Bibelen på hverdagsdansk

Dommerbogen 21:1-25

Benjamins stamme reddes fra udslettelse

1De israelitiske ledere havde under mødet i Mitzpa svoret på, at de aldrig ville lade deres døtre gifte sig med mænd fra Benjamins stamme. 2Men efter slaget holdt de endnu et møde—denne gang i Betel—hvor de sørgede og græd for Herrens ansigt indtil aften. 3„Herre, Israels Gud,” klagede de, „hvorfor skulle denne ulykke ramme os? Nu må vi savne en stamme i Israel!”

4Næste morgen stod de tidligt op, byggede et alter og ofrede brænd- og takofre på alteret. 5Da spurgte de hinanden: „Var nogen af Israels folk ikke repræsenteret under mødet i Mitzpa?” De havde nemlig svoret på, at hvis nogen nægtede at møde op, skulle de straffes med døden. 6Men samtidig følte Israel medlidenhed med benjaminitterne og sagde: „Ak, en hel stamme er næsten totalt udryddet af Israel! 7Hvordan skal vi skaffe koner til de få mænd, der er tilbage, når vi for Herrens ansigt har svoret på, at vi ikke vil lade vores døtre gifte sig med dem?”

8-9Da de nu undersøgte, om nogen var udeblevet fra det omtalte møde i Mitzpa, opdagede man, at ingen fra Jabesh i Gilead havde været til stede. 10-11Så sendte de en hær på 12.000 af de bedste soldater af sted med følgende besked: „Udryd alle indbyggerne i Jabesh med undtagelse af unge piger, som er jomfruer.” 12Det gjorde de så, og de fandt 400 unge jomfruer. Disse piger blev ført til den israelitiske lejr i Shilo i Kana’ans land.

13Derefter sendte man en delegation af sted for at fortælle de 600 overlevende benjaminitter ved Rimmons klippe i ørkenen, at de nu kunne tage hjem i fred. 14Det gjorde de så, og de fik overdraget de 400 piger fra Jabesh, men der var ikke koner nok til dem alle. 15-16Israelitterne var meget kede af, at Gud således næsten havde udryddet en af deres stammer. De følte medlidenhed med de sidste benjaminitter og lederne spurgte hinanden: „Hvordan skal vi skaffe koner til de sidste 200 mænd? Alle kvinder i Benjamins stamme er jo udryddet. 17Der må findes en udvej, så de overlevende kan få efterkommere og stammen kan komme på fode igen, 18selv om vi ved vores ed har udelukket muligheden af at bortgifte vores egne døtre til dem.” 19Pludselig var der en, som fik en lys idé! „Hør,” sagde han, „måske kan vi løse problemet under den kommende religiøse byfest i Shilo.” (Shilo ligger øst for vejen mellem Betel og Sikem, syd for Lebona og nord for Betel.)

20-21Så blev de enige om at sige til de benjaminitter, som stadig manglede koner: „Hold jer skjult i vinmarkerne uden for Shilo og se godt på de piger, der tager derhen for at danse. Under dansen kommer I frem fra jeres skjulested, og finder jer hver især en pige, som I tager med hjem til Benjamins land. 22Når deres fædre og brødre så kommer og nedlægger protest over for os, skal vi nok berolige dem og overtale dem til at lade jer beholde deres døtre, for der var ikke koner nok til jer i Jabesh. Vi skal også nok forklare dem, at de ikke har brudt deres ed, for de har ikke bortgiftet deres døtre frivilligt. I har jo selv taget dem!”

23Så gjorde benjaminitterne, som de fik besked på. De fik hver fat i en pige under festen, hvorefter de hjemførte dem som deres koner til deres eget land. Her genopbyggede de byerne og bosatte sig igen i deres eget stammeområde.

24Derpå opløstes den israelitiske hær, og de forskellige stammer vendte hver for sig tilbage til deres land og deres familier. 25Men der var stadig ingen konge i Israel, så alle gjorde, som de havde lyst til.

Kurdi Sorani Standard

ڕابەران 21:1-25

پەیداکردنی ژن بۆ نەوەی بنیامین

1پێشتر پیاوانی ئیسرائیل لە میچپا سوێندیان خواردبوو و گوتبوویان: «کەس لە ئێمە کچی خۆی ناداتە نەوەی بنیامین بۆ هاوسەرگیری.»

2ئینجا گەل چوون بۆ بێت‌ئێل و هەتا ئێوارە لەوێدا لەبەردەم خودا مانەوە و دەنگیان بەرزکردەوە و گریان، گریانێکی بەکوڵ. 3گوتیان: «ئەی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل، بۆچی ئەمە لە ئیسرائیلدا ڕوویدا، هەتا ئەمڕۆ نەوەی ئیسرائیل هۆزێک لە دەست بدات؟»

4بۆ ڕۆژی دواتر گەل زوو هەستا و لەوێدا قوربانگایەکیان دروستکرد و قوربانی سووتاندن و قوربانی هاوبەشییان پێشکەش کرد.

5ئینجا نەوەی ئیسرائیل گوتیان: «لە هەموو هۆزەکانی ئیسرائیل کێ بۆ کۆبوونەوەکە نەهاتە بەردەم یەزدان؟»21‏:5 ئەو کەسانەی کۆبوونەتەوە بۆ پێکهێنانی لەشکر. بڕوانە 20‏:1.‏ چونکە سوێندێکی گەورەیان خواردبوو دەربارەی ئەو کەسەی نایەتە میچپا بۆ بەردەم یەزدان کە دەبێ ئەو کەسە بکوژرێت.

6ئینجا نەوەی ئیسرائیل ئاخیان بۆ بنیامینی برایان هەڵکێشا و گوتیان: «ئەمڕۆ هۆزێک لە ئیسرائیلدا دابڕا. 7بۆ ئەوانەی لێیان ماونەتەوە چی بکەین لەبارەی ژنەوە، چونکە ئێمە سوێندمان بە یەزدان خواردووە کە لە کچەکانمان ژنیان نەدەینێ؟» 8ئینجا گوتیان: «چ هۆزێک لە هۆزەکانی ئیسرائیل نەهاتووەتە بەردەم یەزدان بۆ میچپا؟» جا بۆیان دەرکەوت کەس لە دانیشتووانی یاڤێش گلعاد بۆ کۆبوونەوەکەی ئۆردوگا نەهاتووە، 9چونکە کاتێک گەلیان ژمارد، تەماشایان کرد تەنها یەک پیاویش لە دانیشتووانی یاڤێش گلعاد نەهاتووە.

10ئینجا کۆمەڵەکە دوازدە هەزار جەنگاوەریان بۆ ئەوێ نارد و ڕایانسپاردن و گوتیان: «بڕۆن و دانیشتووانی یاڤێش گلعاد بدەنە بەر شمشێر، بە ژن و منداڵەکانیشەوە. 11دەبێت ئەمەش بکەن، هەموو نێرێک و هەموو ئافرەتێک لەناو ببەن کە لەگەڵ نێر پاڵکەوتبێت.» 12جا لە دانیشتووانی یاڤێش گلعاددا چوار سەد کچی پاکیزەیان بینییەوە کە لەگەڵ پیاو سەرجێییان نەکردبوو، ئەوانیان هێنا ئۆردوگاکە لە شیلۆ ئەوەی لە خاکی کەنعان بوو.

13ئینجا هەموو کۆمەڵەکە ناردیان و لەگەڵ نەوەی بنیامین ئەوانەی لە تاشەبەردی ڕیمۆندا بوون قسەیان کرد و بانگیان کردن بۆ ئاشتبوونەوە. 14جا لەو کاتەدا نەوەی بنیامین گەڕانەوە و ئەو کچانەیان دانێ کە لە یاڤێش گلعاد بە زیندوویی هێشتبوونیانەوە، بەڵام هێشتا بەشی هەموو پیاوەکانی نەوەی بنیامینی نەکرد. 15گەلیش ئاخیان بۆ نەوەی بنیامین هەڵکێشا، چونکە یەزدان کەلێنی کردە ناو هۆزەکانی ئیسرائیلەوە. 16ئینجا پیرانی کۆمەڵەکە گوتیان: «ژن لە نەوەی بنیامین نەماوە، چی بۆ ئەوانی دیکە بکەین لەبارەی ژنانەوە؟ 17پێویستە دەربازبووەکانی بنیامین میراتگریان هەبێت، تاکو هیچ هۆزێک لە ئیسرائیل نەسڕێتەوە. 18ئێمەش ناتوانین لە کچەکانمان ژنیان بدەینێ، چونکە نەوەی ئیسرائیل سوێندیان خواردووە و گوتوویانە ”نەفرەت لێکراوە ئەو کەسەی ژن دەدات بە نەوەی بنیامین.“ 19ئەوەتا هەموو ساڵێک لە شیلۆدا جەژن دەگێڕن بۆ یەزدان، لە باکووری بێت‌ئێل لە ڕۆژهەڵاتی ئەو ڕێگایەی لە بێت‌ئێلەوە سەردەکەوێت بۆ شەخەم و لە باشووری لەڤۆنە.»

20ئینجا فەرمانیان دا بە نەوەی بنیامین و گوتیان: «بڕۆن و لە ڕەزەمێوەکاندا بۆسە بنێنەوە و 21چاوەڕێ بکەن هەتا کچانی شیلۆ دەچنە ناو سەماکردن، ئینجا ئێوە لە ڕەزەمێوەکانەوە وەرنە دەرەوە و هەریەکە و کچێک لە کچەکانی شیلۆ بۆ خۆتان بڕفێنن، بگەڕێنەوە بۆ خاکی بنیامین. 22جا ئەگەر باوک و براکانیان هاتن بۆ ئەوەی سکاڵامان لەلا بکەن، پێیان دەڵێین: ”لەبەر ئێمە بەزەییتان پێیاندا بێتەوە، چونکە لە جەنگدا بۆ هەریەکیان ژنێکمان دەست نەکەوت. ئێوەش تاوانبار نین لە شکاندنی سوێندتان، چونکە بە ڕەزامەندی خۆتان کچەکانتان نەدانێ.“»21‏:22 بڕوانە ئایەتی 7.‏

23ئینجا نەوەی بنیامین ئاوایان کرد و بەپێی ژمارەیان ژنیان بۆ خۆیان لەو سەماکەرانە ڕفاند، ڕۆیشتن و گەڕانەوە بۆ میراتەکەیان21‏:23 بۆ میراتەکەیان: بڕوانە یەشوع 18‏:11‏-28.‏ و شارۆچکەکانیان بنیاد ناوە و تێیاندا نیشتەجێ بوون.

24ئینجا لەو کاتەدا نەوەی ئیسرائیل هەریەکە گەڕایەوە بۆ هۆزەکەی و خێڵەکەی. هەریەکە لەوێوە چووە دەرەوە بۆ میراتەکەی.

25لەو سەردەمەدا هیچ پاشایەک لەناو ئیسرائیلدا نەبوو و هەرکەس ئەوەی دەکرد کە لەبەرچاوی خۆی ڕاست بوو.