Bibelen på hverdagsdansk

1. Mosebog 23:1-20

Abraham køber jord i Kana’an

1Sara blev 127 år gammel. 2Hun døde i Kirjat-Arba, det vil sige Hebron, i Kana’ans land, og Abraham græd og sørgede over hendes død. 3Da han havde rejst sig fra hendes dødsleje, sagde han til de ledende mænd blandt hittitterne: 4„Jeg bor jo her hos jer som fremmed, men jeg vil gerne have et sted, hvor jeg kan begrave min kone.” 5-6„Vi har stor respekt for dig,” svarede de, „for du er en rig og mægtig mand. Begrav du blot din kone i et af vores bedste gravsteder. Ingen af os vil nægte dig en gravplads.”

7Da bøjede Abraham sig ærbødigt ned for dem 8og sagde: „Hvis I kan acceptere, at jeg steder min kone til hvile i jeres land, vil jeg bede jer om at lægge et godt ord ind for mig hos Efron, Sohars søn. 9Jeg ønsker at købe Makpela-klippehulen for enden af hans mark. Jeg vil betale den pris han forlanger, og I skal være vidner til vores handel.”

10Efron, der indtil nu havde siddet tavs blandt de øvrige hittitter, svarede Abraham, så alle de andre ledere, som sad der ved byporten, kunne høre det: 11„Nej, hør nu her, min herre, jeg vil da forære dig klippehulen—og marken med! De omkringsiddende her skal være vidner på, at jeg giver dig det hele i dag. Gå blot hen og begrav din kone.”

12Igen bøjede Abraham sig for landets ledende mænd, 13og i alles påhør sagde han til Efron: „Nej, hør her. Jeg vil betale fuld pris for marken! Tag venligst imod mit tilbud, så jeg kan gå hen og begrave den døde.”

14-15„Nej, hør nu på mig, min herre,” svarede Efron. „En mark til en værdi af 400 sølvstykker—hvad er det mellem venner? Gå du bare hen og begrav den døde.”

16Abraham forstod hentydningen og betalte Efron den pris, han havde nævnt i de andres påhør—400 sølvstykker efter standardvægt. 17Således blev Abraham ejer af Efrons mark i Makpela ved Mamres lund samt klippehulen og alle træerne på marken. 18Handelen blev afsluttet og bevidnet af alle de ledende hittitter.

19Så begravede Abraham sin kone, Sara, i klippehulen på Makpela-marken ved Mamres lund, i Hebron i Kana’ans land. 20Fra da af ejede Abraham marken med klippehulen som gravsted for sin slægt.

Kurdi Sorani Standard

پەیدابوون 23:1-20

مردنی سارا

1هەموو تەمەنی سارا سەد و بیست و حەوت ساڵ بوو. 2ئینجا سارا لە قیریەت ئەربەع کە حەبرۆنە لە خاکی کەنعان مرد. ئیبراهیمیش هات بۆ ئەوەی بۆ سارا بلاوێنێتەوە و بەسەریدا بگریێت.

3ئیبراهیم لەبەردەم مردووەکەی هەستا و لەگەڵ حیتییەکان قسەی کرد، گوتی: 4«من لەنێو ئێوە نامۆ و میوانم. لەلای خۆتان گۆڕێکم بە موڵک بدەنێ، هەتا بتوانم مردووەکەم لەبەردەمم بنێژم.»

5حیتییەکان وەڵامی ئیبراهیمیان دایەوە و پێیان گوت: 6«گەورەم، گوێمان لێ بگرە، تۆ لەنێوانمان میرێکی بە توانایت. مردووەکەی خۆت لە باشترین گۆڕی ئێمە بنێژە. هیچ پیاوێکیش لە ئێمە بەرامبەر بە تۆ دەست بە گۆڕەکەیەوە ناگرێت، هەتا مردووەکەتی تێدا نەنێژیت.»

7ئیبراهیمیش هەستا و کڕنۆشی بۆ خەڵکی خاکەکە برد، بۆ حیتییەکان. 8ئینجا قسەی لەگەڵ کردن، گوتی: «ئەگەر ڕازین بەوەی مردووەکەم کە لەبەردەممە بینێژم، ئەوا گوێم لێ بگرن و لە عەفرۆنی کوڕی چۆحەر داوام بۆ بکەن. 9ئەشکەوتەکەی مەخپێلەم پێ بفرۆشێت کە هی ئەوە و دەکەوێتە کەنار کێڵگەکەی. با بە نرخی تەواوی خۆشی بمداتێ، بۆ ئەوەی لەنێو ئێوەدا بۆ گۆڕ ببێتە موڵکم.»

10عەفرۆنی حیتی لەنێو حیتییەکان دانیشتبوو، لەبەرچاوی هەموو حیتییەکان، هەموو ئەوانەی هاتبوونە ناو دەروازەی شارەکەی، وەڵامی ئیبراهیمی دایەوە: 11«نا گەورەم، گوێت لێم بێت، کێڵگەکەت پێ دەفرۆشم بە ئەشکەوتەکەی ناویشییەوە. لەبەرچاوی گەلەکەم پێم بەخشیت. مردووەکەی خۆت بنێژە.»

12ئیبراهیمیش لەبەردەم خەڵکی خاکەکە کڕنۆشی برد و 13لەبەرچاوی خەڵکی خاکەکە بە عەفرۆنی گوت: «بەڵام ئەگەر تۆ ڕازیت، ئەوا حەز دەکەم گوێشم لێ بگریت: نرخی کێڵگەکەت دەدەمێ. لە منی وەربگرە، ئینجا مردووەکەی خۆم لەوێ دەنێژم.»

14عەفرۆنیش وەڵامی ئیبراهیمی دایەوە: 15«گوێم لێ بگرە گەورەم، زەوییەکە بایی چوار سەد شاقل23‏:15 نزیکەی 800 مسقاڵ، 4,5 کیلۆگرام.‏ زیوە، بەڵام ئەوە لەنێوان من و تۆ چییە! مردووەکەی خۆت بنێژە.»

16ئیبراهیمیش گوێی لە عەفرۆن گرت و لەبەرچاوی حیتییەکان ئەو بڕە زیوەی بۆ عەفرۆن کێشا. چوار سەد شاقل زیو، بەو کێشانەی لەلای بازرگانەکان باوبوو.

17ئیتر کێڵگەکەی عەفرۆن، ئەوەی لە مەخپێلەیە، ئەوەی لەبەردەم مەمرێیە، کێڵگەکە و ئەشکەوتەکە کە لەناوییەتی، هەروەها هەموو ئەو دارانەی لەناو کێڵگەکەیە و لە سنووری دەوروبەریەتی، بووە 18موڵکی ئیبراهیم، لەبەرچاوی هەموو حیتییەکان، هەموو ئەوانەی هاتبوونە ناو دەروازەی شارەکە. 19دوای ئەوە ئیبراهیم سارای ژنی لەناو ئەشکەوتەکەی کێڵگەی مەخپێلە ناشت کە لەبەردەم مەمرێیە، ئەوەش حەبرۆنە لە خاکی کەنعان. 20ئیتر کێڵگەکە و ئەشکەوتەکەی ناوی بووە موڵکی ئیبراهیم، بۆ ئەوەی لەلای حیتییەکان ببێتە گۆڕستان.