Bibelen på hverdagsdansk

1. Samuelsbog 1:1-28

Hannas barnløshed

1I byen Rama1,1 Hebraisk: Ramatajim. Rama betyder „høj” og Ramatajim „dobbelthøjen”. Det er forskellige navne på den samme by. i Efraims højland boede en mand, som hed Elkana. Hans far hed Jeroham, hans bedstefar hed Elihu, hans oldefar hed Tohu, og hans tipoldefar hed Zuf1,1 Ifølge 1.Krøn. 6,18-23 var Zuf fra kehatitternes slægt i Levis stamme. og kom oprindelig fra Betlehem.1,1 Da Betlehem også er kendt under navnet Efrat(a), kaldes folk fra Betlehem undertiden Efratitter, som der står i den hebraiske tekst her. En del levitter slog sig ned i Betlehem, men flyttede senere nordpå til Efraims område, jf. 1.Mos. 48,7, Ruth 1,1, Mika 5,1, Dom. 17,7-9.

2Elkana havde to koner, Hanna og Peninna. Peninna havde børn, men Hanna havde ingen. 3Hvert år rejste Elkana sammen med sin familie til helligdommen i Shilo for at tilbede Herren, den Almægtige, og ofre til ham. Det var på den tid, da Elis to sønner Hofni og Pinehas gjorde tjeneste som præster. 4Når kødet fra offerdyret skulle fordeles, gav Elkana Peninna og hvert af hendes børn et stykke hver, 5men Hanna gav han to stykker,1,5 Teksten er svær at tyde. Kan også oversættes: „et stykke beregnet til to” eller „dobbelt portion”. for han elskede hende, selvom Herren ikke havde givet hende børn. 6Peninna plejede at håne Hanna og komme med spydige bemærkninger, fordi hun ikke kunne få børn. 7Hvert år gik det på samme måde. Når de rejste op til Herrens hus i Shilo, gjorde Peninna så meget nar af Hanna, at hun græd og ikke ville spise.

8„Hvad er der i vejen, Hanna?” plejede Elkana at spørge. „Hvorfor spiser du ikke? Hvorfor er du så ked af det? Betyder jeg ikke mere for dig end ti sønner?”

9Engang, under offermåltidet i Shilo, rejste Hanna sig og gik over til Herrens Hus for at bede. Præsten Eli sad som sædvanlig på sin stol ved indgangen. 10I sin dybe smerte og under heftig gråd bad Hanna til Herren 11og aflagde et løfte. „Åh, almægtige Gud, om du dog ville forbarme dig og se min elendighed,” bad hun. „Hvis du vil høre min bøn og give mig en søn, så vil jeg give ham tilbage til dig. Han skal tilhøre dig hele sit liv, og som tegn på det vil jeg lade være med at klippe hans hår.”

12Sådan bad hun i lang tid. Fra sin plads iagttog Eli hende og så, at hun bevægede læberne, men han kunne ikke høre hendes bøn, 13for hun bad i stilhed. Eli troede derfor, at hun var beruset. 14„Hvorfor kommer du her, når du er beruset?” sagde han: „Se dog at blive ædru!” 15Men Hanna svarede: „Nej, nej, herre, jeg er ikke beruset. Jeg er i stor nød, og jeg udøste mit hjerte for Herren. 16Du må ikke tro, at jeg er en dårlig kvinde. Jeg har hverken drukket vin eller øl. Jeg bad, fordi jeg er ulykkelig.” 17„Hvis det er sådan, det forholder sig, så gå du blot herfra med fred,” svarede Eli. „Må Israels Gud bønhøre dig, hvad du end har bedt ham om.” 18„Tak for din venlighed,” udbrød Hanna. Så gik hun derfra og deltog i offermåltidet og var ikke længere bedrøvet.

Samuels fødsel

19Tidligt næste morgen stod Elkana og hans familie op for endnu en gang at tilbede Herren, inden de vendte tilbage til Rama. Da de var hjemme igen, lå Elkana med sin kone Hanna, og Herren besvarede hendes bøn. 20Hun blev gravid, og inden året var omme, fødte hun en søn, som hun kaldte Samuel,1,20 Samuel betyder „Gud har hørt”. for hun sagde: „Jeg bad Herren om at få en søn, og han hørte min bøn.”

21Næste år, da Elkana og hans familie skulle til Shilo for at bringe det årlige brændoffer og et løfteoffer til Herren, 22tog Hanna ikke med. „Jeg venter, til drengen er vænnet fra,” sagde hun til sin mand. „Så vil jeg bringe ham til Herrens hus og lade ham blive der, så længe han lever.” 23„Gør, som du synes bedst,” svarede Elkana. „Bliv du her og pas drengen. Og må Herren hjælpe dig til at holde dit løfte.” Så blev Hanna hjemme og passede barnet.

24Da drengen var vænnet fra, bragte Hanna ham til Herrens hus i Shilo. Hun medbragte en treårs tyr som offergave, en sæk med ca. 13 kg mel og en lædersæk med vin. 25Efter offerceremonien bragte Hanna sit barn til Eli. 26„Husker du mig?” spurgte hun Eli. „Jeg er den kvinde, som stod her og udøste mit hjerte for Herren. 27Jeg bad om, at Herren ville give mig en søn, og her er han. Herren hørte min bøn. 28Nu vil jeg give ham tilbage til Herren, så han kan tjene Herren hele sit liv.” Så tilbad de1,28 Teksten siger „han”, og det henviser til Elkana, som var repræsentant for den lille familie. Han var med uden at være direkte nævnt ved navn. Se også 2,11. Herren der.

Kurdi Sorani Standard

یەکەم ساموئێل 1:1-28

لەدایکبوونی ساموئێل

1پیاوێک هەبوو لە ڕاماتەیمی چوفییەکان لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەفرایم، ناوی ئەلقانەی کوڕی یەرۆحامی کوڕی ئەلیهوی کوڕی تۆحوی کوڕی چوفی ئەفرایمی بوو. 2دوو ژنی هەبوو، یەکێکیان ناوی حەنا و ئەوی دیکەیان ناوی پەنینا بوو، پەنینا منداڵی هەبوو، بەڵام حەنا منداڵی نەبوو.

3ئەم پیاوە هەموو ساڵێک لە شارۆچکەکەیەوە دەچوو بۆ کڕنۆشبردن و سەربڕینی قوربانی بۆ یەزدانی سوپاسالار لە شیلۆ و لەوێ دوو کوڕەکەی عێلی کاهینی یەزدان بوون، کە یەکێکیان ناوی حۆفنی و ئەوی دیکەیان ناوی فینەحاس بوو. 4جا کە ڕۆژی ئەوە هات ئەلقانە قوربانی سەرببڕێت و بەشی پەنینای ژنی و هەموو کوڕ و کچەکانی بدات، 5بەڵام دوو بەشی دایە حەنا، چونکە حەنای خۆشدەویست هەرچەندە یەزدان منداڵدانی بەستبوو. 6هەوێیەکەشی بەردەوام پەستی دەکرد بۆ ئەوەی بێزاری بکات، چونکە یەزدان وەجاخی کوێر کردبوو. 7وای دەکرد، ساڵ لەدوای ساڵ هەر کاتێک حەنا بۆ ماڵی یەزدان بچووایە، هەوێیەکەی ئاوا پەستی دەکرد، بۆیە حەنا دەستی بە گریان کرد و نانی نەخوارد. 8ئیتر ئەلقانەی مێردی پێی گوت: «حەنا، بۆچی دەگریت و نان ناخۆیت؟ بۆچی دڵگرانیت؟ ئایا من لە دە کوڕ چاکتر نیم بۆت؟»

9لەدوای ئەوەی لە شیلۆ نانیان خوارد و خواردییانەوە، حەنا هەستا، عێلی کاهینیش لەسەر کورسییەک لەلای چوارچێوەی دەرگای چادری پەرستنی یەزدان دانیشتبوو. 10حەناش بە پەژارەوە نوێژی بۆ یەزدان کرد و دایە پڕمەی گریان. 11حەنا نەزرێکی1‏:11 واتە پابەندکردنی مرۆڤ خۆیەتی بە مەرجێکەوە، لە کاتێکدا کە داخوازییەک بەرز دەکاتەوە بۆ خودا و بە ئەرێ وەڵام دەدرێتەوە لەلایەن خوداوە. بڕوانە سەرژمێری 21‏:2‏.‏ کرد و گوتی: «یەزدانی سوپاسالار، ئەگەر بەڕاستی تەماشای داماوی کارەکەرەکەت بکەیت و بە یادی خۆتم بهێنیتەوە، کارەکەرەکەت لەبیر نەکەیت و کوڕێکی پێبدەیت، ئەوا من ژیانی کوڕەکە بە یەزدان دەبەخشم و گوێزان بەسەر سەریدا نایەت.»

12ئەوە بوو کە لەبەردەم یەزدان زۆر نوێژی کرد و عێلیش سەیری دەمی دەکرد، 13حەناش لە دڵی خۆیدا دەیگوت و تەنها لێوەکانی دەجوڵانەوە و دەنگی نەدەبیسترا، عێلی وای زانی سەرخۆشە. 14جا پێی گوت: «هەتا کەی سەرخۆش دەبیت؟ شەرابەکەت لە خۆت دووربخەرەوە.»

15حەناش وەڵامی دایەوە و گوتی: «نەخێر گەورەم، من ژنێکی دڵتەنگم، شەراب و خواردنەوەی مەستیم نەخواردووەتەوە، بەڵکو دەردی دڵی خۆم لەبەردەم یەزدان هەڵدەڕێژم. 16کارەکەرەکەت بە کچێکی بەدکار مەزانە، لەبەر خەم و خەفەتی زۆرم، هەتا ئێستا قسەم دەکرد.»

17عێلیش وەڵامی دایەوە و گوتی: «بڕۆ بە سەلامەتی و با خودای ئیسرائیل ئەو داواکارییەت پێبدات کە لێت داوا کردووە.»

18حەناش گوتی: «با کەنیزەکەت لەبەرچاوانت پەسەند بێت.» ئینجا حەنا بە ڕێگای خۆیدا ڕۆیشت و نانی خوارد و خەم لە ڕووی ڕەوییەوە.

19بەیانی زوو لە خەو هەستان و لەبەردەم یەزدان کڕنۆشیان برد و گەڕانەوە، هاتنەوە ماڵەکەی خۆیان لە ڕامە. ئیتر ئەلقانە لەگەڵ حەنای ژنی جووت بوو و یەزدانیش بە یادی خۆی هێنایەوە. 20ئەوە بوو لەو ساڵەدا حەنا سکی پڕ بوو، کوڕێکی بوو و ناوی لێنا ساموئێل، گوتی: «چونکە داوام لە یەزدان کرد.»

حەنا ساموئێل تەرخان دەکات

21ئینجا ئەلقانە و سەرجەم ماڵەکەی چوون بۆ سەربڕینی قوربانی ساڵانە بۆ یەزدان و بەجێهێنانی نەزرەکەی. 22بەڵام حەنا نەچوو و بە مێردەکەی گوت: «پاش ئەوەی کوڕەکە لە شیر دەبڕدرێتەوە، دەیبەم هەتا لەبەردەم یەزدان پێشکەش بکرێت و هەتاهەتایە لەوێ بمێنێتەوە.»

23ئەلقانەی مێردیشی پێی گوت: «خۆت چی بە باش دەزانیت ئەوە بکە و بمێنەوە هەتا لە شیری دەبڕیتەوە، تەنها با یەزدان وشەی خۆی بچەسپێنێت.» جا حەنا مایەوە و شیری بە منداڵەکەی دا هەتا ئەو کاتەی لە شیری بڕییەوە.

24پاش ئەوەی لە شیری بڕییەوە، لەگەڵ خۆی سەری خست لەگەڵ گایەکی سێ ساڵان و یەک ئێفە1‏:24 ‏نزیکەی شازدە کیلۆیە.‏ ئارد و مەشکەیەک شەراب و هێنای بۆ ماڵی یەزدان لە شیلۆ، کوڕەکەش هێشتا منداڵ بوو. 25ئینجا گایەکەیان سەربڕی و کوڕەکەیان هێنایە لای عێلی، 26حەنا گوتی: «گەورەم! منت لە یادە؟ دڵنیابە من ئەو ژنەم کە لێرە لەلای تۆ وەستام و نوێژم کرد بۆ یەزدان، 27لە پێناوی ئەم منداڵە نوێژم کرد و یەزدانیش داواکارییەکەی پێدام کە لێم داوا کرد. 28لەبەر ئەوە منیش دەیدەمەوە یەزدان، بۆ ئەوەی بە درێژایی ژیانی تەرخان بکرێت بۆ یەزدان.»

ئیتر ساموئێل لەوێ مایەوە و یەزدانی پەرست.