Bibelen på hverdagsdansk

4. Mosebog 1:1-54

Israels første folketælling

1På den første dag i den anden måned1,1 Den anden måned svarer til april-maj. året efter, at israelitterne havde forladt Egypten, talte Herren til Moses i åbenbaringsteltet, mens folket opholdt sig i Sinais ørken.

Herren sagde: 2-4„Lav en liste over alle våbenføre mænd over 20 år med deres stamme- og slægtsnavne. Du og Aron skal være ansvarlige for optællingen, som skal uddelegeres til en leder fra hver enkelt stamme. 5Følgende ledere skal hjælpe jer: fra Rubens stamme: Elitzur, Shedeurs søn; 6fra Simeons stamme: Shelumiel, Zurishaddajs søn; 7fra Judas stamme: Nahshon, Amminadabs søn; 8fra Issakars stamme: Netanel, Suars søn; 9fra Zebulons stamme: Eliab, Helons søn; 10fra Efraims, Josefs søns, stamme: Elishama, Ammihuds søn; fra Manasses, Josefs søns, stamme: Gamliel, Pedasurs søn; 11fra Benjamins stamme: Abidan, Gidonis søn; 12fra Dans stamme: Ahiezer, Ammishaddajs søn; 13fra Ashers stamme: Pagiel, Okrans søn; 14fra Gads stamme: Eljasaf, Deuels søn; 15fra Naftalis stamme: Ahira, Enans søn.” 16Disse mænd var ledere blandt folket, overhoveder for hver deres slægt.

17-46Samme dag sammenkaldte Moses, Aron og de ovennævnte ledere samtlige våbenføre mænd i Israel over 20 år. Hver person fik besked på at oplyse sit stamme- og slægtsnavn, sådan som Herren havde befalet Moses. Her følger den samlede opgørelse: Jakobs førstefødte søns, Rubens, stamme: 46.500; Simeons stamme: 59.300; Gads stamme: 45.650; Judas stamme: 74.600; Issakars stamme: 54.400; Zebulons stamme: 57.400; Efraims, Josefs søns, stamme: 40.500; Manasses, Josefs søns, stamme: 32.200; Benjamins stamme: 35.400; Dans stamme: 62.700; Ashers stamme: 41.500; Naftalis stamme: 53.400. Det samlede antal våbenføre mænd udgjorde 603.550 personer.

47-49Dette tal indbefatter dog ikke levitterne, for Herren havde sagt til Moses: „Du må ikke bruge levitterne som soldater, og du skal ikke tage dem med på listen. 50Jeg har nemlig givet dem ansvar for at tage sig af min bolig, det hellige telt, som indeholder pagtens ark. Derfor skal de altid have deres lejr i nærheden af boligen. 51Det er levitternes opgave at pakke teltet sammen og rejse det igen, og hvis nogen andre blander sig i den opgave eller blot rører ved teltet, skal de henrettes. 52Resten af Israels stammer skal tildeles hver deres lejrplads med hver deres banner, 53men levitterne skal slå lejr rundt om teltet med pagtens ark, så de udgør en mur mellem folket og Herren, for at ingen af de menige israelitter skal komme til at røre ved teltet og rammes af Herrens vrede.”

54Israels folk fulgte omhyggeligt de befalinger, som Herren havde givet Moses.

Kurdi Sorani Standard

سەرژمێری 1:1-54

ئاماری یەکەم1‏:1 ئاماری یەکەم تایبەت بوو بە ناونووسینی پیاوانی ئیسرائیل بۆ سەربازی لەژێر چاودێری موسا بۆ هێرشبردنە سەر خاکی کەنعان لە ناوچەی قادێش بەرنێعەوە.‏

1یەزدان لە چۆڵەوانی سینا، لە چادری چاوپێکەوتندا، لە یەکی مانگی دووی ساڵی دووەمی هاتنەدەرەوەی گەلی ئیسرائیل لە خاکی میسر، بە موسای فەرموو: 2«سەرژمێری هەموو کۆمەڵی نەوەی ئیسرائیل بکەن، بە خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیانەوە، بە لیستی ناوی نێرینەکان یەک بە یەک. 3لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، هەموو ئەوانەی دەتوانن لە ئیسرائیل خزمەت بکەن لە سوپا، تۆ و هارون بەگوێرەی لەشکرەکانیان تۆماریان بکەن. 4بۆ هەر هۆزێک پیاوێکتان لەگەڵدا بێت، پیاوێک گەورەی بنەماڵەکەی بێت. 5ئەمەش ناوی ئەو پیاوانەیە کە یارمەتیتان دەدەن:

لە هۆزی ڕەئوبێن ئەلیسوری کوڕی شەدیئور،

6لە هۆزی شیمۆن شەلومیێلی کوڕی چووریشەدای،

7لە هۆزی یەهودا نەحشۆنی کوڕی عەمیناداب،

8لە هۆزی یەساخار نەتەنێلی کوڕی چوعەر،

9لە هۆزی زەبولون ئەلیابی کوڕی حێلۆن،

10لە کوڕەکانی یوسف،

لە هۆزی ئەفرایم، ئەلیشاماعی کوڕی عەمیهود و

لە هۆزی مەنەشە، گەمالائیلی کوڕی پەداهچوور.

11لە هۆزی بنیامین ئەبیدانی کوڕی گدعۆنی،

12لە هۆزی دان ئەحیعەزەری کوڕی عەمیشەدای،

13لە هۆزی ئاشێر پەگعیێلی کوڕی عۆخران،

14لە هۆزی گاد ئەلیاسافی کوڕی دەعوئێل،

15لە هۆزی نەفتالی ئەحیڕەعی کوڕی عێینان.»

16ئەوانە هەڵبژێردراوانی کۆمەڵەکەن، سەرکردەی هۆزی باوکانیانن، سەرۆک خێڵەکانی ئیسرائیلن.

17جا موسا و هارون هەموو ئەو پیاوانەیان برد کە باس کران، 18هەموو کۆمەڵیان لە یەکی مانگی دوو کۆکردەوە. لە گەنجانی بیست ساڵە بەرەو سەرەوە بەگوێرەی ڕەچەڵەکیان خرانەوە سەر خێڵ و بنەماڵەکانیان، یەک بە یەک ناوەکانیان تۆمار کرا، 19هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد. ئینجا لە چۆڵەوانی سینادا تۆماری کردن.

20لە نەوەی ڕەئوبێن کە نۆبەرەی ئیسرائیلە،

هەموو نێرینەیەک لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، هەموو ئەوانەی دەتوانن خزمەت بکەن لە سوپادا، یەکە بە یەکە بەپێی ناوەکان ڕێکخران، بەگوێرەی تۆمارکردنی خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیان، 21تۆمارکراوان لە هۆزی ڕەئوبێن چل و شەش هەزار و پێنج سەد کەس بوون.

22لە نەوەی شیمۆن،

هەموو نێرینەیەک لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، هەموو ئەوانەی دەتوانن خزمەت بکەن لە سوپادا، یەکە بە یەکە ژمێردران و بەپێی ناوەکان ڕێکخران، بەگوێرەی تۆمارکردنی خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیان، 23تۆمارکراوان لە هۆزی شیمۆن پەنجا و نۆ هەزار و سێ سەد کەس بوون.

24لە نەوەی گاد،

هەموو نێرینەیەک لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، هەموو ئەوانەی دەتوانن خزمەت بکەن لە سوپادا، بەپێی ناوەکان ڕێکخران، بەگوێرەی تۆمارکردنی خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیان. 25تۆمارکراوان لە هۆزی گاد چل و پێنج هەزار و شەش سەد و پەنجا کەس بوون.

26لە نەوەی یەهودا،

هەموو نێرینەیەک لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، هەموو ئەوانەی دەتوانن خزمەت بکەن لە سوپادا، بەپێی ناوەکان ڕێکخران، بەگوێرەی تۆمارکردنی خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیان، 27تۆمارکراوان لە هۆزی یەهودا حەفتا و چوار هەزار و شەش سەد کەس بوون.

28لە نەوەی یەساخار،

هەموو نێرینەیەک لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، هەموو ئەوانەی دەتوانن خزمەت بکەن لە سوپادا، بەپێی ناوەکان ڕێکخران، بەگوێرەی تۆمارکردنی خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیان، 29تۆمارکراوان لە هۆزی یەساخار پەنجا و چوار هەزار و چوار سەد کەس بوون.

30لە نەوەی زەبولون،

هەموو نێرینەیەک لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، هەموو ئەوانەی دەتوانن خزمەت بکەن لە سوپادا، بەپێی ناوەکان ڕێکخران، بەگوێرەی تۆمارکردنی خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیان. 31تۆمارکراوان لە هۆزی زەبولون پەنجا و حەوت هەزار و چوار سەد کەس بوون.

32لە نەوەی یوسف،

لە نەوەی ئەفرایم،

هەموو نێرینەیەک لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، هەموو ئەوانەی دەتوانن خزمەت بکەن لە سوپادا، بەپێی ناوەکان ڕێکخران، بەگوێرەی تۆمارکردنی خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیان. 33تۆمارکراوان لە هۆزی ئەفرایم چل هەزار و پێنج سەد کەس بوون.

34لە نەوەی مەنەشە،

هەموو نێرینەیەک لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، هەموو ئەوانەی دەتوانن خزمەت بکەن لە سوپادا، بەپێی ناوەکان ڕێکخران، بەگوێرەی تۆمارکردنی خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیان. 35تۆمارکراوان لە هۆزی مەنەشە سی و دوو هەزار و دوو سەد کەس بوون.

36لە نەوەی بنیامین،

هەموو نێرینەیەک لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، هەموو ئەوانەی دەتوانن خزمەت بکەن لە سوپادا، بەپێی ناوەکان ڕێکخران، بەگوێرەی تۆمارکردنی خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیان، 37تۆمارکراوان لە هۆزی بنیامین سی و پێنج هەزار و چوار سەد کەس بوون.

38لە نەوەی دان،

هەموو نێرینەیەک لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، هەموو ئەوانەی دەتوانن خزمەت بکەن لە سوپادا، بەپێی ناوەکان ڕێکخران، بەگوێرەی تۆمارکردنی خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیان، 39تۆمارکراوان لە هۆزی دان شەست و دوو هەزار و حەوت سەد کەس بوون.

40لە نەوەی ئاشێر،

هەموو نێرینەیەک لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، هەموو ئەوانەی دەتوانن خزمەت بکەن لە سوپادا، بەپێی ناوەکان ڕێکخران، بەگوێرەی تۆمارکردنی خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیان. 41تۆمارکراوان لە هۆزی ئاشێر چل و یەک هەزار و پێنج سەد کەس بوون.

42لە نەوەی نەفتالی،

هەموو نێرینەیەک لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، هەموو ئەوانەی دەتوانن خزمەت بکەن لە سوپادا، بەپێی ناوەکان ڕێکخران، بەگوێرەی تۆمارکردنی خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیان، 43تۆمارکراوان لە هۆزی نەفتالی پەنجا و سێ هەزار و چوار سەد کەس بوون.

44ئەوانە تۆمارکراوەکانن، ئەوانەی موسا و هارون و دوازدە سەرۆک هۆزەکانی ئیسرائیل تۆماریان کردن، هەر پیاوێک لە تۆمارکراوەکان نوێنەر بوو بۆ بنەماڵەکەی. 45جا هەموو نەوەی ئیسرائیل، بەگوێرەی بنەماڵەکانیان لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، هەموو ئەوانەی دەتوانن خزمەت بکەن لە سوپای ئیسرائیلدا تۆمار کران، 46هەموو تۆمارکراوەکان شەش سەد و سێ هەزار و پێنج سەد و پەنجا کەس بوون.

47بەڵام هۆزی لێڤی بنەماڵەکانیان لەگەڵ ئەوان تۆمار نەکران، 48چونکە یەزدان بە موسای فەرموو: 49«هۆزی لێڤی تۆمار مەکە و لەنێوان نەوەی ئیسرائیلدا ئاماریان مەکە. 50بەڵکو لێڤییەکان لەسەر چادری پەیمان و هەموو قاپوقاچاغەکەی و هەموو ئەوەی هەیەتی دابنێ، ئەوان چادرەکەی پەرستن بە هەموو قاپوقاچاغەکانییەوە هەڵدەگرن و ئەوان خزمەتی دەکەن، لە چواردەوری چادرەکەی پەرستنیش چادر هەڵدەدەن. 51لە کاتی گواستنەوەی چادرەکەی پەرستن لێڤییەکان هەڵیدەگرنەوە و لە کاتی هەڵدانی چادرەکەی پەرستنیش لێڤییەکان دایدەمەزرێننەوە. هەرکەسێکی دیکە جگە لە لێڤییەکان لێی نزیک بێتەوە دەکوژرێت. 52نەوەی ئیسرائیل هەریەکە لە ئۆردوگای خۆی لەژێر بەیداخەکەی خۆی بەپێی لەشکرەکانیان چادر هەڵدەدەن. 53بەڵام لێڤییەکان لە چواردەوری چادرەکەی پەیمان چادر هەڵدەدەن، هەتا تووڕەیی نەیەتە سەر کۆمەڵی نەوەی ئیسرائیل، جا لێڤییەکان بەرپرسیار دەبن لە پارێزگاری چادری پەیمان.»

54نەوەی ئیسرائیلیش ئاوایان کرد، بەگوێرەی هەموو ئەوەی یەزدان فەرمانی بە موسا کرد.