی خودایە.

9پێی گوتم: «بنووسە، خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی بۆ خوانی زەماوەندی بەرخەکە بانگهێشت کراون!» هەروەها پێی گوتم: «ئەمانە وشە ڕاستەکانی خودان.»

10کەوتمە بەرپێی تاکو کڕنۆشی بۆ ببەم. بەڵام پێی گوتم: «وا مەکە! منیش لەگەڵ تۆ و خوشک و برایانت بەندەی هاوکارم، ئەوانەی پابەندن بە شایەتییان بۆ عیسا. کڕنۆش بۆ خودا ببە! چونکە ئەو ڕۆحەی کە سروشی بە پێغەمبەرەکان داوە، هەر ئەو شایەتی بۆ مەسیح دەدات.»

سواری ئەسپێکی سپی

11پاشان ئاسمانم بە کراوەیی بینی، ئەسپێکی سپیم بینی و سوارەکەی بە «دڵسۆز» و «ڕاستگۆ» ناودەبردرا. بە دادپەروەری حوکم دەدات و دەجەنگێت. 12چاوەکانی وەک گڕی ئاگر وابوون و ژمارەیەکی زۆر تاجی بە سەرەوەبوو، ناوێکی نووسراوی هەیە، خۆی نەبێت کەس نایزانێت. 13کەوایەکی لە خوێن هەڵکێشراوی19‏:13 بڕوانە ئیشایا 63‏:3‏.‏ لەبەربوو، ئەو ناوەی پێی بانگ دەکرێ «وشەی خودا»یە. 14لەشکرەکانی ئاسمان بە سواری ئەسپی سپی شوێنی دەکەوتن و کەتانی ناسکی سپی پاکیان لەبەردا بوو. 15لە دەمیەوە شمشێرێکی تیژ دەردەچوو، تاکو پێی لە نەتەوەکان بدات. [بە گۆچانێکی ئاسنین شوانەتییان دەکات.]19‏:15 بڕوانە زەبوورەکان 2‏:9.‏ گوشەری شەرابی تووڕەیی هەڵچووی خودای هەرە بە توانا دەگوشێت. 16ناوێکی هەیە لەسەر کەوا و ڕانی نووسراوە:

«پاشای پاشایان و گەورەی گەورەیان.»

17فریشتەیەکی دیکەم بینی لەبەر خۆردا ڕاوەستابوو، بە دەنگێکی بەرز هاواری لە هەموو باڵندە فڕیوەکانی ناوەڕاستی ئاسمان کرد و گوتی: «وەرن کۆببنەوە، بۆ شێوی گەورە کە هی خودایە، 18تاکو گۆشتی پاشاکان و گۆشتی سوپاسالارەکان و گۆشتی بەهێزان، گۆشتی ئەسپەکان و سوارەکانیان، گۆشتی هەمووان، ئازاد و کۆیلە، گەورە و بچووک بخۆن.»

19هەروەها دڕندەکە و پاشاکانی زەوی و لەشکرەکانیانم بینی کۆببوونەوە، تاکو لە دژی سوارەکە و سوپاکەی بجەنگن. 20دڕندەکە و پێغەمبەرە درۆزنەکەی یاوەری دەستگیر کران، ئەوەی نیشانەی لە پێناوی کرد و بەهۆیەوە ئەوانەی چەواشە کرد کە نیشانەی دڕندەکەیان وەرگرت و ئەوانەی کڕنۆشیان بۆ پەیکەرەکەی برد. هەردووکیان بە زیندوویی فڕێدرانە دەریاچەی ئاگر، کە بە گۆگرد داگیرساوە. 21پاشماوەکە بە شمشێری سوارەکە کوژران کە لە دەمیەوە دەردەچوو، هەموو باڵندەکان لە گۆشتەکانیان تێربوون.